محه‌مه‌د گۆران:
ئه‌و ماوه‌یه‌ی شانسه‌كه‌م نایهێنێ، ئه‌گه‌ر له‌دانیشتن و ده‌مه‌ته‌قێی هاوڕێیان، یاخود پرتكه نووسینه‌كی فه‌یسبووك، باس له‌شكستی شه‌نگال بكه‌م كه نه‌ده‌بووا ته‌واوی شاره‌ك بۆ دڕنده جێبهێڵی، یان ئه‌وه‌ی له‌گوێڕ رووی دا، ده‌بووا جۆرێكی دیكه با، یاخود هه‌ندێجار وه‌ك بنیاده‌می ئه‌و عاله‌مه، گه‌نده‌ڵییه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ژمێرم و ده‌ڵێم، چۆن ده‌بێ حكوومه‌ته‌ك ماوه‌ی ده ساڵان، ده‌یان ملیار دۆلاری له‌به‌غداوه بۆ بێت و فلسێك پاشه‌كه‌وتی نه‌بێ؟ ته‌نانه‌ت وای لێهاتووه ئه‌گه‌ر بڵێم له‌و بێ پاره‌ییه، كه‌نالی رووداو پاره له‌كوێ ده‌هێنێ؟!.
وه‌ك دۆمبه‌ڵانی هه‌ڵتۆقیو، خه‌ڵكێكم لێ راست ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێ، ئه‌ی بۆ په‌كه‌كه له‌باكوور ناتوانێ گوندێ ئازاد بكات؟ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌ژده ملیۆن ده‌نگده‌ری باكوور، په‌كه‌كه ته‌نها دوو ملیۆن ده‌نگی هێناوه؟! په‌یه‌ده جاشی ئه‌سه‌ده! با بچن كۆبانێ ئازاد بكه‌ن! ئه‌مانه و چه‌ندین قسه‌ی دیكه. وه‌ك ئه‌وه‌ی من ئاپۆچی بم و ته‌واوی ژیانم له‌ناو په‌كه‌كه بووبم، ده‌یانه‌وێ ناچارم بكه‌ن و بمخه‌نه خانه‌ی به‌رگرییه‌وه، وه‌لێ ئه‌وان خراپ حاڵی بوونه!
كاتی خۆی له‌كۆڵان، ئێمه منداڵ بووین نوكته‌مان ده‌كرد، ئێستاش واده‌زانم ئه‌مڕۆیه، یه‌كێ له‌نوكته‌كان گوایه شه‌وێ دز ده‌چێته سه‌ر ماڵێ و خاوه‌ن ماڵ توند پشته‌مڵی دزه ده‌گرێت و ده‌ڵێ كوره تۆ عه‌یب ناكه‌ی دزی ده‌كه‌یت؟ كابرای دزه‌ش سوبحانه‌لا یه‌كسه‌ر ده‌ڵێته خاوه‌ن ماڵ، ئه‌ی بۆ ژنه‌كه‌ت ته‌نووره‌كه‌ی كورته؟!.
منیش رێك به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه وام لێهاتووه! به‌س هه‌ر بۆ خۆشی حه‌زده‌كه‌م هه‌نده كورته وه‌ڵامان لێره بده‌مه‌وه! جارێ له‌لای هێروه ئه‌و ژماره‌تان له‌كوێ هێنا كه له‌باكوور هه‌ژده ملیۆن ده‌نگده‌ر هه‌یه؟! باشه ئه‌گه‌ر سبه‌ی باشوور و باكوور ببێته یه‌ك ده‌وڵه‌ت، ئه‌وكات ئاماده‌ن بڵێن باكوور ئه‌وه‌نده ده‌نگده‌ره‌ی هه‌یه؟! یان پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه!
دیسانه‌وه هه‌ر له‌لای هێروه‌ش، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه ته‌نها دوو ملیۆن ده‌نگده‌ر له‌گه‌ڵییه‌تی، ئه‌ی بۆچی هه‌موو شاره‌وانییه‌كانی باكووری به‌ده‌سته‌وه‌یه و شانزه ملیۆنه‌كه‌ی دیكه ته‌نها گونی كوڕمیان بۆ ماوه‌ته‌وه؟!
دواتر بۆ بچن گوندێ ئازاد بكه‌ن له‌كاته‌كدا به‌یه‌ك ئاماژه‌ی ئۆجه‌لان ته‌واوی باكوور بێنه سه‌ر شه‌قام؟! مه‌گه‌ر ئێوه ئه‌و هه‌موو گونده‌تان له‌ژێر ده‌سته چه‌ند كه‌ستان پێ دیته سه‌رشه‌قام؟ ئه‌ی ئه‌و بوخاتنه چییه په‌یه‌ده جاشی سوریا بێت؟ ئاخر كه‌سێ ئاگاداری رابردوو و مێژوو بێت، چۆن جورئه‌تی وه‌ها قسه‌یه‌ك ده‌كات؟!
هه‌ر له‌و نوكتانه‌ی كاتی منداڵی، ده‌یانگوت ئه‌ندازیاره‌ك به‌فرگرێك ده‌كڕێ و به‌بێ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات به‌حه‌مالێك ده‌یباته‌وه ماڵ، كابرای حه‌مال له‌به‌رامبه‌ر ماندوو بوونه‌كه‌ی داوای په‌نجا دینار ده‌كات و ئه‌ندازیاره‌كه واقی وڕ ده‌مێنێ!
ئه‌ندازیار به‌حه‌مال ده‌ڵێ تۆ رۆژێ چه‌ند باری وا ده‌به‌یته‌وه؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ پێنج بۆ شه‌ش! موهه‌ندیسه‌كه ده‌ڵێ كه‌واته تۆ رۆژانه سێسه‌د دینارت هه‌یه و منیش به‌و بڕوانامه به‌رزه‌وه دووسه‌د و په‌نجا دینار مووچه‌كه‌مه! حه‌ماله‌كه ده‌ڵێ جا من چی بكه‌م ئێوه به‌ده‌ستی خۆتان، دوارۆژی خۆتان شێواندووه!