رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تيی ئۆكسفامی به‌ریتانی، لهراپرۆتێكیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه، سه‌روه‌ت و سامانی كه‌مینه‌یه‌ك كه له‌سه‌دا یه‌كی دانیشتوانی گۆی زه‌وی پێكده‌هێنێت، زیاتره له‌هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی ته‌واوی دانیشتوانی سه‌رزه‌وی.
(كۆمپانیای كریدی سویس)ی سویسری بانكیش له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه سه‌روه‌ت و سامانی (62) ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان هاوتای سه‌روه‌ت و سامانی ته‌واوی نیوه‌ی دانیشتوانی سه‌ر گۆی زه‌وییه. به‌پێی راپۆرتی (رێكخراوی فوربس)* ملیاردێره‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ساڵی 2015 له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی لیستی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی
جیهانه‌وه بوون به‌تایبه‌ت سعودییه به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت كه 41 ملیاردێرهو لوبانان به‌پله‌ی دووه‌م 21 ملیاردێرو میسریش به‌پله‌ی سێهه‌م دێت.
له‌راپۆرته‌كه‌دا ئه‌و زانیاریه‌ش باس ده‌كرێت له‌وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان به‌راورد به‌ساڵی 2104 كه ژماره‌ی ملیاردێره‌كان 45 كه‌س بووه بۆ ساڵی 2015 به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ 49 ملیاردێر، ئه‌م ژماره‌یه له‌كاتێكدایه وڵاتانی عه‌ره‌بی له نێوان ئه‌و دووساڵه‌دا زۆرترین شه‌رو پشێوی و جه‌نگی خۆبه‌خۆیان بینیوه و راده‌ی هه‌ژاری و بێكاری رووی له‌زیاد بوون كردوه. دیاره ئه‌م ژمارانه‌ی باس ده‌ركرێن، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و مه‌لیكه‌كانی نه‌گرتۆته‌وه كه به‌دڵنیاییه‌وه سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌وان زیاتره.
به‌گوێره‌ی سه‌رژمێریی جیهانی له پێنج به‌شی جیهان به‌شێكیان له خوار خه‌تی سفری هه‌ژارییه‌وه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌پێی دواهه‌مین سه‌رژمێری له 131 وڵات‌دا كه ده‌كاته له سه‌دا 22 دانیشتوان، داهاتی رۆژانه‌یان كه‌متره له دۆلار‌و نیوێك، به دانپیانانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، له كۆی سێ كه‌س یه‌ك كه‌س كه ده‌كاته له‌سه‌دا (34)ی كۆی دانیشتوان رۆژانه به دوو دۆلار ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، گه‌ر باكوری ئه‌فریقاش به‌ته‌نها وه‌ربگیرێت، به‌پێی سه‌رژمێری رێكخراوی (غالوب)*، له‌سه‌دا (54)ی دانیشتوانه‌كه‌ی رۆژانه له‌سه‌ر له دۆلار‌و نیویك بۆ دوو دۆلار ده‌ژین، ئه‌مه له‌كاتێكدایه له‌وڵاتانی پێشكه‌وتووی وه‌ك ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا، ئوسترالیا و ئه‌وروپا، ئه‌م رێژه‌یه له‌سه‌دا یه‌كه، له چینیش كه پێشتر له‌ساڵانی 2008 دا رێژه‌كه له سه‌دا 26 بووه له‌ساڵانی 2102 رێژه‌كه بۆ له‌سه‌دا 7 دابه‌زیوه.
• فوربس كۆمپانیایه‌كی میدیای ئه‌مریكییه، ساڵانه لیستی ملیاردێره‌كانی جیهان (جگه له خێزانی مالیكهو ده‌سه‌ڵاتداران) له گۆڤاری فوربس بڵاوده‌كاته‌وه و به‌م كاره‌شی ناوبانگی ده‌ركردوه، ساڵانه چاودێری زانیارییه ئابورییه‌كانی جیهان ده‌كات له‌رێگه‌ی چاودێری كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانه‌وه و راپۆرتهكانیشی به چه‌ند زمانێك بڵاوده‌كاته‌وه.
• رێكخراوی غالوب له‌ساڵی 1958 دامه‌زراوه و كار له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی مرۆیی و راوێژكاری ئیداری و سه‌رژمێری ده‌كات، له‌جیهاندا نزیكه‌ی 40 ئۆفیسی هه‌یه‌و ئۆفیسی سه‌ره‌كیشی له ئه‌مریكایه.
بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته سوود له نوسینێكی (ئه‌بو عومه‌ر) و زانیارییه‌كانی (ویكیبیدیا) وه‌رگیراوه.