لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆبوونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 31 بینینەکان
رۆژی یەکشەممە (٢٢\٧\٢٠١٨)شاندێكی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەسەرۆكایەتی هاوڕێ مام خدر سكرتێری گشتی ،بەیاوەری شاندێکی مەکتەبی سیاسی سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیان لەشاری هەولێر كرد .
لەلایەن هاوڕێیان بەڵێن عبداللە و بەهمەن حسێن ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەگەرمی پێشوازی كران .
لەدیدارێکی دۆستانەدا بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دوایین ئاڵوگۆرەکان باسی لێوەکرا و هەردوولا بۆچوونەکانیان خستەڕوو .
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە