لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ لە رۆژی كرێكارندا چەپی كوردستانی گردبوونەوەیەكیان ساز دا

لە رۆژی كرێكارندا چەپی كوردستانی گردبوونەوەیەكیان ساز دا

0 تێبینییەکان 24 بینینەکان

رۆژی شەممە 1/5/2021 لە رۆژی كرێكارانی جیهان، لیژنەی هاوبەشی چەپی كوردستان كە هەریەك لە حزبی شیوعی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان پێكهاتبوون، لە بەردەم پاركی شانەدەر گردبوونەوەیەكیان سازدا.

لەم گردبوونەوەیەدا كە ژمارەیەكی بەرچاو لە هاوڕێیان و كرێكاران و خەڵكی زەحمەتكێش كۆببوونەوە، هاوڕێ‌ كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان بەناوی لیژنەی هاوبەشی چەپی كوردستانی وتارێكی خوێندەوەو تیایدا جەختی لە دەستەبەركردنی مافی كرێكاران و ئازادی بیرو راو هونەرو رۆژنامەگەری كردەوە، هەر لە وتارەكەیدا دووپاتی ئەوەی كردەوە كە چەپەكانی كوردستان بەردەوام دەبن لە چالاكی هەمە چەشن بەرێگای ئاشتیانەو فشار خستنە سەر دەسەڵات تا مافی كرێكاران و تاك ئازادیەكان فەراهەم بكا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە