هیچ شتێك له‌خۆیدا گرنگ نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگی ده‌كات به‌هاكه‌یه‌تی هه‌رچ شتێكیش به‌های نه‌ما مانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆشی له ده‌ستده‌دات، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه له‌زووه‌وه به فۆرمی جیاواز خه‌ریكی بێ به‌هاكردنی مامۆستا‌و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌وفێركردنن! زۆرجار پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌وفێركردنی ئێستا به‌راورد ده‌كرێت به ڕابردوو هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌وه‌ی ڕابردوو باشتربووه، نه‌وه‌ك به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی ڕابردوو گرنگتربووه‌و باشتر بووه، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ها هه‌بووه!”نه‌وشیروان مسته‌فا” له كتێبی له كه‌ناری دانوبه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ” له ڕێگه‌ی نموونه‌یه‌كه‌وه گرنگی و بون و نه‌بونی به‌هامان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه‌و له شوێنێكدا ده‌نووسێت” ئه‌و دۆڵه‌ی لێی بوین ناوی گوسته‌بو، له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو كۆبونه‌وه بێ ئه‌نجامه‌دا ناوی” دۆڵه گوسته”یان كرد به “دۆڵه فشه”.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بینیمان به‌شه‌ق درا له مامۆستایه‌ك و جه‌ده‌لی ئه‌وه هاته كایه‌وه كه‌وا شكۆی مامۆستا شكێنراوه له‌ڕاستیدا بۆ ئێمه جێگای سه‌رنجه تا ئێستا بۆچوونێك هه‌بێت پێیوابێت شكۆی مامۆستا له‌وكاته‌وه‌و له‌ئێستادا شكێنراوه! شكۆی مامۆستا به‌گشتی و شكۆی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌وفێركردن ده‌مێكه له‌ڕێگه‌ی به‌حیزبیكردن و نابوتكردنی ناوه‌نده‌كانی خوێندنه‌وه شكێنراوه یان دروستتر ڕۆژانه ده‌شكێنرێت چیرۆكی تراژیدی له‌باره‌ی ژیانی مامۆستاوه ده‌بینین و ده‌بیستسن و به‌ڵام ئێستا ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینین به‌داخه‌وه ئێمه وه‌هاین وه‌ك ڕۆماننوس “جان دۆست” له ڕۆمانی “مژاباد” ده‌نووسێت” كورد سه‌د داریان لێده‌درێ دواتر دێته‌وه بیریان بڵێن ئاخ!” به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك و به‌ڕێگای جیاواز چه‌ندین ساڵه له كۆی شكۆی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێمه ده‌درێت له‌ناویشیاندا شكۆی مامۆستا بۆیه شه‌ق لێدان له مامۆستاكه له ڕۆژانی ڕابردوو زیادبوونی ژماره‌یه‌كی دی بو بۆشه‌قه مه‌عنه‌وی و ماددییه‌كانی پێشتر.
به‌داخه‌وه وه‌ك ڕه‌خنه‌یه‌ك له‌دوای ڕوودانی شه‌ق تێهه‌ڵدانی مامۆستاكه‌و یان ده‌توانین بڵێین پێشتریش له خۆپیشاندانه جیاوازه‌كاندا یان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا له به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕووداوه به‌شێكی گرنگی مامۆستایان وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك وشه‌وڕسته‌ی توند به‌كارده‌هێنن له كاتێكدا به باوه‌ڕی ئێمه ئه‌و وشانه‌ی ده‌وترێن ده‌بێت به دیقه‌ته‌وه بكرێن و گرنگه مامۆستایان واهه‌ست بكه‌ن له پۆلدان و وانه ده‌ڵێنه‌وه، چونكه وانه‌بێت شكۆی مامۆستا دیسانه‌وه لای فێرخوازان ده‌كه‌وێته ژێرپرسیاره‌وه! “تیۆدۆر ئادرنۆ” فه‌یله‌سوف و سۆسیۆلۆژی ئه‌ڵمانی ڕسته‌یه‌كی به‌ناوبانگی هه‌یه كه ده‌ڵێت” كاتێك شه‌ڕت له‌گه‌ڵ دیۆدا كرد، ده‌بێت وریای ئه‌وه‌بیت نه‌بیت به‌دێۆ!” ئه‌م ڕسته‌یه ڕسته‌یه‌كی ئێجگار جوان و ماناداره ئادرنۆ ئه‌یه‌وێت پێمان بڵێت كاتێك تۆ ده‌ته‌وێت دژی ناشرینییه‌ك شه‌ڕبكه‌یت و بجه‌نگیت بۆ به‌ده‌ستهێنانی جوانی و دۆخێكی گونجاوترو باشتر كه جیاوازبێت و له دونیای ناشرینی پێشتر نه‌چێت، ده‌بێت وریای ئه‌وه‌بیت خۆت نه‌بیت به به‌شێك له ناشرینییه‌كه‌و نه چیته هه‌مان دۆخی ناشرینییه‌وه‌و كه‌ره‌سته‌و میتۆدی ناشرین به‌كارنه‌هێنیت بۆ له‌ناوبردنی ناشرینی! به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كه‌ین له له‌ڕاگه‌یاندن و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك زمانێكی زبر‌و دور له ڕه‌خنه‌یه‌كی ورد‌و زانستی به‌رچاومان ده‌كه‌وێت، گرنگه زمانێك به‌كاربهینرێت له‌زمانی ده‌سه‌ڵاتداران نه‌چێت، دواتر ئه‌و شێوازه قسه‌كردنه ده‌بێته باو و له‌سه‌ر زمانی فێرخوازان و ئه‌وانیتر ده‌وترێنه‌وه، ئێمه خۆمان له‌ناو دونیایه‌ك له‌ناشرینیدا ده‌ژین بۆیه ده‌بێت له هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ناشرینییه‌كاندابین و ئاڵۆزتری نه‌كه‌ین!
گرنگه ئاگایی ئه‌وه‌مان هه‌بێت له‌كاتی نووسین و قسه‌كردن نه‌چینه‌وه دۆخی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدرانه‌ی ئه‌مڕۆیان بۆ والێكردین، ئه‌گه‌ر وانه‌بین به بۆبۆچوونی ئێمه له داهاتوودا ئه‌ركێكی زۆر قورس بۆ مامۆستا زیاد ده‌بێت و ئه‌ویش سڕینه‌وه‌ی ئه‌و جۆره له‌زمان و نووسین و شیعارانه‌یه كه ده‌وترێنه‌وه و لابردنیشی ئاسان نابێت! ده‌بێت له‌م دونیابینییه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی ئێجگار زۆر دووربكه‌وینه‌وه كه “به‌ختیار عه‌لی” له كتێبی سێیه‌می ڕۆمانی “كه‌شتیی فریشته‌كان” ئاماژه‌ی پێده‌كات و مه‌ترسی ئه‌و جۆره زمانه به‌یان ده‌كات له‌مڕۆداو ده‌نووسێت” كوڕم، بڕۆ فه‌یسبووكێك بكه‌وه، له باباتاهیری هه‌مه‌دانه‌وه پیاوه‌ره‌خوارێ، جنێو به‌هه‌موویان بده، هه‌رچی نوسه‌ره، به مردوو و زیندووه‌وه، ئیتر خه‌ڵك به جیدی وه‌رتده‌گرن، گه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌جۆرێكی موقنیع جنێوبده‌یت حیسابی بلیمه‌تی عه‌سرت بۆ ده‌كرێت، به‌س ئه‌وه ده‌یخوات، تۆ وابكه به قه‌بری مردووم، دوای ساڵێك ده‌بینیت بیست هه‌زار كه‌س چه‌پڵه‌ت بۆ لێده‌ده‌ن….” ده‌ركه‌وتنی ئه‌لكترۆنی و میدیای خراپترین جۆری ده‌ركه‌وتنه‌و ئینسان هه‌ستی پێده‌كات نووسه‌ری لوبنانی” تۆنی سه‌غبینی” له كتێبی “نه‌فره‌تی هه‌زاره، بۆچی چالاكیی گۆڕانخوازانه سه‌رناكه‌وێت” له‌وباره‌وه ده‌نووسێت”ئه‌مڕۆ هه‌زاران گروپی بچوكمان هه‌یه له‌بری پێداگرتن له‌سه‌ر هێنانه‌دی ئامانجه گۆڕانخوازه‌كانیان خه‌ریكی پێشبڕكێن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ركه‌وتنی ئه‌لكترۆنی و میدیایی”، ئه‌مانه‌ی وه‌ك ڕه‌خنه‌یه‌ك ده‌ێڵێین مانای كه‌مكردن و بێ به‌هاكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان نییه، ئینسان ده‌بێت له كاتێكی وه‌هاشدا كه‌م و كورتییه‌كان و ناته‌واوییه‌كان ببینێت” ئانتوان دۆسانت ئێگزۆپێری” له ڕۆمانی “شازاده چكۆله” جوانی گوتوه كه ده‌ڵێت” دادگاییكردنی خۆت، زۆر له دادگاییكردنی ئه‌وانیتر دژوارتره، ئه‌گه‌ر توانیت له‌مه‌ڕ خۆت باش دادوه‌ری بكه‌ی، ئه‌وا تۆ دادوه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ی”.