و: ئاکۆ حەمید
ئه‌لێكسانده‌ر نۆرتون ئازادیخوازێكى به‌ریتانییه كه له خه‌باتى سوریا له گه‌ڵ یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (YPG)، به‌رامبه‌ر داعش شه‌ڕی كردووه، نۆرتون به‌رخودانى هێزه كوردییه‌كانى عه‌فرین به‌راورد ده‌كات به شه‌ڕى به‌رگرى دانیشتوانى ئیسپانیا به‌رامبه‌ر به فرانكو و فاشیسته‌كان (رۆژنامه‌ى گاردیان 16 مارس2018).
له‌و شه‌ڕه‌دا ئازادیخوازه‌كان له سه‌رانسه‌رى ئه‌وروپاوه ڕوویان له ئیسپانیا ده‌كرد، به مه‌به‌ستى به‌رگرى له مافه‌كانى ئازادیخوازانى ئیسپانیا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ى ئاڵۆزیی و ڕه‌هه‌ندى به‌رگریكارى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئه‌م دوو نمونه شایه‌نى بەراوردكارى نه‌بێت، ئه‌وا خه‌باتیان بۆ ئازادى جێگه‌ى گومان نییه و ده‌بێت ڕێزى لێبگیرێت، وێڕاى ئه‌م به‌رگریكردنه نیشتمانییه، یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (YPG)، بڕیارى كشانه‌وه‌یان داوه، بۆچى؟
ئه‌و ڕۆژه‌ى كه ئەردۆغان دیوارى به‌رگرى نێوان توركیا و عه‌فرینى هه‌ڵگرت، ئه‌وه‌ى خسته‌روو كه سوپاى توركیا به ئاراسته‌ى كانتۆنى عه‌فرین كه له ژێر فه‌رمانڕه‌واى كورده‌كان دایه، هێرش ده‌بات. له‌و ڕۆژه‌دا پێشبینیمان كرد، چى ده‌بێت؟ چى ڕوو ده‌دات؟
ئەردۆغان له ساڵی 2002 دا پێگه‌یه‌كى هه‌بووه كه سعودییه‌كان له ئه‌مرۆدا هه‌یانه به‌ڵام وه‌لى ئه‌مریی ئەردۆغان له هاوكێشه‌ى سیاسی ئه‌مریكا بۆ جیهانى ئیسلام، كه‌وت هۆكارگه‌لێكى وه‌ك بوژانه‌وه‌ى بیرۆكه‌ى ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى، قۆناغى وه‌لى ئه‌مرى كورتتر كرده‌وه، ئەردۆغان بۆ به‌هێزكردنى پێگه‌ى خۆى له توركیا پێویستى به پارێزگارییه له شۆفێنیزمى توركى، بۆیه ئه‌گه‌رى هێرشی ئەردۆغان بۆ سه‌ر عه‌فرین چاوه‌ڕوانكراو بوو.
سوڵتانەکانی عوسمانى دواى فتوحات، مزگه‌وتێكى گه‌وره و مێژووییان به ناوى خۆیانه‌وه بونیاددەنا، به‌هه‌مان شێوه ئەردۆغانیش له‌پاش هێرشی چڵه زه‌یتون مزگه‌وتێكى سی و حه‌وت هه‌زارى كه‌سی له ناوچه‌ى چاملیجا، كه یه‌كێكه له دڵرفێنترین ناوچه‌كانى ئهستەنبوڵ له كه‌نارى گه‌رووى بۆسفۆر، به‌ناوى خۆیه‌وه كردووه، داگیركردنى عه‌فرین، ڕه‌نگه زنجیره‌یه‌كى تر بێت له خه‌ونى سوڵتانیەتی ئەردۆغان به‌ڵام ئه‌م داگیركارییه به كۆشكى 1100 ژورى و مزگه‌وتى چاملیجاى ئەردۆغان كۆتاییهات.
لەسەرەتاوە ئەگەری ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا هێزه كوردییه‌كان له عه‌فرین به ته‌نها جێدەهێڵێت به هه‌مان شێوه كه پێشمه‌رگه‌ى له كه‌ركوك به جێیهێشت، دوور نه‌بوو، ئه‌مریكا به دواى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیدا ده‌گه‌ڕێت، نه‌ك مافى چاره‌ى خۆنوسینى كورده‌كان، ئه‌مریكا به‌دواى جه‌نگێكه، به‌ڵام نه‌ك له‌گه‌ڵ توركیا، ئه‌وه ئێران و روسیایه كه چێژ له گرژى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا و توركیا ده‌بینن.
ئه‌مریكا و ڕوسیا له پاش دوو مانگ له به‌رخۆدانى كوردانى ناوچه گوندنشینه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان به هۆكارى جیاواز كورده‌كانیان به‌ته‌نها به‌جێهێشت، كورده‌كان له عه‌فرین به‌بێ به‌رگرى نێو شار پاشه‌كشه‌یان كرد، ئەردۆغان به هێزێكى نیو ملیۆن سه‌ربازى و به F16 ى ئه‌مریكى و تانكى ئه‌ڵمانى ” سه‌ركه‌وت”. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى تێڕامانه هاوبیرانى ڕه‌نگاوڕه‌نگى ئەردۆغان چه‌مكى ” فتح عه‌فرین”یان به‌كارنه‌هێناوه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئەردۆغان سود له‌م چه‌مكه وه‌رده‌گرێت و بریاری داوه ناوى مزگه‌وتى چاملیجا به مزگه‌وتى ئەردۆغان بگۆڕێت، به‌هه‌مان شێوه‌ى مزگه‌وتى سوڵتان ئه‌حمه‌د و مزگه‌وتى سلێمانیه ( كه به‌ناوى سوڵتان سلێمانى عوسمانى دروستكراوه).
كورده‌كان له به‌رامبه‌ر به دوو ڕێگەى خراپ و خراپتر وه‌ستابوون، ئه‌م شه‌ره سه‌د له‌سه‌د شه‌رى نێوان ئەردۆغان و كورده‌كان نه‌بوو، ئه‌مریكا، روسیا، ئێران، سوریا، ئیسرائیل، سعودیە، قاعیده و هێزه جیهادییه‌كانى تر له‌م بهروئهوبهرى ئه‌م دوژمنكارییه به‌جۆرێك یارییان ده‌كرد. ئه‌مریكا، له دوو به‌ره‌وه له سوریا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دایه:
یه‌كه‌م:
ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستى جیهان، به‌تایبه‌تى به‌رامبه‌ر به روسیا و چین له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كى سیاسی گه‌وره‌دایه، به‌دواى ئه‌وه‌یه به هه‌مان شێوه‌ى ساڵانى هه‌شتا و نه‌وه‌دى سه‌ده‌ى بیسته‌م بدات له هێزى سیاسی و سه‌ربازى ڕوسیا و هێزى ئابورى چین، لەو رێگەوە پێگه‌ى خۆى به‌رامبه‌ر به روسیا و چین بپارێزێت.
له ئێستادا ئاگرى شه‌رێكى تر‌ى سارد به‌ڕێوه‌یه، شه‌ڕى جێنشینى و پله‌وپایه یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى شه‌رى سارد ئه‌م شه‌ڕه ده‌توانێت گه‌رمتربێت له‌وه‌ى پێشوو چونكه شكستى ئابورى جیهان له‌سه‌رخۆ و به به‌رده‌وام به ئاراسته‌ى ئاسیا له فراوان بووندایه، ئه‌مریكا كه نوێنه‌رایه‌تى لیبراڵى ده‌كرد، ئێستا بووه به پارێزه‌رى هێزێكى وه‌ك عه‌ره‌بستانى سعودیه و وا پشتگیرى نێوده‌وڵه‌تى له‌ده‌ست ده‌دات، به‌م هۆیه‌وه ئه‌مریكا نایه‌وێـت ئەردۆغان و هێزه كوردییه‌كان بچنه به‌ره‌ى ڕوسیاوه.
