به‌رێز / سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان
به‌رێزان / ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان
دوای سڵاو و رێز ….
له یادی ( 25) بیست و پێنج ساڵه‌ی راگه‌یاندنی حیزبی شیوعی تێكۆشه‌ر دا پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌تان ده‌كه‌ین . له‌م بۆنه‌یه‌دا ناكرێت هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر خه‌باتی نه‌پساوه‌ی شیوعیه‌كان نه‌كه‌ین له پێناو هێنانه‌كایه‌ی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی زوڵم و زۆرداری دا ، هه‌روه‌ك ده‌بێ به چاوێكی پڕ له رێزه‌وه له قوربانیه‌كانی ئه‌م حیزبه بڕوانین له تێكۆشانی به‌رامبه‌ر به داپلۆسێنه‌رانی عێراق له رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان . حیزبی شیوعی كه به حیزبی شه‌هیدان ناسراوه خه‌باته بێ وچانه‌كانی مایه‌ی شانازی گه‌لانی عێراق و كوردستانن له پێناو هێنانه‌كایه‌ی نیشتیمانێكی ئازاد و گه‌لێكی به‌ختیار دا . له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه و له‌یادی ساڵرۆژی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی رۆژانی سه‌خت و تێكۆشان هاورێ عه‌زیز محمد سه‌ری رێز و وه‌فا داده‌نوێنین و نكۆڵی ناكرێت كه هاورێ عه‌زیز له پێناو هێنانه‌كایه‌ی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی زوڵم و سته‌م بۆ چركه‌یه‌كیش كۆڵی نه‌داوه‌و له‌م پێناوه‌دا هه‌رگیز سازشی له سه‌ر رێبازه‌كه‌ی نه‌كردووه ، ئه‌مرۆ له‌كاتێكدا مه‌راسیمی (25) ساڵه‌ی راگه‌یاندنی حزبی شیوعی كوردستان و ساڵرۆژی كۆچی دوایی ئه‌م كه‌ڵه تێكۆشه‌ره سازده‌كه‌ین كه له‌پێناو سه‌رفرازی میلله‌ته‌كه‌مان گیانی به‌خشی ده‌بێ به چاوێكی پڕ له رێزه‌وه له خه‌باتی ئه‌م تێكۆشه‌ره مه‌زنه بروانین بۆ به‌رگری كردن له چه‌وساوه و هه‌ژار و به‌ش مه‌ینه‌تانی كوردستان….
به‌رێزان ..هاورێ عه‌زیز سیمبولێكی مه‌زنی مرۆڤایه‌تی و روبه‌رووبونه‌وه‌ی جیاوازی چینایه‌تییه بۆیه تا هه‌تایه به زیندووێتی له هزرماندا ده‌مێنێته‌وه، له‌دستدانی هاورێ عه‌زیز هه‌ر كۆست نه‌بوو بۆ حزبی شیوعی به‌ڵكو گه‌لی كوردستان به‌گشتی تێكۆشه‌رو سه‌ركرده وپێشكه‌وتنخوازێكی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا.
دووباره پیرۆزبایی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین به‌بۆنه‌ی ( 25) ساڵه‌ی راگه‌یاندنی حیزبی شیوعی تێكۆشه‌ر و سڵاو بۆ گیانی به‌رزه‌فری سه‌ركرده‌ی رۆژانی سه‌خت و تێكۆشان هاورێ عه‌زیز محمد ده‌نێرین .
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی