لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان

7zby-dimukrat-sardanرۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٢\١١\٢٠١٦ وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێ مام خدەر سکرتێری گشتی و هاورێیان نەهرۆ جلال و خلیل محموود ئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەردانی نوێنەرایەتی هەولێری حزبی دیموکراتی کوردستانیان کرد و لەلایەن ئیبراهیم زێوەیی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی ناوەندی هەولێر و ئەندامانی ناوەندی هەولێر بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .

لەم کۆبوونەوەیەدا باردوخی سیاسی و دوایین ئاڵوگۆڕەکانی کوردستان و عێراق و ئێران و ناوچەکە و جیهان بەگشتی باسی لێوەکرا و هەردوولا دیدی و بۆچوونی خۆیان خستەڕوو و جەختیان لەسەر ئەرەوە کردەوە پێوسیتە ئەو دید و بۆچوونانە لە بازنەیەکی فراوانتری هێز و لایەنە سیاسیەکان گفتوگۆی لەسەر بکرێت لەمەڕ پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان بۆ بەهێزکردنی ئەو جەبهە نیشتیمانیە  ، تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ئەو پشێوی و ئاڵۆزیانەی لە باکوری کوردستان هەیە کە سەدان ئەندام و لایەنگری پارتێکی کوردی ( هەدەپە ) رۆژانە دەخرێنە زیندانەوە بەبێ گوێدانە هیچ پرەسیپێکی سیاسی و ئەخلاقی و مافی مرۆڤ و دیموکراسی لەبەرجاوی هرەموو جیهان سەرکوت دەکرێن ، هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی کاری هاوبەش ئەنجام بدرێت و فشارەکان لەهەموو لایەک زیاتر بکەین تاکو دەوڵەتی تورکیا دەستبەرداری ئەو جۆرە کردەوانە بێت .

لەکۆتاییدا پەیوەندی دۆستانە و لەمێژینەی نێوان هەردوولا جەختی لێکرایەوە

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە