هۆشەنگ کریم میرزا:
به‌رله‌وه‌ی حاجی قادری كۆیی بڵێت
کوا حاکمانی بابان، میری جزیر و بۆتان
تۆ زێی گه‌وره‌ت كرد به سنووری نێوان كاكه و یابه و كه‌س نه‌وێرا پێ له‌و تخوبه بنێت …
له دوای بابه‌گوڕگوڕه‌وه هاتن و نووری بڵێسه‌ی نه‌وته‌كه‌یان دزی و له‌وساوه ده‌میان تێناوی و بۆ هه‌موو دنیا بویه خێروبێر به‌س بۆ خۆت نه‌بێت ….
له چل و په‌نجاكانه‌وه بویته سه‌رقافڵه‌ی (نا) ی جوتیاران به‌ڕووی ئاغا و ده‌ره‌به‌گ و وتت ( به‌سه ) نابێت چیتر کەس له‌ژێر شه‌پۆلی گوڵه‌گه‌نمی زێڕكفتدا له برسانا بمرێت ….
له شه‌سته‌كاندا تفه‌نگه‌كانی شۆڕش به نهێنی له‌سه‌ر سنووره‌كاندا بۆ ته‌قه‌كردن خاوێن ده‌كرانه‌وه ، تۆ له كلكه‌ی بێژنگ به‌سه‌ری قه‌ره‌چوغ و له‌په‌نا دیواره‌كانی داره‌خورمادا به‌گژ عێراقدا چویته‌وه‌و ته‌قه‌ت له تفه‌نگه‌وه هێنا …..
له شه‌سته‌كاندا به خه‌نجه‌ر و تفه‌نگه ره‌شكه‌و به‌بێ كه‌سی به‌گژ حه‌ره‌س قه‌ومی و ئینقلابچیه‌كانی به‌عسدا چویته‌وه و به سه‌فین و هه‌ندرێن و بارزان و هه‌ورامانت وت قایم بن ئێمه لێره‌ین له‌و پێده‌شته رووته‌دا ده‌ستی دووژمن ده‌شكێنین ….
له‌وساوه پۆل پۆل كوڕه ره‌شتاڵه خێر له خۆنه‌دیوه‌كانت كه هه‌ر یه‌كه‌یان بۆخۆیان مێژوو و ئه‌فسانه‌یه‌كن ده‌كه‌یته قوربانی و كام بست و لوتكه‌و دۆڵێكی كوردستان هه‌یه گۆڕی پێشمه‌رگه‌یه‌كی جوانه‌مه‌رگی تۆی تێدانه‌بێت؟
كه‌وتیه به‌ر شأڵاوی شوومی به عه‌ره‌بكردن و راگواستن و خاپووركردن و هه‌تا كرایته بیابانێكی وشكی سوتێنراو و له خه‌ڵك و گوڵه‌گه‌نم و ته‌نانه‌ت چۆله‌كه‌و مێروله‌ش كرایت ره‌شه‌بای ره‌شی به‌عس هه‌ڵیده‌قرچاندی ….
كه‌ندێناوه‌ی بێ‌ناز نه‌ك هه‌ر پاداشتت نه‌درایه‌وه
ئێستا جوتیاره ده‌ست قڵیشاوه‌كانی گوندی عه‌ڵڵات ده‌خرێنه كونی ره‌شی زیندانی خۆماڵیه‌وه
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به نه‌وتدز و به‌رددز و خاكدزان ده‌ڵێن
له‌سه‌ر ئه‌وخاكه‌ی سه‌دان ساڵه به‌كوێره‌وه‌ری ده‌ژین و گیانی بۆ ده‌كه‌ینه قوربانی لێمان گه‌ڕێن با ئێمه‌ش به ئاره‌قه‌ی نێوچه‌وانی ره‌شهه‌ڵگه‌ڕاومان نانێكمان ده‌ستبكه‌وێت و كاربكه‌ین ، ئاخر ئێره‌تان پڕكردووه له کرێکاری بیانی شه‌رقی و غه‌ربی ، له‌سه‌ر حیسابی ئێره گیرفان و جانتاكانتان پڕده‌كه‌ن له دۆلار …
رێگایه‌كمان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له‌ناو ته‌پوتۆزی كاروان و قافڵه‌ی كۆمپانیاكانی دوومه‌ڵی سه‌ردڵی كه‌ندێناوه نه‌خنكێین و كوێرنه‌بین ….
كه‌ندێناوه‌ی بێنازم له‌وه‌ته‌ی هه‌ی هه‌ر مێژووی خۆ به‌قوربانیكردن و كڵۆڵی دوورینه‌وه ده‌نووسیته‌وه .