به‌ڕێزان / سكرتێر‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
حزبی شیوعی كوردستان
به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمانتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین .به‌بۆنه‌ی رۆژی 30 ی حوزه‌یران رۆژی راگه‌یاندنی حزبی شیوعی كوردستان .
ئه‌گه‌رچی مێژووی عێراقی نوێ و تێكۆشانی شیوعییه‌كان به‌شێكی گرنگ و دانه‌براوه له رووداو و هه‌ڵچون و داچونه‌كانی ئه‌و مێژووه ، بێشك شیوعیه‌كانی كوردستان پایه‌یه‌كی گرنگ و بنه‌ره‌تین له‌و روداو و ئاڵوگۆرانه‌ی عێراق و به‌شێكی ئه‌و مێژووه پر شانازی و سه‌روه‌ریانه‌یان پێده‌برێت له تێكۆشان به‌رامبه‌ر به زوڵم و سته‌می ئیستعماری كۆن و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی گه‌لێك پیلانی كۆمپانیاكانی ئه‌وێ رۆژێ كه بۆ ملكه‌چ پێكردنی ته‌واوی گه‌لانی عێرق رێكده‌خرا .
به‌رێزان .
هه‌رێمی كوردستان به‌دۆخێكی ناله‌باردا تێده‌په‌رێت سه‌رباری رۆژ دوای رۆژ زیادبوونی بێكاریه‌كی ترسناك كه هیچ خێزانێك بێبه‌ش نیه له بێكارێك و دووان و چه‌ندین قه‌یرانی هه‌مه‌جۆر، به‌جۆرێك ژیانكردنی سه‌خت كردووه كه خه‌ریكه ته‌واوی رایه‌ڵه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنێت ،وێرای ملمڵانێی ناته‌ندروستی لایه‌نه باڵا ده‌سته‌كان كه بۆته هۆكاری به‌ره‌و پاش بردنی هه‌رێمی كوردستان له بواره‌كانی دام و ده‌زگایی و ئابووری و سیاسی ، ئێستاش كه هه‌نگاو ده‌نێن به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به هیوای ئه‌وه ین هه‌ڵبژاردن له دوای چه‌ندین جار دواخستن له كاتی دیاری كراوی ئه‌مجاره‌ی خۆی ئه‌نجام بدرێت بۆئه‌وه‌ی چی دیكه هه‌رێم له بۆشایی یاسایی و بێ دام و ده‌زگایی نه‌بێت . لێكه‌وته‌ی ئه‌م دۆخه ناله‌بارانه‌وا ده‌خوازێت حزب و لایه‌نه شیوعی و چه‌په‌كان زیاتر لێكنزیك ببنه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئامرازی گونجاوی خه‌بات و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌م ره‌وشه نه‌ویستراوه‌ی كه گه‌له سته‌مدیده‌كه‌مان تێ كه‌وتووه .
پیرۆزبێت رۆژی 30 ی حوزه‌یران
پیرۆزبێت 31 ساڵ خه‌باتی خۆنه‌ویستانه‌ی حزبی شیوعی كوردستان .
هه‌رشاد بن ……..
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان