هه‌زاران هاوڵاتیی به‌غدای پایته‌خت رژانه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و درێژه‌یان به‌و خۆپیشاندانه دا كه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه بۆ پشتیوانیكردن له چاكسازییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستیانپێكردووه.
خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌ی عیراق پشتیوانیی لێده‌كرێت كه داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران كردبوو زیاتر بوێری به‌رامبه‌ر بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی بنوێنێت.
رۆژی هه‌ینی 28ی ئابی 2015، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در-ی سه‌رۆكی ره‌وته‌كه، چوونه ناو خۆپیشانده‌ران و له گۆڕه‌پانی ته‌حریر-ی ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت چه‌ندین هوتافیان كێشا.
لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در به‌وه جیاده‌كرانه‌وه كه جلی ره‌شیان پۆشیبوو له‌و دروشمانه‌ش كه به‌رزیان كردبووه‌وه: “بای بای مالیكی”، له‌گه‌ڵ چه‌ندین دروشمی دیكه‌ی دژبه ئه‌مریكا و نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2014.
هاوكات نافع به‌خاكی، كه گه‌وره به‌رپرسێكی ره‌وتی سه‌دره به ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگه‌یاندووه، په‌یوه‌ندیكردنیان به خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا، بۆ پشتیوانیكردنی ئه‌و چاكسازییانه‌یه كه عه‌بادی رایگه‌یاندووه و پشتیوانیی خۆشی بۆ ده‌وڵه‌تی عیراق راگه‌یاند له جێبه‌جێكردنی هه‌ر بڕیارێكی تایبه‌ت به چاكسازی.
له‌دوای به‌رده‌وامبونی خۆپیشاندانه‌کان، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌و پێش سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پرۆژه‌یه‌کی چاکسازیی ئاماده‌کرد که خۆی له‌لابردنی پۆستی جێگرانی سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌و که‌مکردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌کان‌و که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ی پله باڵاکان ده‌بینیه‌وه.
خۆپیشانده‌رانی عێراق پشتگیریی ئه‌و پرۆژه چاکسازییه ده‌که‌ن‌و داواکاریشن که‌مته‌رخه‌مان بدرێنه دادگا.
جگه له‌به‌غداد، له‌شاره‌کانی بابل‌و کوت‌و عه‌ماره‌و به‌عقوبه‌و چه‌ند شارێکی دیکه‌ش به‌هه‌مان مه‌به‌ست خۆپیشاندان ئه‌نجامدراوه‌و داوای هه‌رچی زوتری باشترکردنی گوزه‌رانی هاوڵاتیان‌و دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌که‌ن.