لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا بۆسەر کوردستان ئیدانە دەکەین ..!

بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا بۆسەر کوردستان ئیدانە دەکەین ..!

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان

دەوڵەتی تورکیا بۆ جارێکیتریش، لەرێگای ٢٦ فڕۆکەی جەنگیەوە هێرشێکی ئاسمانی فراوانی کردە سەر شارۆچکەی شەنگاڵ و چیای باشور و رۆژئاوای کوردستان ،بەداخەوە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی چەندین پێشمەرگە و شەرڤان .
ئامانجی ئەم هێرشە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بۆ دەرپەڕاندنی هێزەکانی پەکەکەیە لە شەنگاڵ و تەنگ هەڵچنینە بە پەیەدە کە بە درێژکراوەی پەکەکەی دەزانێت و هەمیشە وەکو مەترسی و تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا کردوون. لەکاتێکدا بە درێژایی چوار ساڵی رابردووی جەنگی دژی داعش ئەو هێزانە هاوشان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەرۆڵێکی گەورە و بەرچاویان هەبووە لە پاشەکشەی هێزی تیرۆرستی داعش و پاراستنی خەڵکی سڤیل لە هێرش و پەلاماردانەکانیان. ئەم واقعە  تەنانەت لەلایەن کۆمەڵگای نێو دەوڵەتیەوە دانی پیا نراوە ،بۆردومانکردنیان هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و لەژێر هەر بیانوویەک بێت مەحکومە،پێوسیتە هاوپەیمانێتی دژی داعش لێکۆڵینەوەی جدی لەم هێرشانە بکەن .

حکومەتی تورکیا بەم هێرشانەی کەدەیکاتە سەر هەرێم و رۆژئاوا دەیسەلمێنێ کە کێشەناوەخۆییەکانی گەورە و بێ چارەسەرن و بەم کردەوانەیشی ناکۆکییەناوەخۆییەکانی پێ چارەسەر ناکرێن و پێویستە واقعیانە مامەڵە لەگەل بار و دۆخی ناوچەکە بکات.  ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ئەو هێرش و بۆرودمانە ئاسمانیە بە توندی مەحکوم ئیدانە دەکەین ،لەماوەی چوار ساڵی رابردوو شاهێدی گەورەترین کارەساتین بەسەر خەڵکی دەڤەرەکە لەژێر دەستی تیرۆرستانی داعش،بۆیە پیوسیتە کۆتایی بەو جەنگە کاولکارییە بهێندرێت و ئاشتی و ئاوەدانی بگەڕێتەوە ناوچەکە،رێگە نەدرێت هەر لایەن و وڵاتێک بە پاساوی بێ بنەما دەڤەرەکە بکەنە مەیدانی جەنگ و تاوانکاری و کارەساتی ئینسانی تیایدا بخولقێنن .

مەکتەبی سیاسی

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

٢٥\٤\٢٠١٧

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە