لەبەرامبەر ئەو توندوتیژیانەی دی ژنان ئەنجام دەدرێن لەسلێمانی گردبونەوە سازدەكرێت، بەشداربونی گردبونەوەكە داوا دەكەن یاسا سەروەر بكرێت بۆ بە سزا گەیانی تاوانباران‌و بكوژانی ژنان.رۆژی “سێ شەممە” ٢٥\١٢\٢٠١٨ ، ژمارەیەك لەچالاكوانانی مەدەنی لەشاری سلێمانی گردبونەوەیەكیان رێكخست، لە راگەیەنراوێكیشیاندا دەڵێن ” به‌داخه‌وه نادادی و سه‌روه‌ر نه‌بونی یاسا بونه‌ته هۆی زیادبوونی ڕووداوه دڵته‌زێنه‌كان وه هۆكارێكه بۆ تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌گه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندی داره‌كان به‌جددی به‌ده‌م ئه‌م پرسه‌وه نه‌یه‌ن كۆمه‌ڵگا پڕ ده‌بێت له بشێوی به‌ره‌و لێواری ڕوخان ده‌چێت”.
ڕوونكردنه‌وه و داواكاری نامه‌یه‌ك بۆ
ڕای گشتی
په‌ڕله‌مانی كوردستان
حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێمی كوردستان
ڕێكخراوه‌كانی داكۆكی كار له مافی مرۆڤـ
ڕێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان
مامۆستایانی ئایینی و په‌روه‌رده‌و كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیران
هه‌موو چالاكوانه مرۆڤ دۆسته‌كان
به‌ڕێزان
ژیان به‌خششێكه دراوه به مرۆڤایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به ئازادی مافه‌كانی پیاده بكات و ببێته به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و خزمه‌ت گوزار وه مرۆڤه‌كان شكۆی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه بۆ پاراستنی ئه‌م شكۆیه هه‌موان به‌رپرسیارین له هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری و به‌پیرۆز ڕاگرتنی كه‌سایه‌تی تاكه‌كان به‌پێچه‌وانه‌وه كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌ڕوات و ژیان ده‌بێته دۆزه‌خ و هیچ مانایه‌ك بۆ مرۆڤ بوون نامێنێته‌وه .
به‌داخه‌وه نادادی و سه‌روه‌ر نه‌بونی یاسا بونه‌ته هۆی زیادبوونی ڕووداوه دڵته‌زێنه‌كان وه هۆكارێكه بۆ تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌گه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندی داره‌كان به‌جددی به‌ده‌م ئه‌م پرسه‌وه نه‌یه‌ن كۆمه‌ڵگا پڕ ده‌بێت له بشێوی به‌ره‌و لێواری ڕوخان ده‌چێت .
ئێمه له‌تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی سلێمانی به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره قێزه‌ونه ده‌كه‌ین كه‌بووه هۆی كوشتنی دایكێك و سێ جگه‌ر گۆشه‌ی له‌خوای گه‌وره داواكارین به‌به‌هشتیان شاد كات و سه‌بوری كه‌س و كاریان بدات وه دا وا ده‌كه‌ین :
1- سه‌روه‌ری یاسا بپارێزرێت و ئه‌م كه‌یسه و هاوشێوه‌كانی به شێوازێكی دادپه‌روه‌رانه یه‌كلا بكرێنه‌وه تاوانباران به‌سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن .
2- په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت به‌جددی بێنه سه‌ر خه‌ت بۆ باشتر كردنی ژیانی هاوڵاتیان دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حزب و شه‌خس له دادگا و دام و ده‌زگاكان .
3- داواكارین له وه‌زاره‌نی ڕۆشنبیری سنورێك بۆ ئه‌و كه‌ناڵ و سیات په‌یجانه دابنێت كه بونه‌ته هۆكاری تێكدانی داب‌و نه‌ریته جوانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری .
4- داوا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رد ه هه‌موو چالاكوان و ڕێكخراوه‌كان و ڕۆشنبیران و دڵسۆزان ده‌كه‌ین هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه فراوانتر بكه‌ن به ئاشناكردنیان به‌دیارده نه‌شیاو تێكده‌ر و ڕوخێنه‌ره‌كان .
5- داواكارین حكومه‌تی داهاتوو به‌جددی له‌خه‌می ڕێگه‌وبانه‌كاندا بێت چونكه ڕۆژانه چه‌ندین كاره‌ساتی جه‌رگبڕی تێدا ڕوده‌دات هاوشێوه‌ی ئه‌م كاره‌ساته .
له كۆتاییدا هیوادارین ئه‌مه دواكاره‌ساتی دڵ ته‌زێن بێت.
ئاسوده‌بێت ڕۆحی قوربانیه‌كان
تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی سلێمانی