نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له عیراق نیگه‌رانی خۆی به‌رانبه‌ر به قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی و ناكۆكییه سیاسییه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕێت و داوا ده‌كات هه‌رێم شه‌فاف بێت له بڵاوكردنه‌وه‌ی داتاكانی تایبه‌ت به داهاته‌كانی.
نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: “ئه‌ندامانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا نیگه‌رانن سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئێستای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و مه‌ترسی ناكۆكییه سیاسییه نێوخۆییه‌كان، كه ره‌نگه ببێته‌هۆی ساردبوونه له جه‌نگی دژ به داعش”.
هاوكات به‌یاننامه‌كه داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه “رێز له پره‌نسیپ و به‌هاكانی دیموكراسی بگرن و به‌پێی بنه‌ما دیموكراسییه‌كان ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌نه‌وه و دووربكه‌نه‌وه له توندوتیژی، له‌پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك كه تێیدا رێز له ته‌واوی رێككه‌وتننامه سیاسییه‌كان بگیرێت”.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا ئیدانه‌ی “توندوتیژییه‌كان به‌تایبه‌تی هێرشكردنه سه‌ر باره‌گا حزبییه‌كان و ئامرازه‌كانی میدیا و رۆژنامه‌نووسان” كراوه‌و داوای دادگاییكردنی تاوانباران ده‌كات.
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمیش، له به‌یاننامه‌كه‌دا نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا داوای له حكومه‌تی هه‌رێم كردووه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات سه‌باره‌ت به بابه‌تی نه‌وت و بودجه‌ی ساڵی 2016″.
له‌كۆتایشدا داوای له هه‌رێمی كوردستان كردووه “شه‌فاف و كراوه بێت له بڵاوكردنه‌وه‌ی داتاكانی تایبه‌ت به داهاته نه‌وتی و نا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم”.
سه‌رچاوه: الزمان