لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ هەڵمەتی پاڵپشتی خانەنشینان و فەرمانبەران، ئیمزای ناڕەزایەتی دەیان هەزاری دەگەیەنێتە حکومەتی هەرێم

هەڵمەتی پاڵپشتی خانەنشینان و فەرمانبەران، ئیمزای ناڕەزایەتی دەیان هەزاری دەگەیەنێتە حکومەتی هەرێم

0 تێبینییەکان 25 بینینەکان

لە درێژەی كارەكانی هەڵمەتی نیشتمانی بۆ خانەنشینان وفەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ، رۆژی چوارشەممە (١٦\٨\٢٠١٧) لە گردبونەوەیەكی جەماوەری دەیان هەزار ئیمزا پێشكەش بە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت، لە پێناو دابەشكردنی موچە لەكاتی خۆی وهەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی ئیجباری . 

جێگای باسە ئەم هەڵمەتە لەلایەن هەریەكە لە حزبی شیوعی كوردستان وحزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان وحزبی زەحمەتكێشانی كوردستان وبزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان ویەكێتی خانەنشینانی كوردستان پاڵپشت دەكرێت و کار و چالاکیە مەدەنیەکانیان بۆ فشار خستنە سەر دەسەڵاتداران بەردەوام دەبێت .

لە گردبوونەوەکەدا داوایان کرد حکومەتی هەرێم پێداچوونەوە بە پاشەکەوتی موچەدا بکات یان نەیهێڵێت، چونکە گوزەرانی فەرمانبەران و هاووڵاتیان تێکچووە.

لە یاداشتێکدا کە ئیمزایی دەیان هەزار فەرمانبەر و خانەنشینی لەگەڵە و درا بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم و تیایدا هاتووە ( دەبێت حکومەتی هەرێم پێداچوونەوە بە پاشەکەوتی موچەدا بکات چونکە پێچەوانەی بەرژەوەندی خەڵکە، کە دەبێت هاووڵاتیان لە ئاست ئەم سیستمە چیتر بێدەنگ نەبن.

هاوکات خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوەکرد، بە هەزاران واژۆیان کۆکردووەتەوە و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردووە بە هیوای ئەوەی وەڵامێکی ئەرێنی وەربگرن.

ماوەی دوو ساڵە حکومەتی هەرێم سیستمی پاشەکەوتی موچە پەیڕەو دەکات و ئەوەش ناڕەزایی فەرمانبەرانی لێکەوتووەتەوە، هەرچەندە تا ئێستا دەیان خۆپیشاندان کراوە دژی ئەو سیستمە، بەڵام حکومەتی هەرێم پێداچوونەوەی پێدا نەکردووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە