پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له دوا دانیشتنی په‌رله‌مان له وه‌رزی یه‌كه‌می یاساداناندا په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان دا بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه به‌مه كۆتایی نایه‌ت، چونكه یاساكان به میكانیزمێكی ئاڵۆزدا تێپه‌ڕ دهبنو یاساكه پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م ده‌بێت كه زۆرجار به‌رهه‌ڵستی زۆر به‌خۆوه ده‌بینێت له دوا قۆناغیشدا ده‌نگ له‌سه‌ر یاساكه ده‌درێت.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه كوتله سیاسیه‌كانی عێراق سه‌رقاڵی داڕشتنی یاسای نوێن بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كانی پارێزگاكان‌و په‌رله‌مان ئه‌و دیارده‌یه‌ش شتێكی نامۆ نییه بۆ پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق له‌دوای ساڵی 2003وه، چونكه حزبه‌كان یاسایه‌كی نوێی هه‌ڵبژاردن داده‌ڕێژن كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ئاستی جهماوهرییو هاوپهیمانێتیهكانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ژماره‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر حسابی حزبه بچووكه‌كان.
سێ پێشنیاری راگه‌یه‌ندراو بۆ هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ژماره (45)ی ساڵی 2013 له‌لایه‌ن فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار‌و فراكسیۆنی “ئه‌حرار” باڵی سیاسی ره‌وتی سه‌درو په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ عه‌بدولهادی حه‌كیم سه‌ر به مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا له نه‌جه‌ف پێشكه‌ش كراون، ئه‌مه جگه له چه‌ند پێشنیارێكی نهێنی كه فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان پێشكه‌شیان كردوون‌و ناوه‌رۆكیان ئاشكرا نه‌كراوه.
عه‌ممار توعمه په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنی “هاوپه‌یمانی نیشتمانی” به “نیقاش”ی وت: “ترس هه‌یه له‌وه‌ی واده ده‌ستوورییه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن تێبهپهڕن، بۆیه پێویسته په‌له بكرێت له ده‌ركردنی یاسایه‌كی نوێی هه‌ڵبژاردن بۆ رێگرتن له دروستبوونی بۆشاییه‌كی یاسایی‌و ده‌ستووری كه ره‌نگه ببێته مایه‌ی هاتنه‌ئارای سیناریۆی مه‌ترسیدار سه‌رباری ئاڵنگارییه ئهمنیو ئابوورییه‌كان”.
توعمه كه له حزبی “فه‌زیله”یه كه یه‌كێكه له پێكهێنه‌ره‌كانی “هاوپه‌یمانی نیشتمانی” گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مان له وڵات‌دا، وتیشی: “چه‌ندین پێشنیار له‌لایه‌ن كوتله سیاسیه‌كانه‌وه سه‌باره‌ت به یاسا نوێیه‌كه پێشكه‌ش كراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه دابه‌شكردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران به‌دیبهێنرێت له‌بری له به‌فیڕۆچوونی ئه‌و ده‌نگانه وه‌ك له یاساكانی پێشووی هه‌ڵبژاردندا رووی داوه”.
یاسا پێشنیاركراوه‌كان له‌لایه‌ن كوتله سیاسیه‌كانه‌وه سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن تا راده‌یه‌كی زۆر له‌یه‌ك ده‌چن له‌ڕووی ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كه ژماره‌یان 328 ئه‌ندامه‌و دابه‌شكردنی 10 كورسی كه‌مینه ئایینیه‌كانی مهسیحیو ئێزدی و سابیئه‌و مه‌رجی ته‌مه‌نی كاندید كه له 25 ساڵ كه‌متر نهبێتو “كۆتا”یه‌كی جێگیر بۆ ژنان كه له سه‌دا 25ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كه‌متر نه‌بێت.
به‌ڵام ناكۆكیه‌كان له‌و مه‌سه‌له هه‌ستیارانه‌دا كه به فاكته‌رێكی گرنگی دیاریكردنی رێچكه‌ی براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن داده‌نرێن، زۆر گه‌وره‌ن، دیارترینشیان بریتین له مه‌سه‌له‌كانی رێگرتن له خۆكاندیدكردنی خاوه‌ن دوو ره‌گه‌زنامه‌كان له هه‌ڵبژاردن‌و ژماره‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن‌و چۆنێتی دابه‌شكردنی كورسیهكانو شێوازی ژماردن‌و جیاكردنه‌وه‌ی دهنگهكانو واده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن.
یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و ره‌خنانه‌ی له پرۆسه‌ی دیموكراسی له عێراق له‌دوای 2003 ده‌گیرێت ژماره‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنه، چونكه له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردندا كه له ساڵی 2005دا به‌ڕێوه‌چوو، حزبه عێراقییه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق بكرێته یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و به لیستی داخراویش بێت كه ده‌نگده‌ر ناتوانێت كاندیدێك هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵكو ده‌بێت لیستێكی ته‌واو هه‌ڵبژێرێت.
له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2010شدا له‌دوای ره‌خنه ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، یاساكه به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار په‌ره‌ی پێدراو حزبه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق بكرێته 18 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌بری یه‌ك بازنه، هه‌رچی سیستمی لیسی كاندیدهكانیشه ئه‌وا بووه نیمچه كراوه‌و ده‌نگده‌ر ده‌یتوانی یه‌ك كاندید هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ش دواجار ره‌نگه ده‌نگه‌كانی كاندیدێك ده‌چوون بۆ كاندیدێكی تر.
له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووش‌دا گفتوگۆی نێوان حزبه‌كان سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له هه‌ستیاره سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌و فراكسیۆنی “ئه‌حرار”ی سه‌ر به پیاوی ئایینی موقته‌دا سه‌رد داوای كرد ژماره‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن زیادبكرێت له‌سه‌ر ئاستی شارۆچكه بچووكه‌كانی هه‌ر پارێزگایه‌ك له‌بری ئه‌وه‌ی پارێزگاكه یه‌ك بازنه بێت‌و له سه‌رتاسه‌ری عێراقیشدا 18 بازنه هه‌بێت به‌پێی ژماره‌ی پارێزگاكان.
محه‌مه‌د جه‌بار په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنی “ئه‌حرار” به “نیقاش”ی وت: “هه‌مووان ده‌زانن كێشه‌یه‌ك له نوێنه‌رایه‌تیكردنی راسته‌قینه‌ی ده‌نگده‌راندا هه‌یه، چونكه كاندیدێك له به‌سره‌وه ده‌توانێت له به‌غدا خۆی كاندید بكات‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌مه‌ش چه‌ند په‌رله‌مانتارێك به‌رهه‌م دێنێت كه له راستیدا نوێنه‌رایه‌تی خواستی ده‌نگده‌ران ناكه‌ن”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:” دابه‌شكردنی هه‌موو شارۆچكه‌یه‌كی بچووكی ناو یه‌ك پارێزگا بۆ چه‌ند بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كاندیده‌كان نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق بكه‌ن به‌بێ جیاوازی ئه‌وه‌ش بۆ ده‌نگده‌ر ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه له خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێت كه به‌باشی ده‌یانناسێت نه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌ده‌روه‌ی وڵات یان ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌یه‌وه هاتوون، سه‌ره‌نجامیش كاندید هه‌وڵ ده‌دات نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه‌ی بكات‌و خزمه‌تیان بكات، چونكه له هه‌موو كه‌س زیاتر ئاگاداری كێشه‌كانیانه”.
ئه‌و كێشه‌یه‌ی به گوێره‌ی قسه‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك رووبه‌ڕووی ئه‌م پێشنیاره ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه عێراق سه‌رژمێرییه‌كی سه‌نگینی دانیشتووانی نییه له‌ڕێیه‌وه ژماره‌ی دانیشتووان له هه‌ر پارێزگایه‌كدا بزانرێت به‌و شارۆچكه بچووك‌و گوندانهشهوه كه دووره ده‌ستن، هه‌وڵی حكومه‌تی عێراقیش بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانیشتووان له ساڵی 2010دا له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی سیاسی شكستی هێنا، به‌ڵام په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د جه‌بار دهڵَێت ئه‌و پاساوه باوه‌ڕپێهێنه‌ر نییه‌و ده‌كرێت هه‌ڵبژاردن به‌بێ سه‌رژمێری دانیشتووانیش بكرێت به‌پشت به‌ستن به زانیارییه‌كانی كۆبۆنی خۆراكی وه‌زاره‌تی بازرگانی.
هه‌رچی پێشنیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ عه‌بدولهادی حه‌كیم نوێنه‌ری سیاسی ره‌مزی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای ئایینی شیعه له نه‌جه‌ف له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه پیاوی ئایینی عه‌لی سیستانی، ئه‌وا 17 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌خۆده‌گرێت به‌پێی ژماره‌ی پارێزگاكانی عێراق به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدای پایته‌خت له‌بری یه‌ك بازنه دوو بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت له كهرخو ره‌سافه.
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی له هه‌ڵبژاردنی عێراقدا زۆرترین مشتومڕی له‌سه‌ره واده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانه، چونكه زۆرجار كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن چوار هه‌فته‌ی پێده‌چێت تا ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ش جێی نیگه‌رانی كوتله سیاسییه‌كانه له‌وه‌ی له‌و ماوه زۆره‌دا یاری به ئه‌نجامه‌كان بكرێت.
پێشنیاره‌كه‌ی فراكسیۆنی “ئه‌حرار” ئه‌وه له‌خۆده‌گرێت كه پێویسته ئه‌نجامه‌كان له‌ماوه‌ی پێنج رۆژ له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن رابگه‌یه‌ندرێن، له كاتێكدا له پێشنیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانتار عه‌بدولهادی حهكیمدا هاتووه كه جیاكردنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان به دوو قۆناغی ئهلیكترۆنیو ده‌ستی له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی بنكه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ئه‌نجام بدرێت به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌نجامه‌كان له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له‌كۆتایی رۆژی ده‌نگداندا رابگه‌یه‌ندرێن، هاوكات پێشنیاره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار باسی ئه‌و مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌ی نه‌كردووه.
دانوستانی نێوان كوتله سیاسییه‌كان له دوو ته‌وه‌ردا به‌رده‌وامه، یه‌كه‌میان گه‌ڕان به‌دوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانی سیاسی‌و دووه‌میش گه‌یشتنه به یاسایه‌كی نوێی هه‌ڵبژاردن، یاسای هه‌ڵبژاردنیش به‌نده به سروشتی هاوپهیمانێتیهكانهوه، چونكه به‌وته‌ی چالاكوانی مه‌ده‌نی فارس عه‌بدولكه‌ریم چه‌نده هاوپه‌یمانی گه‌وره پێكبێت یاسای هه‌ڵبژاردن وا ده‌رده‌كرێت خزمه‌ت به هێزه گه‌وره‌كان بكات.
فارس عه‌بدولكه‌ریم به “نیقاش”ی وت: “حزبه گه‌وره‌كان به نزیكه‌یی له هه‌موو شتێك‌دا ناكۆكن له یاسای هه‌ڵبژاردندا نه‌بێت، چونكه له هه‌موو ههڵبژارنێكدا كۆكن له‌سه‌ر هێنانه‌ئارای یاسایه‌كی نوێ كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ئاستی جهماوهریو هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه‌كانیاندا، سه‌ره‌نجامیش به توندی هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگری له حزب‌و هێزه بچووكه‌كان بكه‌م تا كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست نه‌هێنن”.
گومانی تێدا نییه ناكۆكییه‌كان به‌رده‌وام دهبنو چه‌نده واده‌ی هه‌ڵبژاردن نزیك ببێته‌وه قووڵتر ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش كه یه‌كلابووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنی داهاتوو گرنگترین‌و سه‌ختترین هه‌ڵبژاردن ده‌بێت له وڵات‌دا، چونكه یه‌كه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه له‌دوای قۆناغی رێكخراوی “داعش” به‌ڕێوه‌بچێت، بۆیه ده‌نگدانی داهاتوو وێنه‌ی ئایندهی وڵات ده‌كێشێت له‌دوای كۆتاییهاتنی ئاڵنگارییه سهربازییهكانو به‌ره‌وپیره‌وه‌چوونی ئاڵنگارییه‌كانی هێنانه‌دی سه‌قامگیری سیاسی‌و بنیاتنان‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه كه چه‌ند دۆسێیهكن هیچیان له سه‌ختی جه‌نگ كه‌متر نیه.