
له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، وتی: “له هه‌لومه‌رجێكی نا دیموكراسی و نا یه‌كسانیدا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنمان به‌ڕێوه‌برد. ئێمه رووبه‌ڕووی ته‌واوی پیلانه‌كانی ئاكپارتی و ده‌سه‌ڵات بووینه‌وه و سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ست هێنا، سه‌ركه‌وتنه‌كه‌مان گه‌وره‌یه و مایه‌ی شانازییه. پیرۆزبایی له ته‌واوی توركیا ده‌كه‌م.”
وتیشی: ” له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا لایه‌نگرانی دیموكراتی، ئاشتی و سه‌قامگیری و فره ره‌نگی بردیانه‌وه و لایه‌نگرانی تاكڕه‌ویی و دیكتاتۆریی و یه‌كڕه‌نگی دۆڕاندیان، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌م وڵاته‌دا به ئاشتیی بژین بردیانه‌وه، جوتیار و كرێكار و پیشه‌وه‌ران بردیانه‌وه. له هه‌مووی گرنگتر، ئه‌مه سه‌ركه‌وتنی هاوبه‌شی ژنان بوو.”
ده‌میرتاش، دووپاتی كرده‌وه، كه به‌ڵێنه‌كانیان ده‌به‌نه سه‌ر و وتی: “پابه‌ندین به به‌ڵێنه‌كانمانه‌وه. هه‌ده‌په توركیایه، توركیا هه‌ده‌په‌یه.”
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن پیشانمان ده‌دا، كه ئاكه‌په باجی ئه‌و لێدوانانه‌ی ده‌دا، كه ده‌یوت دانوستان له‌گه‌ڵ كورد كۆتایی پێهات و چیتر قۆناغی چاره‌سه‌ر بوونی نییه”.
له‌باره‌ی گۆڕینی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌وه ده‌میرتاش وتی: “له‌م خوله‌كه‌وه قسه‌كردن له‌سه‌ر سیستمی سه‌رۆكایه‌تی و دیكتاتۆری كۆتایی پێهات.”
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی رێبه‌ری په‌كه‌كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: “ئۆجه‌لان كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، كه گه‌لانی توركیا پێكه‌وه بژین، بنه‌مای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه و ئاشتی له توركیا له ئیمراڵییه‌وه بنیاتنراوه. ئۆجه‌لان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر گێڕانی رۆڵه‌كه‌ی له به‌رده‌وامیدان به ئاشتی.”