رۆژنامه‌ی ئه‌لسفیر”ی لوبنانی، چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ره‌زا ئاڵتون به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌که‌که ئه‌نجامداوه، له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌که، ئاوێنه به پێویستی ده‌زانێت بلاوی بکاته‌وه.
وه‌رگێران و نوسینه‌وه‌ی: فه‌رمان خێڵانی
رۆژنامه‌که له سه‌ره‌تای ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا، ره‌زا ئاڵتون”ی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی په‌که‌که ناساندووه و سه‌باره‌ت به کوردیش نوسیویانه “کورده‌کان گه‌وره‌ترین گه‌لی بێ ده‌وڵه‌تن، له‌ئێستاشدا دیارترین و باشترین جه‌نگاوه‌رانی دژ به چه‌ته‌کانی داعشن”.
ئه‌لسه‌فیر: داوای ده‌وله‌ت هێشتا لای کوردان له‌گۆڕێیه؟
ره‌زا ئاڵتون: ئێمه له روانگه‌ی سیاسه‌تی یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک پێکهاته‌وه ناروانینه پرسی کورد، به‌ڵکو له‌روانگه‌ی ئازادی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتیی ناوینه‌وه پرسه‌که ده‌بینین، چونکه پێکهاته‌کانی ناو رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست له‌رووی مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه په‌یوه‌ستن به‌یه‌که‌وه. کاتێک سه‌یری مێژووی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌که‌ین، ده‌بینین هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ دروستکردنی کیان نه‌ته‌وه‌یی بوون، ئه‌گه‌ر کیانه‌که‌ش دروست بووبێت، دواجار به ململانێی نێوان ئه‌و کیانه دروستبووه و کیانه‌کانی تر کۆتاییهاتووه، زۆرجار ناکۆکییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بچوک بوونه‌ته‌وه بۆ ناکۆکی ئاینیی و ته‌نانه‌ت مه‌زهه‌بیش، له‌به‌رئه‌وه‌یه که ئێمه داوای ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی ناکه‌ین. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه ده‌وڵه‌تی کوردیی ئاوا بکه‌ین، ئه‌وا ده‌بینه‌هۆی زیادکردنی کێشه‌یه‌کی تر بۆ جیهان. ئێمه پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیمان هه‌یه که چاره‌ی پرسه‌کان ده‌کات، چونکه له سیستمی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیدا پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌کان ده‌توانن پێکه‌وه به ئاشتیی بژین و رێزی هه‌موو باوه‌رییه‌کی ئاینیی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیی ده‌گرێت، پێش جه‌نگیی جیهانیی یه‌که‌م شتێک نه‌بوو له رۆژهه‌لاتیی ناویندا به‌ناوی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیی زلهێزه‌کانی دنیا وایخواست که رۆژهه‌ڵاتیی ناوین دابه‌ش بکه‌ن به‌سه‌ر کیان و ده‌وڵه‌تیی جیاواز جیاوزدا، به‌وه‌ش کۆمه‌ڵگاکانی رۆژهه‌ڵاتی ناوینیان لێکترازاند. ئه‌گه‌ر به نمونه عه‌ره‌ب وه‌ربگرین، ئه‌وکات عه‌ره‌ب له چه‌ند هۆز و تیره‌یه‌ک پێکده‌هاتن و زۆر په‌یوه‌ست بوون به یه‌کتره‌وه، به‌ڵام دوای جیابوونه‌وه و ئاواکردنی ده‌وڵه‌تی جۆراوجۆر له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه، کیشه و که‌موکورتیه‌کانی پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگه زیاتر بوون، به‌کوردی و کورتی ئازادی چاره‌سه‌ره، جا ئه‌و ئازادیه‌ش له‌چوارچیوه‌ی سیستمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیی و نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیدا ده‌بێت که به‌رێز ئۆجالان پیشنیاریکردووه و به‌وه ده‌توانرێت رۆژهه‌ڵاتی ناوین دیموکراتیزه بکرێت، پرۆژه‌که‌ش پرۆژه‌یه‌کی چاره‌سه‌رییه که هه‌موو که‌س و پێکهاته‌یه‌ک ده‌توانێت ته‌عبیر له خۆی بکات تێیدا. راپه‌رینه‌کانی عه‌ره‌ب که به به‌هاری عه‌ره‌بیی ناسراوه بۆ ئه‌وه بوو که ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی له‌دوای جه‌نگیی جیهانیی یه‌که‌مه‌وه هاتوونه‌ته گۆڕێ له‌ناو ببرێن، به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ی که ده‌وله‌تانی زلهێزیی جیهانیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرانکارییه‌دا نه‌بوو، ته‌یاری سه‌له‌فییان قوتکرده‌وه که داعش نوێنه‌رایه‌تیی ده‌کات، ئه‌و ته‌یاره سه‌له‌فی و هێزه ته‌کفیرییانه‌ش ناتوانن خۆشگوزه‌رانیی و ئاسوده‌یی بۆ کۆمه‌ڵگا بێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه کۆمه‌ڵگه ده‌خه‌نه ناو تالوکه‌وه.
ئه‌لسه‌فیر: بۆچی تا ئیستا پرسی کورد چاره‌سه‌ر نه‌بووه؟ هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ریتان چیه بۆ تورکیا، ئایا خه‌باتی مه‌ده‌نیی په‌رله‌مانیی ناو شار هه‌لده‌بژیرن یان خه‌باتی چه‌کداریی؟
ره‌زا ئاڵتون: به‌هۆی شه‌روشۆرو خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتداریی له رۆژهه‌ڵاتیی ناویندا کۆمه‌لگاکانی هیلاک کردووه و تاکی بێ‌ئومێد کردووه، بۆیه جگه له‌و هیزه کۆنه‌په‌رستانه نه‌بێت که ئاماده‌کراون بۆئه‌وه‌ی زیهنیه‌تی ده‌سه‌ڵاتداریی فاشیست و ده‌سه‌لاتپارێز قه‌بوڵ بکه‌ن، ته‌واوی کۆمه‌ڵگاکانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌هه‌وڵ و گه‌راندان به‌دوای هیوایه‌کدا، ئێمه خۆمان به هه‌ڵگری ئه‌و هیوایه ده‌زانین له ناوچه‌که، به‌ڵام با ئه‌وه‌ش بزانین که گۆڕینی ئه‌و زیهنیه‌ته به شه‌و و رۆژێک نایه‌ته ئاراوه. ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر واقیعی تورکیا، ره‌وش زۆر ئاڵۆزه، ئێمه‌ش ماوه‌ی 40 ساڵه له‌ململانێداین، ته‌یاری که‌مالی ته‌قلیدیی هیشتاش پیداگیریی ده‌که‌ن له گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام به‌ره‌و ئیفلاسی سیاسیی ده‌چن، هه‌رچی ته‌یاره نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و نه‌ژادپه‌رسته‌کانی تریشن، وه‌ک جاران کاریگه‌رییان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه نه‌ماوه. زیهنیه‌تی ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌ی، په‌یامی مه‌زهه‌بگه‌راییان پێیه و ده‌یانه‌وێت رۆژهه‌ڵاتی ناوینیش به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته مه‌زهه‌بییه به‌رن، ئه‌وه‌ش به یاریکردن به خاله لاوازه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌وه، به‌ڵام به روداوه‌کانی ئه‌م دواییه، به‌شێک له ئه‌جێنداکه‌یان له‌ناوچووه، به‌ڵام له‌سه‌ر پرسی کورد هه‌موو ته‌یاره‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان یه‌کده‌گرن و هیرشمان ده‌که‌نه سه‌ر و دان به بوونماندا نانێن، ناشتوانن پرۆژه‌ی چاره‌سه‌رییان هه‌بێت بۆ واقیعی ئیستای تورکیا، ئه‌وانه‌ش هه‌موویان ئه‌گه‌ری کوده‌تا زیاتر و زیاتر ده‌که‌ن. پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ریی ئێمه ره‌نگه پێشنیارێکی نمونه‌یی و بێخه‌وش نه‌بێت، به‌ڵام ده‌روازه‌یه‌که، ده‌رفه‌تێکی بچوکه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و سیستمه بخه‌ینه عه‌رزی واقیعه‌وه، حزبه‌کانی جه‌هه‌په و مه‌هه‌په، نه‌یانتوانی ئۆپۆزسیۆن له تورکیا دروست بکه‌ن، ئاکه‌په له هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یراندا، سه‌لماندیان که ناتوان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن قه‌بوڵ بکه‌ن ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیان نه‌بێت، ده‌یانزانی هه‌ده‌په نیازی دروستکردنی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌یان له ولاتدا هه‌یه و ده‌بنه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م هێنانه‌دی خه‌ونه‌کانی ئه‌ردۆغاندا، کوده‌تای مه‌ده‌نییان به‌سه‌ردا کردن. نمونه‌یه‌کی تری پێشنیاره‌که‌ی ئێمه بۆ تورکیا، ده‌توانن له رۆژئاوای کوردستان ببینن که چۆن له‌سایه‌ی ئه‌و سیستمه‌وه هه‌موو پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌کان به ئاشتیانه پێکه‌وه ده‌ژین، له‌وێ پیشنیاره‌که‌مان سیستمی کانتۆنی وه‌رگرتووه و تا ئیستاش ئه‌زمونێکی سه‌رکه‌وتوو بووه.
ئه‌لسه‌فیر: باشه، وه‌لامت نه‌دامه‌وه سه‌باره‌ت به رۆڵی چه‌که‌کانتان بۆ گۆرانکاریی له سیاسه‌تی تورکیادا؟
ره‌زا ئاڵتون: ئێمه ئێستا له‌ناو خه‌باتیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سیاسیی، کۆمه‌ڵایه‌تیی، فکریی، دیپلۆماسی، راگه‌یاندن و سه‌ربازی”داین. ئه‌وانه‌ش هه‌موویان له‌چوارچیوه‌ی تێکۆشانه‌کانماندان بۆ گه‌یشتن به ماف و ئازادییه‌کانمان، خه‌باتی چه‌کداریی بۆ ئێمه ته‌نها یه‌ک مانای هه‌یه ئه‌و‌یش خۆپاراستنه له‌و هێرشانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارێتیی ده‌یکه‌نه سه‌رمان، له‌ناو تورکیادا، پاش هه‌وڵی کوده‌تای سه‌ربازیی، ده‌سه‌لاتدارێتی ئاکه‌په پارته سیاسیه‌کان و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن داده‌خه‌ن و پارێزبه‌ندیی سه‌ر په‌رله‌مانتاران هه‌ڵده‌گرن و په‌رله‌مان بێده‌سه‌لات ده‌که‌ن، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی چروپڕی ده‌ستگیرکردن کردووه و ولاتیان کردۆته سه‌ربازگه‌یه‌کی گه‌وره به‌ناوی ره‌وشی نائاساییه‌وه، ئێ ئیتر تاکه په‌نجه‌ره‌یه‌ک که له‌به‌رده‌ماندا مابێته‌وه، چه‌که که ده‌ستی بۆ به‌رین.
ئه‌لسه‌فیر: بگه‌رێینه‌وه سه‌ر تورکیا، کێ بوون ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی کوده‌تایان دا، ئایا ئه‌وه کاریگه‌ریی ده‌کات له‌سه‌ر ئارته‌ش دژ به کورد؟
ره‌زا ئه‌ڵتون: ره‌وشه‌که زۆر ئاڵۆزه له تورکیا، شرۆڤه‌کردنی ئاسان نیه، ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت گیوله‌ن له‌پشت هه‌وڵی کوده‌تاوه بووه، به‌ڵام ئه‌وه راست نیه و ئه‌گه‌ر شتی واش هه‌بێت ئه‌وا به رێژه‌یه‌کی زۆر که‌م گیوله‌ن ده‌ستی هه‌بووه له‌و کوده‌تایه‌دا.
