لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بەهۆی بۆردومان‌،كۆچەریەكان ئەمسال ناتوانن بچنە كوێستانەكان

بەهۆی بۆردومان‌،كۆچەریەكان ئەمسال ناتوانن بچنە كوێستانەكان

0 تێبینییەکان 17 بینینەکان

بەهۆی بۆردومان‌و هاتنی سوپای توركیاوە ،رەوەندو كۆچەریەكان ئەمسال ناتوانن بچنە كوێستانەكان

هاتنی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان زیانی زۆری گەیاندوە بەرەوەندو كۆچەریەكانی ناوچەی برادۆست. ئەمسال وەک ساڵانی پێشو ناتوانن روبکەنە كوێستانەكان.

ئا: سیروان برادۆستی

هەموو ناوچانە سالانە لەگەل هاتنی وەرزی بەهار رەوەند‌و كۆچەریەكان روولە‌و ناوچانە دەكەن بەمەبەستی لەوەراندنی مەرومالاتەكانیان
دەڤەری برادۆست ناوچەیەكی گرینگە بۆ كاری ئاژەلداری‌و كشتوكال كردن. چەندین كوێستانی گرینگی هەیە وەك مێرگەمیرو بیرمە ساردو خواروو كێلەشین‌و بیركم‌و بەربزین‌و خنێرە‌و لۆلان‌و خوكورك‌و گەلی رەش‌و ئارێ‌و و مێرگەدوكان‌و مێرگەمیر‌و بیرمەسارد‌و بەردە سپی چەندین شوێنی تر بۆ لەوەڕاندنی ئاژەل‌و مەرومالات، ساڵانە كۆچەریەكی زۆر لە‌شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان رو لەو ناوچەیە دەكەن بەمەبەستی لەوەڕاندنی مەرو ماڵاتەكانیان، بەڵام ئەمسال بەئاسانی ناتوانن بچن بۆ كوێستانەكانی دەڤەری برادۆست، بەهۆی بەردەوامی بۆردومان‌و تۆپبارانی فرۆكە جەنگیەكانی توركیا.
كۆچەرییەكی گوندی لێتان لەدەڤەری برادۆست بەناوی برایم حسین بەئاوێنەی وت “هەمو ساڵێك دەچم بۆ مێرگەمیر لەناوەڕاستی مانگی پێنج، تا نزیك مانگی ئەیلول لەوێ دەبم بۆ لەوەراندنی مەرومالاتەكەم، بەڵام ئەمسال ناتوانم بەئاسانی بچم بەهۆی شەری نێوان پەكەكەو سوپای توركیاوە”.
لەهەرێمی كوردستاندا بەپێی ئامارە فەرمییەکان نزیكەی سێ ملێۆن‌ سەر مەرو بزن هەیە، سالانە هەمو دەمەو هاوینێک رەوەندو كۆچەریەكان بەمەبەستی لەوەڕادنی مەڕو ماڵاتەكانیان دەچن بۆ ناوچە فێنك‌و ساردەکان، دەڤەری برادۆست لەوەرگایەكی زۆری هەیە خاوەنی گەورەترین لەوەرگایە لەباشوری كوردستان ساڵانە زیاتر لە‌3٥٠هەزار سەر مەرو بزن دەهێنرێتە ئەو سنورە بەمەبەستی لەوەڕاندنیان‌و ماوەی دو تا سێ مانگ لەو شوێنانە دەمێننەوە.
كۆچەریەكی تر بەناوی خورشید شێخۆ بەئاوێنەی وت “ئەمسال نەمتوانیوە بچمە كوێستانەكان لەبەر شەڕی نێوان پەكەكەو سوپای توركیا، داوا لەهەردو حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی عێراق دەكەم چارەسەرێك بۆ ئەم دۆخەی ئێمە بدۆزنەوە،ئێمە لەو شەرەدا زیانی سەرەكیمان پێگەیشتوەو لەهاتنی سوپای تورکیادا بوینەتە قوربانی”.
وتیشی “ئێمە داهاتمان لەسەر ئەو مەرومالاتەیە، زیانی زۆرمان پێگەیشتووە.
دەڤەری برادۆست لەئێستادا بەهۆی هاتنی سوپای تورکیاوە بوەتە گۆڕەپانی ململانێی‌و شەڕ، سوپای توركیا بەردەوام بۆردومان‌و تۆپبارانی ناوچەكە دەكات بەبیانوی هەبونی بنكەو بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان “پەكەكە”.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە