لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ مەکگۆرک: شەڕى داعش چەند ساڵێک دەخایەنێت

مەکگۆرک: شەڕى داعش چەند ساڵێک دەخایەنێت

0 تێبینییەکان 21 بینینەکان

mritنێردەی تایبەتی ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتی دژی داعش لە عێراق ڕایگەیاند، شەڕى لەناوبردنی داعش چەند ساڵێک دەخایەنێت.

برێت مەکگۆرک، نێردەى تایبەتى ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتى دژى داعش لە عێراق ڕایگەیاند: تا ئێستا هاوشێوەى داعشیان نەبینوە کە ٢٥ هەزار چەکدارى هەیە و لە ١٠٠ ووڵاتی جیهانەوە چەکدار ڕووی تێدەکات، بۆیە لەناوبردنیان چەند ساڵێک دەخایەنێت.

بەبێ ئەوەى ساڵەکان دیارى بکات.

ڕاشیگەیاند: پێویستە ڕاستۆگۆ بن لە سەختى شەڕی داعش.

مەکگۆرک ئاماژەى بەوەشکرد، کێشەى کۆچبەر و ئاوارەکانى سوریا و عێراق پێویستى بە هاوکارى بەپەلەى نێودەوڵەتى هەیە و ڕاشیگەیاند: واشنتۆن لە پلانیدایە کۆچبەرى سوری زیاتر وەربگرێت.

مەکگۆرک وتیشى: کێشەى ئاوارەکان بووەتە کێشەیەکى نێودەوڵەتى و بەرەنگارییەکی گەورەیە بۆ هەموو جیهان و ئاشکراشیکرد، لەگەڵ جۆن ئاڵن، نێردەى تایبەتى ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتى دژى داعش لە عێراق و سوریا گفتوگۆدەکەن لەسەر مەلەفی ئاوارەکان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە