لەراگەیەندراوێکدا کە رۆژی دووشەممە ٨\٢\٢٠١٦ی بڵاوکراوەتەوە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان رایدەگەیەنێت (که‌مده‌رامه‌تان به‌رگه‌ی دۆخێکی وه‌ها ناگرن) لەم راگەیاندنەدا سیستەمی نوێی موچەی نوێی فەرمانبەران رەت کراوەتەوە و تیایدا هاتوە( رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی له‌سه‌ر قوتی فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵک هه‌رگیز چاره‌سه‌ر نییه و وای ده‌بینین کێشه‌کان قوڵتر ده‌بنه‌وه ..)، ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیاندراوەکەیە :
که‌مده‌رامه‌تان به‌رگه‌ی دۆخێکی وه‌ها ناگرن
بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی گه‌لی کوردستان پێیوایه بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان له قۆناغێکدایه پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی جددی له‌باره‌یه‌وه بکرێت و قه‌یرانه ئابوورییه‌که‌ی له‌دۆخێکه ئیتر خه‌ڵکی کوردستان به‌رگه‌ی ئه‌م فشاره ناگرێت و ئه‌م باره به‌زووترین کات چاره‌سه‌ر بکرێت.
حوکمرانییه‌تی له هه‌رێم ده‌بێت به‌وردی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی بوه‌ستێت که به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌که هه‌ڵیگرتوه .رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی له‌سه‌ر قوتی فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵک هه‌رگیز چاره‌سه‌ر نییه و وای ده‌بینین کێشه‌کان قوڵتر ده‌بنه‌وه و رۆژ له‌دوای رۆژ گرفته‌کان که‌ڵه‌که‌تر ده‌بن .له وه‌ها ره‌وشێکدا پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ست هه‌ڵگرێت له قورسکردنی باری ژیانی که‌مده‌رامه‌تان و پێداچوونه‌وه بکات و سیاسه‌تێکی ئابووری روونتر په‌یره‌وبکات له‌داهات و خه‌رجی که ناروونییه‌که‌ی له‌رابردوووایکردوه به‌م هه‌نگاوانه‌ی ناوییه‌تی هۆکاری زیاتربێت بۆ له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی هاوڵاتیان به‌ده‌سه‌ڵات.
بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی گه‌لی کوردستان
٨\٦\٢٠١٦- هەولێر