له ئیستای تورکیادا دوو به‌ره‌ی که‌مالیی هه‌ن، به‌ره‌یه‌کیان که‌مالییه سه‌رده‌مییه‌کانن که ده‌یانه‌وێت هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان بکه‌ن، به‌ره‌یه‌کیشیان که که‌مالییه ته‌قلیدییه‌کانن، ئه‌وانه دژ به کورد و ئیسلام و سۆسیالیزمن، رێژه‌شیان له‌ناو سوپادا زۆره و ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌وان ئه‌و هه‌وڵه‌یان دابێت بۆ کوده‌تا، هۆکاری سه‌رنه‌که‌وتنه‌که‌شی ئه‌وه‌بوو که هه‌ماهه‌نگیی گشتیی نه‌بوو له‌نیوان به‌رپرسانی سوپادا. ئه‌ردۆغانیش به پشتیوانی ولاتانی رۆژئاوا گه‌سته کورسی ده‌سه‌ڵات، به خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی که گوایه هه‌وڵی چاره‌سه‌ریی پرسه‌کانی ولات به گشتیی و پرسی کورد به‌تایبه‌تی بکات، به‌ڵام نه‌ک نه‌یتوانی چاره‌سه‌ریی بکات، به‌ڵکو به‌ناوی چاره‌سه‌رییه‌وه ره‌وشه‌که‌ی ئاڵۆزتر کرد، له‌م دواییه‌شدا به‌بیانووی سزای کوده‌تاچیه‌کانه‌وه هیرشێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌ستپێکردووه دژ به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی که پێیوایه دژی ئه‌ون. ئه‌ردۆغان دان به ده‌ستوردا نانێت و ئه‌وه‌ی که ئێستا خه‌ریکی کوده‌تایه ئه‌ردۆغان، زیاتر له 60 هه‌زار که‌سی له فه‌رمانبه‌ران و سه‌ربازان ده‌سگیرکردووه، که 17 هه‌زاریان مامۆستا و مامۆستای زانکۆن، ده‌یان ده‌زگای راگه‌یاندن و رێکخستنی مه‌ده‌نیی داخست ، سه‌دان رۆژنامه‌وانیان له‌کونجی زیندان توند کردووه، ئه‌و رێژه‌یه‌ش هه‌میشه به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئه‌و هه‌وڵی کوده‌تایه هه‌وڵ بوو بۆ له‌ناوبردنی کوده‌تا مه‌ده‌نیی و سیاسییه‌کانی ئه‌ردۆغان که دوای هه‌ڵبژاردنی 7 ی حوزه‌یران دژ به په‌رله‌مان کردی و هه‌وڵی چه‌سپاندنی سیستمی سه‌رۆکایه‌تیی دا له وڵات‌دا، به‌ڵا هه‌وڵی کوده‌تاکه‌یان شکستخواردوو بوو، به‌ڵام بۆ کورد، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌وڵی کوده‌تاش سه‌رکه‌وتوو ببوایه، هه‌ر پرسه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌ده‌کران، چونکه سوپا و ئه‌ردۆغان هیچیان باشتر نین له‌وی تریان له‌سه‌ر پرسی کورد. ئه‌مرۆ ئیتر ئه‌ردۆغان بۆته مه‌ترسی بۆ سه‌ر کوردان و ناوچه‌که‌ش، چونکه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات به به‌کارهێنانی به‌ره‌ی نوسرا و داعش، ببێته سه‌رۆکی نوێ له‌ناوچه‌که.
ئه‌لسه‌فیر: یانی هێرش له‌ناوخۆی تورکیا و هیرشیش دژ به کوردان زیاتر ده‌بن، دوای ئه‌و هه‌وڵی کوده‌تایه؟
ره‌زا ئاڵتون: ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌ردۆغان پێی هه‌ڵده‌ستێت، هه‌ولێکی شکستخواردووه، له‌ئاستی ناوخۆدا هه‌ندێک هاورێی نزیکی خۆی له‌ناو حزبه‌که‌یدا لێی دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه، له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا قورسایی خۆی له‌ده‌ستداوه و ته‌نانه‌ت لای ئه‌مریکاش، بۆ راستکردنه‌ه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌شی هه‌وڵی دروستکردنی په‌یوه‌ندیی ده‌دات له‌گه‌ڵ هه‌ندێک ولاتدا وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌م دواییانه‌دا له‌گه‌ڵ روسیا و ئیسرائیل هه‌وڵی بۆ ده‌دات، به‌ڵام جگه له قه‌ته‌ر و سعودیه، په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌ن و ولاتێک به‌رهه‌م ناده‌ن. سه‌یره که ئه‌ردۆغان دوای هه‌وڵی کوده‌تای سه‌ربازییش، هێشتا به سیاسه‌ته هه‌ڵه و تاکپه‌رستییه‌کانی خۆیدا نه‌چۆته‌وه، سه‌لماندیشی که ئه‌و دوو ئه‌گه‌ری هیشتۆته‌وه ئه‌وانیش یان ئه‌وه‌یه له حوکمدا ده‌مێنێته‌وه و هه‌ر که‌س و لایه‌نێکیش دژی بێت له‌ناویان ده‌بات، یان ده‌بێت بکوژرێت.
ئه‌گه‌رچی ئه‌ردۆغان و ئیداره‌ی تورکی رێگای سێهه‌میان بۆ سیاسه‌ت نه‌هێشتۆته‌وه، به‌ڵام سیاسه‌ته‌کانی ئه‌وان وڵات به‌ره‌و ئاڵۆزیی زیاتر ده‌به‌ن و ئه‌گه‌ری کوده‌تای تری سه‌ربازییش هه‌یه، له بنه‌ره‌تدا کێشه‌کانی تورکیا پرسه‌کانی کورده، بۆیه یان ده‌بێت پرسه‌کانی کورد چاره‌سه‌ر بکرێن به‌رێگای ئاشتیی و له‌سه‌ر به‌نامی دیموکراتی، یان ده‌بێت به‌رده‌وامیی به قه‌یران و کێشه‌کانی تورکیا بدرێت.
پێشتر و کاتێک ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئاکه‌په حوکمی وڵاتیان گرته ده‌ست، بۆ چه‌واشه‌کاریی وایان نیشاندا که ده‌یانه‌وێت پرسه‌کانی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن، و له‌و پێناوه‌دا ده‌ستمان به گفتوگۆی ئاشتیی کرد، به‌ڵام له پڕ کۆتایینا به گفتوگۆکانی ئاشتیی هێنا و شه‌ریان له دژمان راگه‌یاند.
ئه‌لسه‌فیر: ئایا ئه‌ردۆغان پیویسته بۆ ئه‌مه‌ریکا؟
ره‌زا ئاڵتون: په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا به وڵاتانی رۆژئاواوه ستراستیژین، رۆژئاوا تورکیا وه‌ک دارده‌ستی خۆیان به‌کاردێنن له‌ناوچه‌که، بۆئه‌وه‌ی ئاشکراش نه‌بێت که وه‌ک دارده‌ست به‌کارده‌هێنرێن، کردوویانن به ئه‌ندامی ناتۆ و هه‌وڵه‌کانیش بۆئه‌وه‌ی تورکیا بکه‌ن به ئه‌ندامی یه‌کێتیی ئه‌وروپا به‌رده‌وامن، بۆ جاری یه‌که‌میشه له تورکیا، کۆتایی به ده‌سه‌لاتیی که‌مالییه‌کان له تورکیا دێت و ده‌سه‌ڵات ده‌درێت به ئه‌ردۆغان و ئیسلامیه‌کان، به‌وه ئه‌مه‌ریکا وه‌ک ئه‌وه وایه به به‌ردێک دوو چۆله‌که وه‌ده‌ست هێنابێت، یه‌که‌میان: که‌مالییه بۆگه‌نه‌کانیان له‌ده‌سه‌لات دورخسته‌وه که مایه‌ی شه‌رم بوون بۆ ئه‌مه‌ریکا، دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه که پیاوێکی خۆیان دێننه سه‌ر حوکم به‌ناوی ئیسلامیه‌ته‌وه. ئه‌ردۆغان سه‌رۆکێک نیه له‌ناو گه‌له‌وه هاتبێته سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵکو ئه‌مه‌ریکا لای خۆیان ماوه‌یه‌ک په‌روه‌رده‌یان کرد‌و پاسان هێنایان له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات دایاننا، به‌ڵام پاس ماوه‌یه‌ک له‌گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، ئه‌ردۆغان سه‌رۆکێکی گوێڕایه‌ڵی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نیه و دژ به سیاسه‌تکانی ئه‌مه‌ریکا له رۆژهه‌لاتی ناوین ده‌وه‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌ریکاش ناچار نیه که ببێته بارهه‌ڵگری سیاسه‌تی دژبه‌رانه‌ی ئه‌ردۆغان و نایانه‌وێت ببێته کیشه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان، بۆیه ده‌بینین له‌م دواییانه‌دا پشتگوێ‌یان خستووه، ته‌نانه‌ت له هه‌وڵی کوده‌تاکه‌دا له‌چه‌ند کاتژمیری یه‌که‌مدا ئه‌مه‌ریکا و رۆژئاوا، بیده‌نگ بوون، تا هه‌وله‌که شکستی هێنا، ئه‌گه‌ر کوده‌تاکه سه‌رکه‌وتوو بوایه، لیدوانه‌کانی رۆژئاواش جیاواز ده‌بوون.
ئه‌لسه‌فیر: ده‌ته‌وێت بڵێیت ئه‌مه‌ریکا ده‌ستی هه‌بووه له‌و هه‌وڵی کوده‌تایه‌دا؟
ره‌زا ئاڵتون: ره‌نگه ده‌ستیان هه‌بووبێت تێیدا.
ئه‌لسه‌فیر: چۆن ده‌کرێت ئه‌مه‌ریکا ده‌ستیان له کوده‌تادا هه‌بووبێت و سه‌ریش نه‌گرێت؟
ره‌زا ئاڵتون: ناتوانین بڵێین سه‌د له‌سه‌د ده‌ستیان تێیدا هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت گیوله‌ن له‌پشت کوده‌تاوه‌یه، گیوله‌نیش له ئه‌مه‌ریکا داده‌نیشێت و مومکین نیه ئه‌گه‌ر وابێت، ئه‌مه‌ریکا ئاگای له کوده‌تا نه‌بووبێت، پاسان نزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له تورکیا، جیاوازه له نزیکبوونه‌وه‌ی له ده‌وله‌تانی تر، ئه‌وه راسته که کیشه و ئاڵۆزیی له‌نیوان تورکیا و ولاتانی رۆژئاوادا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه ناکاته ئه‌وه‌ی که ئیتر پیویستییان به تورکیا نه‌بێت، پێوسیتیان به تورکیا هه‌یه، چونکه رۆڵێکی گه‌وره‌ی هه‌یه له ناوچه‌که‌دا.
ئه‌لسه‌فیر: بۆچی ئه‌ردۆغان گویرایه‌ڵیی ته‌واوی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا ناکات؟
ره‌زا ئاڵتون: گه‌شتنی ئه‌ردۆگان به کورسی ده‌سه‌ڵات شتێکه و گۆرانکارییه‌کانیش له‌وه‌ته‌ی ده‌سه‌لاتداره شتێکی تره، ئه‌ردۆغان له ته‌قالیدی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هاته سه‌ر حوکم، به‌لام خیانه‌تی له‌و ته‌قالیده کرد، ئه‌ردۆغان ته‌نانه‌ت خیانه‌تی له نه‌خمه‌دین ئه‌ربه‌کانیش کرد، به‌ڵام کاتێک گه‌شته سه‌ر کورسی ده‌سه‌لات سیاسه‌تیی ئیسلامیی سه‌له‌فی توندره‌وانه‌ی په‌یره‌و کرد و به‌رده‌وامیشه له‌سه‌ری.
له‌راستیدا، سه‌ره‌تا پیلانرێژییه‌کی وه‌ها کرابوو که ئه‌ردۆغان بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، به‌لام دواتر گۆرانکاریه‌کانی رۆژهه‌لاتی ناوین و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردۆغان که به‌ناوی ئیسلام و عوسمانیی نوێ و خه‌لافه‌تی ئیسلامیی له ناوچه‌که، وایانکرد که ماوه‌ی ده‌سه‌لاته‌که‌ی درێژبکرێته‌وه، به‌ڵام ئیتر ئیستا ئه‌ردۆغان بۆته مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر تورکیا و رۆژهه‌ڵاتیی ناوینیش.
ئه‌لسه‌فیر: په‌که‌که و ئه‌مه‌ریکا په‌یوه‌ندییان هه‌یه؟
ره‌زا ئاڵتون: به‌ڵێ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا هه‌یه، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌کی پێگه‌شتوو نیه و هێشتا نه‌گه‌شتۆته ئاستیی هه‌ماهه‌نگیی.
ئه‌لسه‌فیر: په‌یوه‌ندییه‌که‌تان راسته‌وخۆیه؟
ره‌زا ئاڵتون: له‌نیوان راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆدایه.
