بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە هەواڵ و تەندورست و هیوای چاکبوونەوە بۆی هاوڕێ مام خدر سەردانی هاوڕێی تێکۆشەر هاوڕێ حیدر شیخ علی دەکا .
رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٣\١\٢٠١٨ هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە شاری هەولێر سەردانی هاوڕێ هاوڕێ حیدر شیخ علی کرد کە چەند رۆژێکە باری تەندورستی جێگیر نیە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری دکتۆردایە .هاوڕێ مام خدر هیوایی زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست .
جێگای باسە هاوڕێ حیدر شیخ علی یەکێک لە تێکۆشەر دێرینەکانی عێراق و کوردستانە و هەموو تەمەنی خۆی لە پێناوی ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی تێکۆشاوە لە عێراق و کوردستان و ناوچەکە رۆڵێکی باڵای بینیوە لە بەرەوپیشچوونی رێکخستنەکانی حزبی شیوعی و خزمەتی خەڵک .