لەپەرلەمانی كوردستان پرۆژە یاسای چاكسازیی خانەنشینی راگیراوە كە بەپێی پرۆژە یاساكە بەشێك لەموچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران كەمدەكرایەوەو پەرلەمانی عێراقیش یاسایەكی دەكردوە تێیدا ئەو پەرلەمانتارانەش خانەنشین دەكرێن كە هەردو مەرجی خزمەت‌و تەمەن نایانگرێتەوە.
ئا: نیاز محەمەد
رۆژی 1ی تەمموز یاسایەكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەرۆژنامەی رەسمی وەقایعی عێراقیدا بڵاوبۆتەوەو تێیدا مافی خانەنشینی دەداتە ئەو پەرلەمانتارانەش كە مەرجی پازدە ساڵ خزمەت‌و تەمەنی پەنجا ساڵیان تێدا نییە.
تێپەڕاندنی ئەو یاسایە ناڕەزایەتی شەقامی عێراقی‌و حكومەتیشی بەدوای خۆیدا هێنا. حەیدەر عەبادی پەنای بردە بەر تانەدان لە‌یاساكە بەو پاساوەی لێكەوتەی دارایی تێدایە بەڵام رەزامەندی حكومەتی بۆ وەرنەگیراوە، دادگایی فیدرالی کارکردنی بەیاساکە راگرت.
لەگەڵ ئەوەی یاساكە تێپەڕیوە، بەڵام سەرۆكایەتی كۆمار جەختی كردەوە كە لەلایەن سەرۆك كۆمارە ئیمزا لەسەر ئەو یاسایە نەكراوە.
دو پەرلەمانتاری ئەو خولەی پەرلەمانی عێراق كە یاساكەی تێدا دەرچوە، بۆ ئاوێنە باسیان لەوە كرد كە كاردانەوەی عەبادی بەرامبەر بە یاساكە بۆ ئەوەیە سەرنجی خۆپیشاندەرانی ئێستای عێراق لەسەر حكومەتەوە بگوازێتەوە بۆ سەر پەرلەمان.
زانا رۆستایی، ئەندامی لیژنەی یاسایی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق راگەیاند ئەو یاسایەی دەرچوە یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە نەك ئیمتیازانی پەرلەمانتاران‌و لە73 ماده پێكهاتوه‌و ته‌نیا لەیەك مادەدا باسی خانەنشینی پەرلەمانتاران هاتوە.
وتیشی”ئه‌و هه‌مو ماده‌یه باس ناكرێت كه په‌یوه‌ندی به به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعییه‌وه هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا كه به‌و یاسایه حكومه‌ت قه‌ڵس بوه چونكه رۆڵێكی زیاتر ده‌داته په‌رله‌مان. بۆیه ته‌نیا ئه‌و خاڵه بچوكه ده‌وروژێنن. لەكاتێكدا یاساكە لە‌دەستور دەرنەچوە”
وتیشی”له‌عێراقدا بۆ مامۆستایانی زانكۆ‌و بۆ دادوه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌مان شێوه‌یه‌و جیاوازیان هه‌یه له‌گه‌ڵ خانه‌نشینی ئاسایی‌و كه‌سیش قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌بوه.”
بەقسەی رۆستایی بەگوێرەی یاساكە ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی هەردو مەرجی خزمەت‌و تەمەنیان تێدا نییە، كێشەی ئەوەیان بۆ چارەسەر كراوە كە مه‌رجه‌یان تێدا نییه كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ركراوه.
لەبارەی چۆنیەتی ئەو چارەسەری لە‌یاساكەدا هاتوە، ئەو باسی لەوە كرد كە ئه‌وه‌ی خزمه‌تی نییه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ساڵێك خزمه‌ت شه‌ش ملیۆن دینار ده‌دات كه هه‌مو فه‌رمانبه‌رێك رێژه‌یه‌ك بۆ خانه‌نشینی ده‌دات، ئه‌وه‌شی ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتۆته په‌نجا ساڵ، له‌سه‌دا شه‌ستی خانه‌نشینی ده‌یگرێته‌وه نه‌ك له‌سه‌دا سه‌د.
نه‌جیبه نه‌جیب، ئەندامی لیژنەی دارایی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق باسی لەوە كرد یاساكە بۆ بەهێزكردنی ئەدای پەرلەمانە لەبەرامبەر دەسەڵاتی جێبەجێكردندا، چونكە بەقسەی ئەو حكومه‌ت زۆرجار پابه‌ند نه‌ده‌بو پێیه‌وه، له‌كاتێكدا له‌ماده‌ی یه‌كه‌می ده‌ستوردا هاتوه كه سیستمی عێراق په‌رله‌مانییه، به‌ڵام له‌ڕوی عه‌مه‌لییه‌وه وا نەبوە.
