حاجى محەمەد جوتیارێکە کە ساڵانە لەسەر رووبەری ٢٠ دۆنم زەوی لە دەشتی شارەزوور، تەماتە و شوتی دەچێنێت. ئەمساڵیش رووبەرێکی زۆر لە زەوییەکانی تەرخانکردووە بۆ ئەو دوو بەرهەمە کشتوکاڵییە.
سروشتی ئاو و خاکی بەشی بەشی سەرووی ئەم دەشتە، بۆ بەرهەمهێنانی تەماتە و شوتی و گوڵەبەڕۆژە زۆر لەبارە، بەڵام جوتیاران دەڵێن لەبەر ئەوەی داهات و دەرامەتی وەرزێرییان کەمە، بەشێکی زۆری ئەو زەویانە فەرمامۆش کراون.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، ساڵانه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ١٥٠ هه‌زار تۆ‌ن ته‌ماته و ١٢٠ هه‌زار تۆ‌ن خه‌یارو ٦٠ هه‌زار ته‌ن باینجان‌و كوله‌كه‌یه. سالآنە زياتر لە نیوه‌ی ئه‌و به‌روبوومانە لەناوخۆدا به‌رهه‌م دەهێنرێ و نیوەکەی تری هاوردە دەکرێت.
جوتیارانی ناوخۆ هەمیشە گلەیی ئەوە دەکەن کە لەسەروەختی پێگەشتنی تەماتە و شوتیدا بەهۆی هەرزانی نرخەکەی و نەبوونی بازاڕێکی تەندروست بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان، بڕێکی زۆر لە بەرهەمەکانیان بە فیڕۆ دەڕوات.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هەرێم ساڵانە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیراندا باجی زیاتر دەخاته سه‌ر ژماره‌یه‌ك سه‌وزه‌و میوه کە لە دەرەوە هارده دە‌كرێن و هاوردنی هه‌ندێ بەرهەمی تریش قه‌ده‌غه ده‌كات
سالآنە لە ١٥ی٦ تا١٥ ی١٠ بۆ کەمکردنەوەی هاوردنی تەماتە لە دەرەوەی وڵات، بۆ هەر كيلۆيەك ٢٥٠ دينار باجى زیادەی دەخرێتە سەر.
هەرچەندە رووپێویەکی ورد و تەواو لە بەردەستدا نییە، بەڵام ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی پیشوو، رێژەیەکی زۆر لە رووبەری دەشتی شارەزوور بە تەماتە و شوتی و تەڕەکاڵ داچێنراوە کە چاوەڕوان دەکرێت بەرهەمێکی زیاتر لە ساڵانی رابردوو بخاتە بازاڕەکانی کوردستانەوە.