پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی( ٢٣\٩\٢٠١٦) له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی حزبی شیوعی كوردستان و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ئه‌نجامدرا.
ته‌وره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له‌باسكردنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی قه‌یرانی سیاسی و ئابووری له‌هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی ناوچه‌كه‌و شه‌ڕی داعش.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه كه به‌رده‌وامی كێشه سیاسی و ململانێی لایه‌نه سیاسییه‌كان زه‌ره‌رو زیانێكی دیكه‌ی به یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردستانی گه‌رایندووه‌و له‌ئێستاشدا به‌ره‌و شوێنی مه‌ترسیدار ده‌ڕوات، واشبڕوات پێگه‌ی كوردستان له‌هاوكێشه ئه‌قلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لاواز ده‌كات، بۆیه به‌پێویست زانرا كه لایه‌نه سیاسییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ‌و له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی نشتیمانی رێكبكه‌ون.
سه‌باره‌ت به‌قه‌یرانی دارایی، كه دیاره رۆژ له‌دوای رۆژ باروگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان به‌رو خراپتر ده‌ڕواو سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی له‌رێگه‌ی پاشه‌كه‌وتی ئیجبارییه‌وه شكستی هێناوه، بۆیه لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه به‌پێویستیان زانی حكومه‌تی هه‌رێم پلانی به‌په‌له دابڕێژێ له‌چاره‌سه‌ركردنی مووچه‌و بژێوی خه‌ڵكی.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پشتگیری داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كرایه‌وه، كه پێویسته هه‌رچی زووتره لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی هه‌رێم به به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌ڵبسن و داواكاری جه‌ماوه‌ر جێبه‌جێ بكه‌ن، كه به‌شێوه جیاجیاكان ده‌ری ده‌بڕن.