ئه‌لسه‌فیر: ئه‌و په‌یوه‌ندیانه به ئیجابیی ده‌بینن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا؟
ره‌زا ئاڵتون: ئه‌مه‌ریکا هیشتاش چاوی خۆی داخستووه له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵکوژیی و هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک بۆ سه‌ر باکوری کوردستان، ئه‌مه‌ریکا دوورووییانه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان رۆڵ ده‌گێرن، په‌یه‌ندییه‌کانیشیان له‌گه‌ڵ لایه‌ن و ولاتاندا په‌یوه‌ندیی به تاکتیکیانه‌وه هه‌یه له‌پێناو وه‌ده‌ستخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان.
ئه‌لسه‌فیر: چۆن، ئه‌ی ئه‌وه نیه ئه‌مه‌ریکا یارمه‌تیتان ده‌دات له رۆژئاوای کوردستان؟ ئایا ئه‌مه‌ریکا پشتیوانیی له پرۆژه‌ی فیدراڵی رۆژئاوای کوردستان ده‌که‌ن؟
ره‌زا ئاڵتون: وه‌ک عه‌رزم کردی له باکوری کوردستان به‌و شیوه‌یه سیاسه‌ت ده‌که‌ن، که‌چی له رۆژئاوای کوردستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگریی له ده‌ستتیوه‌ردانی تورکیا بکه‌ن و پشتیوانی رۆژئاواش ده‌که‌ن له شه‌ری دژ به چه‌ته‌کانی داعشدا.
ئه‌مه‌ریکا سیاسه‌تیی پراگماتی په‌یره‌و ده‌که‌ن، بۆ نمونه پشتیوانی سیستمی فیدرالی باکوری سوریا ناکه‌ن، به‌ڵام دژیشی ناوه‌ستنه‌وه به‌شیوه‌ی راسته‌وخۆ، ده‌ڵێن دژ به فیدراڵی نین، به‌ڵام دژایه‌تیی دابه‌شبوونی سوریا ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا که فیدراڵی دابه‌شبوونی وڵات ناگه‌یه‌نێت.
ئه‌لسه‌فیر: په‌یوه‌ندیتان هه‌یه له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عسی سوریا؟
ره‌زا ئاڵتون: له‌سه‌ره‌تادا په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، به‌ڵام ئێستا دیدار و په‌یوه‌ندیمان زۆر نیه.
ئه‌لسه‌فیر: داسه‌پاندنی ناوی فیدرالی رۆژئاوای کوردستان بۆچی؟ ئایا فیدرالی ئامده‌کارییه بۆ جیابوونه‌وه‌ی رۆژئاوای کوردسان له سوریا؟
ره‌زا ئاڵتون: ئێمه‌ش دژ به‌و دسته‌واژه‌یه بووین، فیدراڵی رۆژئاوا، چونکه ئه‌وه به‌مانای ئه‌وه دێت که فیدراڵییه‌که ته‌نها بۆ کورد، له‌کاتێکدا که چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی تر له رۆژئاوا ده‌ژین، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه بووین که بکرێته فیدراڵی باکوری سوریا، ئه‌وه‌ش بۆئه‌وه‌ی که بتوانین پرۆژه‌که‌مان بۆ ته‌واوی سوریا پیشنیار بکه‌ین و رێز له پێکهاته‌کانی تری ناو رۆژئاوای کوردستانیش بگرین. ئێستا ئیتر ناوه‌که بووه به سیستمی فیدراڵی باکوری سوریا. به هیچ شێوه‌یه‌ک نیازی جیابوونه‌وه‌مان نیه له سوریای داهاتوو، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت گه‌ل خۆی حوکمی خۆی بکات.
ئه‌لسه‌فیر: هه‌ماهه‌نگییتان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رۆژئاوای کوردستاندا؟
ره‌زا ئاڵتون: په‌یوه‌ندیمان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ماهه‌نگیی به مانای ئه‌وه‌ی پێیان بلیین ئه‌وه بکه‌ن و ئه‌وه مه‌که‌ن، له‌نیوانماندا نیه، ئێمه پیشنیار ده‌که‌ین و ئه‌وانیش سه‌ربه‌خۆیانه بریار ده‌ده‌ن.