ئەم ناونیشانەی سەرەوە سیمینارێکی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە ساڵرۆژی شۆرشی١٤ی تەمووزی ١٩٥٨ی عێراق پێشکەشی کادیران و لایەنگرانی بزووتنەوەکەی کرد .
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١٤ی٧-٢٠٢٠ ، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەکەمان سیمینارێکی بۆ کادیران و لایەنگرانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پێشکەشکرد کە تیایدا باسی لە دەسکەوتەکانی ئەو شۆڕشە و ئەزموونەکانی بۆ ئامادەبووان بە ووردی شیکردەوە.
خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ئەو شۆرشەی بۆ ئامادەبووان باسکرد.
کۆڕگێڕ ئاماژەی بەوەشکرد سەرجەم کادیران و لایەنگرانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەتایبەت گەنجانی ئێستا پێویستە بە ووردی ئەو مێژووە بخوێننەوە و بەردەوام بن لە بەدواداچوون و وەرگرتنی زانیاری زیاتر.
جێگای باسە باس و لێکدانەوەکانی هاوڕێ مام خدر وەکو سیاسیەکی بە ئەزموون و نزیک لە رووداوەکان جێگای خۆشحاڵی ئامادەبوان بوو .