
رێكخراوی پاو توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی ئاشكراكرد كه تایبه‌ته به گێچه‌ڵی سێكسی به‌رامبه‌ر قوتابی و خوێَندكارانی مێینه له زانكۆ و په‌یمانگاكانی كوردستاندا.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، 300 فۆڕم له‌ڕێگه‌ی سێ تیمی مه‌یدانی بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ له زانكۆكانی هه‌ولێر و سلێمانی و گه‌رمیان پڕكراونه‌ته‌وه، كه 87% یان كورد و 13%یان نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی توركمان و عه‌ره‌ب و ئاشورین، 79%ی به‌شداربوان خوێندكاری زانكۆ و 21%یان خوێندكاری په‌یمانگان، 73%ی به‌شداربوانیش ده‌ڵێن گێچه‌ڵی سێكسیان پێكراوه، 19%یان له‌ناو زانكۆ و 14%یان له‌ناو په‌یمانگاكان و 48%یان له‌ناوبازاڕ گێچه‌ڵیان پێكراوه.
هه‌ر له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه 38%یان یه‌كجار گێچه‌ڵیان پێكراوه و 14%یان چوار جار گێچه‌ڵیان پێكراوه، 81% ته‌نها به زار و 6% به جه‌سته و 11% به هه‌ردوو شێوازی جه‌سته‌یی و زاره‌كی گێچه‌ڵیان پێكراوه، 33%ی ئه‌نجامده‌ری گێچه‌ڵه‌كان قوتابی و خوێندكارن و 7%یان مامۆستا و 3%ش ئه‌ندامانی رێكخراوه قوتابی و خوێندكارییهكانن و 3%یان كارمه‌ندانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بون .
توێژینه‌وه‌كه باسی له‌وه‌شكردوه، 55%ی ئه‌وانه‌ی گێچه‌ڵیان به‌رامبه‌ر كراوه بێده‌نگ ده‌بن و ته‌نها 10%یان لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.