هیوا سهید سهلیم:
تا دێت دۆخی سیاسیو سەربازیو دبلۆماسی ناوچەكە رو گرژی زیاتردەكات، هەموو ئەو گۆڕانكاریانەش بەدیوە ئەرێنیو نەرێنیەكەی كاریگەریان لەسەر كوردستان دەبێت، بەڵام ئەوەی كە جێگای تێبینیە كورد بۆ هیچ یەك لەو گۆڕانكاریانەی خوارەوە ئاماژەیان پێدەكەین ساز و ئامادە نیە.
– ئەمرۆ 2- ئاب نارەزایەكانی خەڵك لەئێران چۆتە قۆناغێكی تازە لەشارە گەورەكانی تەهران – مەشهەدو گەرەج خەڵك بۆ چاككردنی بژێوی ژیانیان رژاونەتە سەر شەقام، لەبەرامبەردا دەوڵەتی ئێران بۆ روبەروبونەوەی هەڕەشەكانی سەری خەریكی ئەنجامدانی نامیشی سەربازییە لەكەنداوی عەڕەبیو كەنداوی عەمانو دیاریش نیە كە ئایا بەڵێنەكانی خۆی لەداخستنی نۆكەندی هورمز دەباتەسەر یان نا؟
ئەو قەیرانانەی ئێران- ئەمەریكا بەهای دراوی ئێرانی هێناوەتە نزمترین ئاست.
– سزای وەزارەتی خەزانی ئەمەریكی بۆسەر دوو وەزیری داد و ناوخۆی توركیا گرژی خستۆتە نێوانی ئەمەریكا – توركیا.
چاودێران پێیان وایە بڕیاری وەزارەتی خەزانی ئەمریكی پەیوەندی بە زیاتر لە هۆكارێك هەیە ئەویش.
– كڕێنی مووشەكی S400 روسی لەلایەن توركیاوە.
– پابەند نەبوونی توركیا بەسزاكانی سەر ئێران.
– جیاوازی هەردوو دەوڵەت لەبەرامبەر پرسی سوریاو رۆژئاوای كوردستان.
هەمو ئەمانە وایكرد ئەمەریكا سزای دو وەزیری توركیا بداتو بڕیاری فرۆشتنی فرۆكەی F35 ئەمریكی بەتوركیا رابگیرێت، ئەو گرژیەی نێوان ئەمەریكا – توركیا بەهای لیرەی توركی بەدەردی تومەنی ئێرانی بردووە بەشێوەیەك هەر دۆلارێكی ئەمەریكی بەهاكەی 5 لیرەی توركی تێپەڕاندووە.
– وڵاتی سێیەم كە تووشی قەیرانی سیاس بۆتەوە عێراقە، دوای هەلبژاردنی 12/5
عێراق سێ مانگە نەیتوانیوە لەرێگەی دادگای فیدرالی دەرنجامەكان ڕابگەیەنێت، ئەو وڵاتە جگە لەقەیرانی دەستوریو حوكمڕانی روبەروی نارەزایی جەماوەری بۆتەوە، خزمەتگوزاریەكان وەك پێویست بەدەست هاوڵاتیان ناگەن گەندەڵی هەیە.
لەنێو هەمو ئەو قەیراناەی دەوروبەرمان هەرێمی كوردستان دەیەوێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجامبدات.
پرسیارەكە لێرەدایە هەرێمێك كە ڕاستەوخۆ لەژێر كاریگەری وڵاتانی هەرێمایەتی دایەو ئەو وڵاتانەش بەو دەردەی سەرەوە دەناڵێنن دەبێت چ زەمینەیەك بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی دیموكراسیانەی هەلبژاردن هەبێت؟
ببێگومان زەمینەی هەڵبژاردن لەئێستادا لەبار نیە، چونكە پێشبینی ئالۆزبونی زیاتری ناوچەكە دەكرێت.