رۆژی سێ شەممە ریکەوتی ٢٦\١٢\٢٠١٧ ، هاوڕی هاشم علی بەرپرسی ناوەندی کەرکوکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و وەفدێکی یاوەری ،بەجیا سەردانی هەریەک لە بارەگای بزووتنەوەی گۆران و حزبی شیوعی عێراقیان کرد و لەلایەن بەرپرسانی حزبی ناوبراو بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .
مەبەست لەم سەردان و کۆبوونەوانە کە بڕیارە هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکان بگرێتەوە،باسکردن لە باردۆخی سیاسی و ئەمنی و ئیداری شاری کەرکوک و ئاساییبونەوەی ژیان و گوزەرانی خەڵکە کە دوایی هێرش و پەلاماردانەکانی شارەکە لەلایەن سوپای عێراق و حەشدی شەعبیەوە بەسەر شارەکەدا هاتووە .
جێگای باسە هەریەک لە بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان و حزبی شیوعی عێراق پێشوازییان لەهەوڵەکانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کرد کە هەمیشە ژیان و گوزەرانی خەڵک مەشغەڵەتی سیاسەت و کارەکانیان بووە بەبێ گوێدان بە بەرژەوەندی حزبی ،هەموو ئامادەییەکی خۆیان لەڕاستایی باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک خستە ڕوو.