ستیفن ھیکی باڵوێزی بریتانیا له عێراق په‌یامێكی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، داوا له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی ده‌كه‌ن رێز له خواستی خۆپیشاندانی ئاشتیانه بگرن.
ستیفن ھیکی له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ڕاپۆرتی توندوتیژی و قوربانیەکانی سلێمانی و بەکارھێنانی چەك لەناخەوە ھەژاندمی، داوا لە دەسەڵاتی ئەمنی دەکەم ڕێز لە خواستی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بگرن ودان بەخۆیاندا بگرن، داوا لە خۆپیشاندەرانیش دەکەم ئاشتیانە خۆپیشاندان بکەن.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزی له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیپێكردوه و به‌وهۆیه‌شه‌وه، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر شه‌هیدبون و برینداربون، هاوكات به‌شێك له باره‌گا حكومی و حزبیه‌كانی قه‌زاو ناحیه‌كانی سنوری سلێمانی سوتێندراو‌ن.