لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت سێ لایەنی چەپی کوردستان هێرشی مووشەکی سەر هەولێر سەركۆنە دەکەن..

سێ لایەنی چەپی کوردستان هێرشی مووشەکی سەر هەولێر سەركۆنە دەکەن..

0 تێبینییەکان 29 بینینەکان
بەرەبەیانی 13ـ3ـ2022،جارێكی دیكە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان مووشەک بارانکرا، کە بەپێی لێدوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 12 مووشەک هەولێر کراوەتە ئامانج. لەو پەلامارە مووشەکییەدا کە زیانی گیانی لێنەکەوتۆتەوە، تەنهاهاوڵاتیەكی سڤیل بریندار بووەو زیانەكانی مادی و مەعنەوی بووە
،ئێمە لەكاتێكدا به‌ تووندى سەرکۆنەی ئەو هێرشه‌ مووشه‌كييه‌ی سەر هه‌ولێر ده‌كەین، کە ئامانج لێی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراقە، بۆیە داوا دەکەین بە يه‌ك هه‌ڵوێستی هاوبەشی کوردستانی رووبه‌ڕووى هەموو ئەگەرێک و ئاڵنگاریەک ببینه‌وه‌، كه‌ ببێته‌ مايه‌ى تێكدانى ئارامی و سه‌قامگيرى هەرێمی کوردستان .
هاوكات داوا لە حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نێوەندە پەیوەندیدارەکان دەکەین سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژیانە دابنرێت کە چەندین جارە خەڵکی سڤیل و ئارامی هەرێمی كوردستان دەکاتە ئامانج.
حزبی شیوعی کوردستان
بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
13ی ئاداری 2022
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە