لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن وەفدێکی ناوەندی هەولێری پارتی کرێکاران و رەنجدەران سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد

وەفدێکی ناوەندی هەولێری پارتی کرێکاران و رەنجدەران سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد

0 تێبینییەکان 20 بینینەکان

رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٥\١٠\٢٠٢٠) شاندێکی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان کە پێکهاتبوو لە مام هەژار ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و هەڤاڵان ئەنوەر و عبدللە عزیز و  سەفین فارس ،ئەندامانی ناوەندی هەولێر سەردانی ناوەندی هەولێری بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد لەلایەن هاوڕێ قهار محمد بەرپرسی ناوەند و هاوڕێیان خالید حسن کاروان ئازاد، جەوهەر تاهیر، ئومێد محمد ئەندامانی ناوەند بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .

لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا،بارودۆخی سیاسی کوردستان و ناوچەکە و جیهان بە گشتی باسیلێوەکرا و هەردوو دیدو بۆچوونەکانیان لەمەڕ پرسە هەنوکەییەکان و یەکدەنگی هێز و لایەنە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان لەهەمبەر کێشە و گرفتەکانی خەڵک و دوورستکردنی فشار بۆسەر دامودەزگاکان کە بەجدی بیر لەو قەیرانانە بکاتەوە و چیتر بە فەرامۆشی نەسپێردرێن بەتایبەت قەیرانی دارایی و دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆییدا، لەکۆتاییدا جەخت لەسەر پەیوەندی بەردەوامی هەردوولاکرایەوە جەخت لەسەر  پەیوەندی بەردەوام کرایەوە .

0 FacebookTwitterPinterestEmail