جەختیشی كردەوە كە هه‌مو فراكسیۆنه سیاسییه‌كان له‌دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا بون تا په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایه‌و كه‌سیش دژی نه‌بوه.
بەقسەی ئەو حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌پێناو هێوركردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان‌و گۆڕینی سه‌رنجی خۆپیشانده‌ر له‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه بۆ سه‌ر په‌رله‌مانتاران له‌م كاته‌دا په‌نای بردۆته به‌ر تانه‌دان له‌یاسه‌كه.
لەگەڵ ئەوەش دانی بەوەدا نا كە ئه‌م كارەی ئەوان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مو پله‌باڵاكان داوا بكه‌ن به‌و جۆره خانه‌نشین بكرێن.
ئەوەش لەكاتێكدایە لە‌هەرێمی كوردستان چەند مانگێكە پرۆژە یاسای چاكسازی لەموچە‌و خانەنشینی‌و ئیمتیازاتەكان لەلایەن حكومەتەوە رەوانەی پەرلەمان كراوە كە تێیدا حكومەت داوای كردبو بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتوی عێراق پلە باڵاكان لەنێویشیاندا پەرلەمانتاران خانەنشین بكرێت، بەڵام جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی بۆ ئاوێنە ئاماژەی بەوەدا كە پەسەندكردنی یاساكە ئێستا لە‌سەرۆكایەتی پەرلەمان راگیراوە.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەدا كە پرۆژە یاساكە ئێستا لای سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌و نایخاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌و راگیراوه.
بەپێی قسەی ئەو هۆكاره‌كه‌شی بۆ دو خاڵ دەگەڕێتەوە، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه ماده‌یه‌ك له‌پرۆژه یاساكه‌دا جێبكه‌نه‌وه كه ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌مبكرێته‌وه. دوه‌میان ئه‌وه‌یه ئەمان ئه‌وه‌یان له‌پرۆژه یاساكه جێكرده‌وه كه موچه‌ی خانه‌نشینی له400 هه‌زار كه‌متر نه‌بێت كە ئەوەش بەدڵی حكومەت نییە.
بەڵام عەلی باسی لەوە كرد كە لەئێستادا پەرلەمانتاران ئەگەر خانەنشین بكرێن بە شەش ملیۆن دینار خانەنشین دەكرێن چونكە یاساكە راگیراوەو پەسەندناكرێت.
جەختیشی كردەوە كە ئه‌و یاسایه‌ی له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌رچوه هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێت له‌سه‌ر ئێره.
ته‌لار له‌تیف، ئەندامی لیژنەی یاسایی رەتیكردەوە كە هۆكار ئەوانە بن بۆ راگرتنی پرۆژە یاساكەو باسی لەوە كرد كە ئامادەنەبونی وەزیری داراییەوە دانیشتن بۆ پەسەندكردنی دواكەوتوە‌و جەختیشی كردەوە كە ئەو پرۆژە یاسایە دەستكەوت دەبێت بۆ پارتی‌و یەكێتی‌و مەبەستیانە پەسەند بكرێت.
لەبارەی ئەوەی ناكرێت بەبێ ئامادەبونی وەزیری دارایی تێپەڕێنرێت، ئەو وتی”به‌بێ حكومه‌ت ناتوانین تێپه‌ڕێنین چونكه به‌پێی رێككه‌وتنێكی نێوان حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان، هه‌ر پرسێك په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی داراییه‌وه هه‌بو، ده‌بێت به‌ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌ت تێپه‌ڕێنرێت.”
زانا رۆستایی پێی وایە پەسەندكردنی یاساكەی ئەوان كاریگەری لەسەر زیاتر پەكخستنی پرۆژە چاكسازییەكەی هەرێم دەبێت بەڵام وتیشی”به‌غدا ده‌مێكه چاكسازی له‌خانه‌نشینی پله‌باڵاكاندا كردوه له‌كاتێكدا له‌هه‌رێم تائێستاش خانه‌نشینی په‌رله‌مانتار شه‌ش ملیۆن دیناره به‌ڵام له‌به‌غدا له‌باشترین حاڵه‌تیدا ئه‌گه‌ر 40 ساڵ خزمه‌تیشی هه‌بێت ناگاته 4 ملیۆن دینار.”