دووه‌م:
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ڕۆڵى ئێران له ناوچه‌كه كۆتایی پێبهێنێت، لێدانى ئێران نه‌ك ته‌نها ده‌رگا بۆ مانۆڕى هاوپه‌یمانه‌كانى ئه‌مریكا واته سعودیه و ئیسرائیل ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو به ئهژنۆخستنى ئێران پێگه‌ى ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به ڕوسیا و چین ده‌پارێزێت، ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى به‌ره‌ى (سونى- شیعى) گه‌رمتر بكات و نزیككردنه‌وه‌ى ئەردۆغان و سعودیه به‌شێكه له پلانه‌كانى، هه‌ر له‌م پێناوه بوو هێزه كوردییه‌كانى له عه‌فرین به‌ته‌نها به جێهێشت و بێده‌نگى هه‌ڵبژارد به‌رامبه‌ر به داگیركردنى عه‌فرین، هه‌ندێک له شیكه‌ره‌وه‌كان پێیان وایه كه یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (YPG) بهڕاوێژى ئه‌مریكا له نێو شارى عه‌فرین كشاونه‌ته‌وه.
بەرگریی کوردەکان لە عەفرین
ئەگه‌رچی فه‌رمانده‌كانى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل YPG و ڕابه‌رانیان و ساڵح موسلیم جه‌نگى پارتیزانیان ڕاگه‌یاند به‌ڵام زۆربه‌ى هێزه كوردییه‌كان له ناو شارى عه‌فرین پاشه‌كشه‌یان كرد، له‌م هاوكێشه سیاسی و سه‌ربازییه‌دا ئه‌سەد خراپتر بوو له ئەردۆغان، بەشار ئه‌سه‌د داگیركردنى عه‌فرینی به ئەردۆغان سپارد، ئەردۆغان داگیركردنى عه‌فرینى وه‌ك بزوێنه‌رى شۆفێنیزمى تورك به‌رامبه‌ر كورده‌كان به‌كارهێنا و تیۆرى عوسمانییزمى زیندوكرده‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر پشتێنه‌ى هێزه‌كانى ناو شارى پارتى كرێكارانى كوردستان پەکەکە لە ناو شاری جەزیرەی تورکیا، ئەردۆغان زیاتر له حه‌فتا رۆژ گه‌مارۆی شارى كوردنشینى جهزیرهیدا و هه‌ر بینا و شوێنێك كه گومانى جێگیربوونى هێزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستانى لێ ده‌كرد له دووره‌وه به تۆپ لێی ده‌داو و وێرانى ده‌كرد.
لێره‌دا دڵره‌قی و دڕنده‌ى ئەردۆغان له مێژوودا تۆمارده‌كرێت، كاتێك خێزانێك ته‌رمى منداڵه‌كه‌یان له ساردكهرهوهى ماڵه‌وه بۆ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێك هه‌ڵده‌گرن چونكه سوپاى توركیا و ئەردۆغان شۆفێنزیم ڕێگه‌ى به بردنه ده‌ره‌وه‌ى ته‌رم نه‌ده‌دا، بۆ ماوه‌ى حه‌فتا رۆژ ڕێگه‌ى هاتنه ده‌ره‌وه‌ى له ماڵه‌كان داخست بوو.
ئەردۆغان به لێدان له نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شارى عه‌فرین كه بووه هۆى كوشتنى 16 كه‌س، ئه‌و په‌یامه‌ى نارد كه ده‌توانێت جه‌زیره دووباره بكاته‌وه، مانه‌وه له عه‌فرین و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى 16F و تۆپ و بۆمبارانهكانى ئەردۆغان زه‌ره‌ر و وێرانكارى زۆرى به دواى خۆیدا ده‌هێنا.
ئایندەی کوردەکان لە سوریا
هێزه‌كانى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل YPG، له قۆناغى ئێستادا به‌دواى خۆبهڕێوهبهرییهكدان كه له باشترین پێگه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارى بێت و تا سنورى سه‌ربه‌خۆیی بچێت، بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه پشتیان به ئه‌مریكا به‌ستووه، ئه‌مریكاش له‌م قۆناغه‌دا پێویستى به هێزه كوردییه‌كان هه‌یه، یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل YPG بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ ئەردۆغان و خامنه‌یی و بەشارئهسهد پێویستیان به ئه‌مریكایه، به‌بێ گرنگریدان به‌وه‌ى ئه‌نجامى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چی ده‌بێت.
ده‌بێت دڵنیابین كه ئه‌م ناوچه‌یه له‌ژێر سێبه‌رى كه‌لتور و فه‌رهه‌نگى كۆمه‌ڵایه‌تى و عهشیرهتگهرایدایه، یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل YPG سودیان له تیۆرى سیكۆلار وه‌رگرتووه، ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان له نێوخۆیان و له پارتێكى وه‌ك پارتى یەکێتی دیموكراتی كۆكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل YPG و به ووردتر پارتى كرێكارانى كوردستان PKK، بكه‌ونه به‌رده‌م دوو ڕێگه‌ى قورسه‌وه.
بە هاتنهسهركارى ستافی نوێی ئیدارەی ترەمپی دژە ئێرانى، ئیدی ئه‌و گریمانه‌یه دوور له چاوه‌ڕوانى نییه کە واشنتۆن داوا له پارتى كرێكارانى كوردستان بكات بچنە بەرامبەر حكومه‌تى ڕۆحانى و مه‌زهه‌بى ئێران، هێزه‌كانى پژاك له نێوخۆی ئێران بجوڵێنێت، چونکە ئێرانییه‌كان بۆ ده‌ربازبوون له‌شه‌ڕى حكومه‌تى مه‌زهه‌بى و ڕۆحانى چاوه‌ڕوانى كات ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌ك به نێوبژی ترەمپ و جۆن بوڵتن و شا سه‌لمان.
عه‌فرین داگیركرا، به‌پێچه‌وانه‌ى ته‌واو پێشبینییه‌كانه‌وه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا هێرش بكرێت بۆ سه‌ر مه‌نبج كه ناوچه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌مریكا بوو، ئەردۆغان گوتارى هێرشه‌كانى گۆڕى بۆ سه‌ر شنگال كه ناوچه‌ى ده‌سه‌ڵاتى پارتى كرێكارانى كوردستان بوو، چونكه له شنگال ڕووبه‌ڕووى ڕوسیا و ئه‌مریكا نابێته‌وه حكومه‌تى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیش هیچ هه‌نگاوێكیان هه‌ڵنه‌گرت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئەردۆغان، پارتى كرێكارانى كوردستانیش بڕیاریاندا و پێش ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ شنگال پاشه‌كشه بكه‌ن و هێزه‌كانى توركیایان له‌م داگیركردنه بێبه‌ش كرد.
ئەردۆغان هه‌وڵى ده‌دا كه له گه‌ڵ قەتەر، سعودیه و مورسی فوتوحاتى ئیسلامى ده‌ست پێ بكەن، چونكه خه‌ونى خه‌لافه‌تى ئیسلامى هه‌یه، ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ته‌نها ماوه‌ته‌وه كه‌م تا زۆر هه‌ندێك له هێزه جیهادییه‌كانى له ژێر ناوى سوپاى ئازادى سوریا كۆكردووه‌ته‌وه و به دامهزراوهییكردوون و له نێو ئاڵوزییه سیاسییه‌كانى ناوچه‌كه و جیهان بۆ فراوانكردنى داگیركارییه‌كانى خۆی به‌كاریان ده‌هێنێت، ئەردۆغان ده‌یه‌وێت به تێكچوونى زیاترى ناوچه‌كه، به‌رژه‌وه‌ندى و ده‌ستكه‌وته‌كانى توركیا زیاتر بكات و پێگه‌ى توركیا له ناوچه‌كه به به‌هێزى رابگرێت.