هه‌ژاری هه‌روا یه‌کێک له کوێرەوەریەکانی دنیای هه‌نووکه‌ییه، که میلیونها که‌س له‌گه‌ڵی ده‌سته‌و یه‌خه‌ن و له‌م نێوه‌دا، ژنان قوربانیانی سه‌ره‌کی هه‌ژاری له جیهان به ئه‌ژمار دێن. هه‌ر چه‌ند به هۆی که‌می زانیاری له جیهان، لێکدانه‌وه‌ی بارودۆخی ژنانی هه‌ژار له‌و ولاته‌کان ئه‌سته‌مه و نامومکین، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و زانیارییه که‌م و به‌رته‌سکانه‌ش که بڵاو ده‌بنه‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه تاڵ و ههژێنهرهن که به داخه‌وه ژنان به‌رده‌وام له پیاوان زیاتر ده‌چه‌وسێنه‌وه و ده‌بنه قوربانی.
ژنان به هۆی نه‌بوونی کار، بیمه‌ی بێ‌کاری، دابینی کۆمه‌لایه‌تی و هتد.. له‌گه‌ڵ هه‌ژاری له ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌سته‌ویه‌خه‌ن و ده‌نالێنن. ژنان ناچارن له‌و بارودۆخه ناله‌بار و ناعادڵانهیەدا مل بۆ کاری هه‌رزان، که‌م بایه‌خ و و یه‌ک جۆر به بێ هیچ پێشکه‌وتنێکی کاری رابکێشن. هه‌ژاری و ده‌سکورتی و نەداری، رێژه‌یه‌کی زۆر له ژنانی ناو ماڵ و ژنانی سه‌رپه‌شتی بنه‌ماڵه ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ناوه‌رۆکی هه‌ژاری پرسێکه که له‌و رێژه زیاتر ژنانی گیرۆده‌ی خۆی کردووه. هه‌ژاری ژنان ته‌نیا له هه‌ژاری ئابووریدا سنووردار نابێته‌وه، به‌ڵکو هه‌ژاری کلتووری له بواری هزری و ئه‌ندێشه‌ش له خۆ ده‌گرێ، که له ڕاستیدا له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ژێرده‌سته‌یی و توند و تیژی و هه‌ڵاواردن به دژی ئه‌وان کاریگه‌ری راسته‌وخۆ داده‌نێ.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌و هه‌ڵاواردنه په‌ره‌پێده‌ری هه‌ژاری له هه‌موو بواره‌کانه، سه‌ره‌رای ئه‌وه بارودۆخی ناله‌باری پشتیوانیه کۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاریه‌کان له ژنان و یاسا هه‌ڵاواردن ئامێزه‌کان، که ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی ژنان له بواری ئابووری پێویستیان به پیاوان هه‌بێ و سه‌ربه‌ست نه‌بن، هۆکارێکه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژاری هه‌ر رۆژه سیمایه‌کی ژنانه‌تر به خۆیه‌وه بگرێ.
په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ژاری و ره‌گه‌ز بۆته هۆی ئه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی (هه‌ژاری ژنانه) بێته ئاراوه. زیاد بوونی رێژه‌ی ژنانی سه‌رپه‌رشتی بنه‌ماڵه ئه‌و ڕاستیه‌یه که به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک ژنان له بواره‌کانی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی له پیاوان هه‌ژارترن، خۆی به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ هاتنه به‌ر باسی ئه‌م روانگه‌یه. لێکۆڵینه‌وه و لێکدانه‌وه‌کان نیشان ده‌ده‌ن که ژنانی سه‌رپه‌رشتی بنه‌ماڵه له پیاوانی سه‌رپه‌رشتی بنه‌ماڵه ههژراترن. سه‌ره‌رای ئه‌وه ده‌توانین بڵێین له ناو هه‌موو کۆمه‌ڵگەکان ژنان له بواری گرینگی پێدانی ئابووری و خزمه‌تگوزاریه‌وه له پیاوان له دواوەترن.
به پێی نه‌ریتی مێژوویی کاری ناو ماڵ وه‌کو ئه‌رکی سه‌ره‌کی ده‌که‌ویته ئه‌ستۆی ژنان، به سه‌رنجدان به‌وه‌ی که کاری ناو ماڵ به‌رپرسیاریه‌تی و ئاگاداریی له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ش له خۆ ده‌گرێ، ده‌بێته کۆسپ بۆ هاتنه ئارای ئه‌رزشی ئه‌فزوده و به‌رهه‌م ته‌نیا بۆ مه‌سره‌فکردن به کاردێ و له بازاردا له‌گه‌ڵ پاره ئاڵۆگۆڕی پێ ناکرێ، هه‌ر بۆیه وه‌ک کارێکی بێ پاداشی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌یری ده‌کرێ. له نیزامی سه‌رمایه‌داریش دا بەهای کاری کرێگرته‌ی ژنان له پیاوان که‌متره و ئه‌رکی کاری ناوماڵیشیان که‌وتۆته ئه‌ستۆ، به راستی له پڕۆسه‌ی ئابووری دا ده‌بێ سه‌ختی کار و حقوقی که‌م ته‌حه‌مول بکه‌ن و له ناو ماڵیش کاری بێ حه‌قده‌ست ئه‌نجام بده‌ن که بۆته هۆی گوشاری له راده‌به‌ده‌ر بۆ سه‌ر ژنانی زه‌حمه‌تکێش که دواتر هه‌ر به‌و هۆکاره تووشی گوشار‌و رۆحی دەبن و جه‌سته‌یان توشی نەخۆشی دێت، یاسا دژه ژن و دژه کرێکاریه‌کانی جیهانی سه‌رمایه‌داریش به ئامانجه‌وه په‌ره‌ی پێده‌دات.
ده‌بێ بڵێین که ژنان زۆرتر له سه‌رچاوه‌کانی نه‌هێشتنی هه‌ژاری بێ به‌شن وه‌کوو، سه‌رمایه ، زه‌وی و میرات. ئه‌وه بۆ ژێرده‌سته‌یی ژنان له ناو کۆمه‌ڵگەش ده‌گه‌رێته‌وه و بێگومان جێگه و پێگه‌ی ژنان له ناو کۆمه‌ڵگەدا و ئه‌و بارودۆخه‌ی که تێیدان زۆرتر ئه‌وان گیرۆده‌ی هه‌ژاری و ده‌سکورتی ده‌کات.
نابه‌رابه‌ری و هه‌ڵاواردن گورز له ئابووریی جیهان ده‌دات و پێشێلکردنی مافی مرۆڤه که بۆ ته‌ندروستی مه‌ترسیداره. ده‌ست ڕاگه‌یشتن به ئامانجه‌کانی پێشکه‌وتن، پێویستی به پیاوان و ژنانی ته‌ندروست هه‌یه که شان به شانی یه‌کتر کار بکه‌ن. هه‌ر به‌و جۆره‌ی که رێبه‌رانی هه‌موو ولاتانی جیهان راده‌گه‌یه‌نن؛ پێشکه‌وتنی جیهان له گره‌وی پێشکه‌وتنی ژنان دایه.
ژنان له چاو پیاوان جێگا‌و رێگایەکی بەرتەسکترو لەخوارتریان، بۆ فەرهەم کراوە، کە هیچ کۆنتڕۆڵێکیان له‌سه‌ر که‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌وانه، سه‌رمایه، زه‌مانه‌ت و ئیعتباری (ماڵی) نیه و ده‌ستیان به په‌روه‌رده، توانایی، هه‌لی دامه‌زراندن و پارێزه‌ریی سیاسی و هتد پێویست و شیاو… راناگات.
له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا ژنانی هه‌ژار رێژه‌یان چۆته سه‌ره‌وه. له رواڵه‌تدا هه‌ژاری به تایبه‌ت له نێو ئه‌و ژنانه‌ی ئه‌رکی سه‌رپه‌رشتی مناڵی بچووکیان له‌سه‌ر شانه زۆر زیاتره. بۆ نمونه ژنێک که توانای کاری زۆره، چونکه ناچاره تێچووی به‌خێوکردنی مناڵه‌که‌ی بدات ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له بواری ماڵیه‌وه، فه‌له‌ج بێ و سه‌ره‌رای ئه‌وه ئه‌گه‌ر ناچار بێ به‌هۆی مناڵه‌که‌یه‌وه کاری نیوه کات ئه‌نجام بدات، دهرامهتەکهی که‌م ده‌بێته‌وه و له‌م بارودۆخه‌دا هه‌ر جۆره پێشکه‌وتنێکی کاری له ناو ده‌چێ و هه‌روه‌ها قازانجی ئابووری دیکه‌ی وه‌ک مافی خانه‌نشینی، که کرێکاران وه‌ریده‌گرن له ده‌ست ده‌ده‌ن. بوونی هه‌ڵاواردن له بازاڕی کار به مانای حه‌قده‌ستی که‌م و به‌رته‌سک بوونی ژنان له ده‌ست راگه‌یشتن به که‌ره‌سه‌ی خزمه‌تگوزارییه.
هۆکاره‌کانی تری ئه‌وه‌ی که هه‌ژاری زیاتر سیمایه‌کی ژنانه‌ی به خۆوه گرتووه، پرسی بارودۆخی یاسای ئیسلامی له ولاتانی جیهانه که به شێوه‌یه‌کی دژه ژنانه و به‌و ئامانجه‌ی که ژنان له بواری ئابووریه‌وه پێویستیان به پیاوان بێ به‌ڕێوه ده‌چێ.
هه‌ژاری ژنانه و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره…
ژنانێک که به گۆشت و پێسته‌وه و له ناخیانه‌وه هه‌ستیان به هه‌ژاری کردوه و سات به سات له‌گه‌ڵی ده‌سته‌و یه‌خه‌ن، ئیمکانی ده‌ست ڕاگه‌یشتن به سه‌رچاوه‌ی ژیان له‌وانه؛ زه‌وی، سه‌رمایه و میراتیان نیه‌و کاری بێ حقوقی ناو ماڵ بۆ ئه‌وان وه‌ک کار به ئه‌ژمار نایه‌ت و له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیستمی پیاوسالاری و هه‌ڵاواردنه‌کانی بازاری کار بۆ ئه‌وان، ژنان له‌و بارودۆخه دا ناچارن ئه‌م هه‌ڵاواردنانه ته‌حه‌مول بکه‌ن.
هه‌روه‌ها هیچ گرینگیه‌ک به ئاگاداری پزشکی و پێداویستیه خواردمهنیهکانیان نادرێ، و ده‌ست راگه‌یشتنی ژنان به پێداویستی خوێندن و خزمەتگوزاری، دابینی کۆمه‌لایه‌تی لانی که‌مه و، رۆژ لەگه‌ڵ رۆژ زیاتر تامی هه‌ژاری ده‌چێژن، بۆیه ژنان له ئاوها بارودۆخێکدا تووشی خه‌ساری قه‌ره‌بوو نه‌کراو ده‌بن و ئه‌زموونی ئه‌وان له هه‌ژاری و کێشه‌کانیان وه‌ک ژنێکی قوربانی هه‌ژاری، زیانە کۆمه‌لایه‌تیه‌کانیش له‌خۆ ده‌گرێ. هه‌ر به‌و هۆکارانه‌یه که زیاتر له 70 له سه‌دی هه‌ژارانی جیهان له ژنان پێ دێت، که به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ بێ خوراکی و نه‌بوونی پشتیوانی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ڵاواردنه ره‌گه‌زیه‌کان و بێبه‌ش بوون ده‌سته‌ویه‌خه‌ن و بوون به قوربانیانی تاڵی هه‌ژاری له جیهاندا.
ئێستاکه کاتی ئه‌وه هاتووه بۆ رزگارکردنی هه‌موو مرۆڤایه‌تی له هه‌ژاری و باقی ناعه‌داله‌تیه‌کانی حاکم به سه‌ر جیهان دا بزانین که پێویستیمان به پێشکه‌وتنی ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی و بەرابەری ئابوری هه‌یه و ئه‌وه ته‌نیا نه‌مانی توندوتیژی و یەکسانی هەمەلایەنەی ژنان لەگەڵ پیاوان، مسۆگه‌ری ده‌کات و ده‌بێ ئه‌و راستیه بسه‌لمێنین که ژنان له مافی ته‌واوی ئابووری، کۆمه‌لایه‌تی ، کلتووری و سیاسی… به‌هره‌مه‌ند بن و له‌م پێناوه دا ده‌بێ هه‌نگاوی بنه‌ره‌تی بۆ ئازادی و رزگاری هه‌موو ئینسانه‌کان له دیارده‌ی ره‌شی هه‌ژاری هه‌ڵبگیردرێ.