لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن پەیامی هاوڕێ مام خدر بەبۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ..

پەیامی هاوڕێ مام خدر بەبۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ..

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان
به‌ڕێز / جه‌نابی كاك بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
به‌رێزان / ئه‌ندامانی هه‌ڵبژێردراوی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
دوای سڵاو و رێز ……..
به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هه‌لبژاردنی جه‌نابتان وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ناوی خۆم و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌مان بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و له‌رێگه‌ی ئێوه‌شه‌وه‌ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی پێنجه‌م ده‌خوازم ،. هیوادارین رۆڵی جه‌نابتان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌رچاوبێ‌ له‌ هێنانه‌ كایه‌ی ته‌بایی و یه‌كریزی نیشتیمانی و كوردستانی و دۆخێكی ئارامی سیاسی و باشتركردنی گوزه‌رانی هاوڵاتیان .
له‌ كۆتاییدا جه‌خت له‌ هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان به‌ گشتی و په‌یوه‌ندی نێوان بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌مه‌وه‌ ..
جارێكی دیكه‌ پیرۆزبایت لێ ده‌كه‌ین و به‌ هیوای سه‌ركه‌وتنتان .
هه‌رشاد بیت …….
مام خدر
سكرتێری گشتی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
٤\١٠\٢٠٢٣
0 FacebookTwitterPinterestEmail