كۆبوونه‌وه‌ی شاندی لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان بارودۆخی عێراق و كوردستانیان گفتوگۆ كرد.
رۆژی 17ی ئابی 2022، له‌هه‌ولێر، شاندی لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان كه پێك هاتبوو له سكرتێر‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كانی ( زه‌حمه‌تكێشان و شیوعی و بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان) سه‌ردانی باره‌گای سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریان كرد و له‌لایه‌ن به‌رێز عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی باڵاوسهركردایهتی ئه‌و حزبه‌وه پێشوازی كران.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، شاندی لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان دیدوبۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی عێراق و كوردستان خسته به‌رباس و به‌تایبه‌تی له‌مه‌ڕ ره‌وشی عێراق و ئه‌و چه‌قبه‌ستووییه سیاسیه‌ی تێی كه‌وتوه، تێڕوانینی هاوبه‌شی حزبه‌كانی چه‌پی كوردستانییان له‌مه‌ڕ هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشه‌كه‌و ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كانیان بۆ سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری روونكرده‌وه.
به‌دی لایه‌نه‌كانی ناو لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان، ئه‌م بابه‌ت و دروشمانه‌ی ئێستا له‌لایه‌ن ره‌وتی صه‌دری و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌خرێنه روو ، له‌شێوه‌ی گۆڕینی نیزامی سیاسی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و هه‌وره‌ها ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق، پێویستی به‌وه‌یه هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان به‌هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن و له‌نێوان خۆیانیشدا، سه‌كۆی گفتوگۆی هاوبه‌ش دروست بكه‌ن و له‌سه‌ر لانی كه‌می به‌رنامه و گوتاری هاوبه‌ش بۆ هه‌ر پێشهاتێك ئاماده‌و یه‌كگرتوو بن.
به‌دی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و شاندی لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پ، یه‌كێك له‌بنه‌ماكانی ئاماده‌سازی بۆ هه‌ر پێشهاتێك له‌عێراقدا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌ده‌نگه‌وه هاتنی حكومه‌تی هه‌رێمه بۆ داخوازییه‌كانی هاوڵاتیانی كوردستان و نه‌هێشتنی ناعه‌داله‌تییه. هه‌روه‌ها به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه ئاماده‌ن بۆ هه‌ر كارێك كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی كوردستان بكات و لایه‌نێكی به‌هێزیش بێ بۆ هێنانه‌دی سه‌قامگیری له‌عێراق.
شاندی لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان، كه له‌حزبه‌كانی چه‌پی كوردستانی( حزبی شیوعی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان) پێك دێت و له‌نێوان خۆیاندا، دیدو بۆچوونی سیاسی هاوبه‌شیان هه‌یه و بڕیاره له‌رۆژانی داهاتوو سه‌ردانی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بكه‌ن.