لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،شوێنی بۆردومانەکان و پرسەی قوربانیەکان بەسەردەکاتەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،شوێنی بۆردومانەکان و پرسەی قوربانیەکان بەسەردەکاتەوە

0 تێبینییەکان 18 بینینەکان

zargalyرۆژی یەکشەمە رێکەوتی ٢-٨-٢٠١٥ ، وەفدێکی مەکتەبی سیاسی بزووتەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەسەرۆکایەتی هاوڕێ قهار محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی .سەردانی گوندی زارگەلیان کرد ، چەند رۆژێک بەر لە ئیستا دەوڵەتی تورکیا بە فرۆکەی بۆردومانی کرد کە تیایدا ژمارەیەک هاوڵاتی سڤیل و گەریلای پەکەکە بونە قوربانی ..

لەم سەردانەدا کە لەچوارچێوەی وەفدی کۆنگرەی نەتەوەیی رێکخرابو کە لە ژمارەیەک هێز و لایەنی سیاسی کوردستانی باشور پێکهاتوە ، وەفدەکە سەردانی شوێنی خاپوربونی گوندی زارگەلیان کرد، دواتر بەشداریان کرد لە پرسەی قوربانیەکان ..وێرای دەربڕینی هاوخەمی و هاوپشتی و نیگەرانی لەم هێرش و پەلاماردانانەی دەوڵەتی تورکیا وەفدی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەتوندی ئیدانەی ئەو جۆرە کارو کردەوەیان کرد و هەمو هاوکاری و هاوپشتیەکیان بۆ خانەوادەی قوربانیەکان راگەیاند .

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە