مەهاتماگاندی ڕێبەری ڕۆحی هیندییەکان، فەرمانڕەوایهكی جیاواز لەفەرمانڕەواکانیتر فەرمانڕەوایەتی ئەو بۆگەلەکەی فەرمانڕەوایەتییەک بوو لە جۆرێکی تایبەت، بۆیەکەم جار مێژوو مامەڵە لەگەڵ سەرکردەیەکی لەمجۆرە دەکات، هەموو پێکهاتە سەرکردەیی و ڕێبەرییەکەی پێکهاتەیەکی فەلسەفی تەواوە. باوەڕی بەڕێبازی ناتوندوتیژی بوو ئەمەشی کردە چوار چێوەی گشتی شۆڕشەکەی دژبە داگیرکردنی وەڵاتەکەی لەلایەن بەریتانیاوە هەروهها کاریکرد تا لەڕۆلەکانی نیشتیمانەکەی زۆر نزیک بێتەوە.
موهانداس کارامشاند گاندی لەئۆکتۆبەری ساڵی ١٨٦٩لەدایک بووە لەشارۆچکەیەکی بچوک بەناوی (بورباندەر )بەزمانی هیندی واتە شاری سپی، یەکێکە لەشارەکانی کەناری باکوری مۆمبای، دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای هیندستان.
خێزانی گاندی خێزانێکی هیندۆسی ئاینداری زۆر خواپەرست بوون، سەر بە یەکێک لەچینە کۆمەڵایەتیەکانی هیند بوون کەپێیان دەگوترا چینی (مودەبانیا) ئەمانیش تایەفەیەک بوون سەربەچینی تایبەت بەبازرگانی کە بە چنیی فایشیاناسرابوو.
دایکی گاندی کەناوی (بوتلی بای)بوو، زۆر کاریگەری لەسەر ژیانی گاندی هەبوو، گاندی لەیادەوەریەکانی دەڵێت ئافرەتێکی سادەو بەسۆزبوو خاوەنی ڕەوشتێکی ئاینداری بەهێز بوو، لێرەشەوە گاندی زۆرینەی سروشتی کەسێتیو سیفەتی ڕۆحییەکانی دایکی بەسەرەوە بوو، یەکێک لەگرنگترین ئەوشتانەی کە دایکی گاندی سوربوو لەسەری ئەوەی کەمنداڵەکانی هەر لەتەمەنی منداڵیەوە فێری ئهوه بکات کە درۆنەکەن، بۆیەش گاندی تاک ۆتایی ژیانی لەسەر وتنی ڕاستی مایەوە، ئەگەر چی ئەوه ناڕەحەتی زۆرریشی بۆدروستکرد.
باوکی گاندی، ناوی (کرامچاند گاندی) وەک ئەندامی دادگای راجستیکو دواتریش سەرۆکوەزیران لەڕاجکوت کاری کردووە، لەباوکیەوە چەندین کاری جوانی بۆماوەتەوە ،وەک داوێن پاکیو دورکەوتنەوی لەخۆشییەکان و بەهێزی لەبەرامبەر ئاستەنگەکانی ژیان و ڕاستگۆیی لە هەموو شتێک، کارکردن بۆخزمەتکردنی خەڵکو دەستپاکی لە مامەڵەداراییەکاندا هەموئەمانە کاریگەری گەورەیان هەبو لەسەر گاندی کەوا ببێتە کەسێکی گەورە.
لەبارەی ناتوندو تیژییەوە، له فەلسەفە سەرەکیەکەی دەدوێت دەڵێت: بیرو بڕوای من دەربارەی ناتوندوتیژی پشت بەتواناکانی کەسی نابەستێت، بەڵکو لەدەرئەنجامی بەدواداچونمە بۆهەموو ئاینەکانی جیهان، ئاینە جیاوازە کۆکراوەکان گوڵی تەنها یەک باخچەن و … دارستانێکی بەرفراوانو بەرزن، تێکۆشەری نێو گۆڕەپانی جەنگی ناتوندو تیژی پێوویستە نزیکتربێت لەمرۆڤی کامڵو چەند خۆمان لەتوندوتیژی پاك بکەینەوە ئەوەندە چاکەمان زیادی کردووە.
ئەوسەرکەوتنەی لەئەنجامی توندوتیژیەوە دهستەبەردەبێ یەکسانە بەشکست، بەهۆی ئەوەی بەزوویی لەناودەچێت، لەهەرشوێنێک خۆشەویستی هەبوو ژیان بوونی هەیە، ڕێگایەکی دیاریکراو نیە بۆئاشتی بەڵکو ئاشتی خۆی ڕیگایە”.
گەورە شۆڕشگێری هیندی گاندی سەبارەت بەپێغەمبەری ئیسلام ئاوا دەڵێت: ویستم سیفاتی ئەوکەسە بزانم کەبەدڵنیایەوە دڵێ ملیۆنان کەسی داگیر کردووە، بەتەواوی گەیشتمە ئەوڕاستیەی کەشمشێر ئەوهۆکارەنەبووه کەلە ڕێڕەوی ئیسلام جێی خۆی پێکردۆتەوە، بەڵکو ئەوە لەڕێی سادەیی پێغەمبەر بو (د.خ) لەگەڵ وردی و ڕاستگۆیی لەبەڵێنەکانی و هاوهەڵوێستی و پەرۆشی بۆ هاوڕێو شوێنکەوتوانیو ئازایەتی و متمانەی تەواوەتی بەخوداوەند پەیامەکەی ئەم سیفەتە بوونەتە رێگاخۆشکەرو لابەری کۆسپەکان نەک شمشێر”.
گاندی یەکەم کار کەدەیکات بۆشۆڕشەکەی ڕێک خستنی گەلەکەیەتی، بەدڵنیاییەوە ئەو باوەڕەسەرەکییەی کەکۆنتڕۆڵی عەقڵی گاندی کردبوو، باوەڕی ناتوندو تیژی بوو، ئهو وای دەبینی کەهۆکاری سەرەکی بەهێزیی بەریتانیەکان لەناوچەکەدا بەشێوەکی سەرەکی پشتبەستنێتی بەهاریکاری سەرجەم چینەکانی گەل لەگەڵیاندا، ئەگەر ئەم هاریکارییه نەهێڵدرێت حکومەتی بەریتانیا ناتوانێ لەهینددا بمێنێتەوە، بەڵام جێبەجێکردنی ئەم ئامانجە پێوویستی بە یەکڕیزی سەرجەم چینەکان و تێگەیشتنیانه لێی.
گاندی لەسەرو بەنی جموجۆڵەکانی لەساڵی ١٩٢٠ دەستی کرد بە بەرنامەی ڕستنو چنین، تێدا گاندی شوێنکەوتوانی هاندا تاجلوبەرگەکانیان بەدەستی خۆیان بچنن، بەجۆرێک پشت بەقوماشە هاوردەکانی بەریتانیا نەبەستن، ئەوکات لۆکەی هیندیان بەنرخێکی هەرزان دەکڕیو دواتر لەئینگلتەرا جلوبەرگیان لێدروست دەکرد، پاشان لەهیند بەنرخێکی زۆرتر دەیان فۆشتەوە، بۆیە گاندی وتی خۆتان جلەکانی خۆتان بچنن.، بەم کارە کارگەکانی بەریتانییهکان لەمایە پوچی نزیک دەبوونەوە، بەم جۆرە كاری دەستی لۆکە چنین لە هەموو ماڵ و گوند شارێکی تەواوی هیندا بڵاوبۆیەوە.
لە ٦ی نیسانی ساڵی ١٩١٩ كه یەکێک لەبزوتنەوەی ڕزگاریخوازەکانی سەدەی ٢٠جیهان دادەنرێ، (مەهاماگاندی ) ڕێبەری ڕۆحی هیندیەکان دژی یاسای درێژ کردنەوەی باری نا ئاسایی، بۆیەکەمجار هیندیەکان دژی دەسەڵاتی بەریتانییەکان مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاندو بەدروشمی ناتوندوتیژیو بزوتنەوەی ناتوندوتیژی بەسەرۆکایەتی مەهاتماگاندی، دوای هەورازو نشێوییەکی زۆرو دوای چەندین مانگرتن و ڕێپێوانی گەورە دواجار لە ١٥ئابی ١٩٤٧ هیند سەربەخۆی ڕاگەیاند.
لە ١٣ کانونی دووهمی ١٩٤٨، ساڵێک دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆی هیند، لەلایەن گروپە ناسیۆنالیستەکانی هیندستانهوه کوژا، بەهۆی ئەوەی پشتگری لەمسوڵمانە هیندییەکان دەکردو دەیوت با چیتر خوێنی هیندییەکان بەدەستی خۆمان نەڕژێت، گرووپە ناسیۆنالیستەکان ئەوەیان قبوڵ نەبوو بۆیە کوشتیان .
ئامادەکردنی :بڕوا کمال – دیبلۆمات مەگەزین