له‌باره‌ی (عه‌فرین) ه‌وه لێدوانێك له بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی كه‌لی كوردستان
له‌باره‌ی هه‌ره‌شه‌ی هێرشكردن و تۆپبارانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان به‌گشتی و عه‌فرین به‌تایبه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌مان به‌تووندی سه‌ركۆنه‌ی هه‌رجۆره ده‌ستدرێژیه‌ك ده‌كات و پێمان وایه هیچ جۆره بیانوویه‌ك نابێته مایه‌ی بنه‌مایه‌ك بۆ هێرشكردن.بۆیه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ده‌وڵه‌تانی زلهێز كه بوونیان له ناوچه‌كه هه‌یه به‌په‌له بێنه ده‌نگ و به‌كردار رێ له هێرشه‌كانی توركیا بگرن ,هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له كاتێكدایه هه‌موولایه‌ك چاوه‌روانی ئه‌وه‌بووین دوای له‌ناوچوونی داعش برۆسه‌ی ئاوه‌دانی وبنه‌مای رێزگرتنی دراوسێیه‌تی ببنه فاكته‌ری چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌ڵام ئه‌م هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا دۆخی ناوچه‌كه ده‌خاته به‌رده‌م ئاڵۆزیه‌كی ناله‌بار . گوومان له‌وه‌دانیه كه هێرشی سه‌ربازی و زمانی شه‌ر هه‌رگیز نابێته مایه‌ی ئارامی و چاره‌سه‌ر ، بۆیه بێویسته هه‌رچی زووتره رێوشوێنی پێویست بگیرێته‌به‌ر له پێناو هێنانه كایه‌ی ره‌وشێكی له‌بار بۆ دیالۆك و گفت‌و وگۆ.له‌هه‌مانكات داوا ده‌كه‌ین سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان و چین و توێژه‌كان به‌گردبوونه‌وه ناره‌زایی خۆیان ده‌رببڕن .
سه‌ركه‌وێ ئیراده‌ی شۆرشگێری و خۆراگری گه‌له‌كه‌مان له عه‌فرین و رۆژئاوای كوردستان
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی كه‌لی كوردستان
20/1/2018