بەبۆنەی ساڵرۆژی دامەزرانندی پارتی چاکسازی پێشکەووتی تورکمان وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە سەرۆکایەتی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ، سەردانی بارەگای پارتی ناوبراوی کرد و بروسکەی پیرۆزبایی بزووتنەوەکەمانیان بەدەست گەیاند ..
ئەمەی خوارەوە دەقی بروسکەکەیە:
به‌ڕێز / پارتی چاكسازی پێشكه‌وتووی توركمان
بابه‌ت / پیرۆزبایی
دوای سڵاو و رێز ……..
به‌بۆنه‌ی 11 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی چاكسازی پێشكه‌وتووی توركمان ، به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان به‌گه‌رمی پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز ده‌كه‌ین و له ساڵی نوێی ته‌مه‌نی پارته‌كه‌تان هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێشچوونتان بۆ ده‌خوازین و له‌م یاده‌شداجه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و ته‌بایی وپێكه‌وه‌ژیان ده‌كه‌ینه‌وه كه له ئێستادا له هه‌ر كاتێك زیاتر پێویستیمان به‌م یه‌ك ریزیه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته فاكته‌رێك بۆ تێپه‌راندنی قه‌یرانه نه‌خوازراوه‌كانی وڵاته‌كه‌مان به‌تایبه‌تیش دۆخی شه‌ر دژی داعش و قه‌یرانی دارایی كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی كردۆته سه‌ر گوزه‌رانی خه‌ڵك….
جارێكی دیكه پیرۆزبایی ئه‌م یاده‌تان لێ ده‌كه‌ین و
جه‌خت له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لامان ده‌كه‌ینه‌وه .
هه‌رشاد بن ……..
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
25/4 /2016