هونەرمەند چیمەن ڕەحمانی، کە خەڵکی شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی عەفرین کلیپێکی بڵاوکردەوە بەناوی (کوردە ژن)، کە تێکستی نووسینەکەی لەلایەن (سیمین چایچی) شاعیری سنەیی و ئاوازەکەشی لەلایەن هونەرمەند (سامان یەزدانپوور)ەوە دانراوە.
چیمەن ڕەحمانی، کچی هونەرمەندی کۆچکردووی سەرپێلزەهاوی (یەدوڵڵا ڕەحمانی)یە، پێشتریش گۆرانی (یەک لە هەزاران)ی بە کلیپێک بڵاو کردەوە کە ئەویش لەبارەی کێشەکانی ژنانەوە بوو.