قه‌یرانی متمانه، دایكی هه‌موو كێشه و ناخۆشییه‌كانه.
ژنێك قوربانییه، دوای چه‌ندین ساڵ پێكه‌وه ژییان و خستنه‌وه‌ی سێ منداڵ، ناچار ده‌بێت له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بێته‌وه، په‌تی ئارامگرتنی ئه‌و، تا ئه‌و ته‌مه‌نه به‌رگه‌ی گرت و دوای ئه‌وه پچڕا.
ئه‌و ژنه ئیتر نه‌یتوانی به‌رگه‌ی لێدان و سوكایه‌تییه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بگرێت، بڕیاریدا لێی جیابێته‌وه، یه‌كه‌م شوێن په‌نای بۆ برد دادگا‌و یاسا بوو، به‌ڵام ئێستا كه گوێی لێ ئه‌گریت زیاتر له باسی ئه‌و ئازارانه‌ی به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی چه‌شتوویه‌تی، باسی ئازاره‌كانی كاردانه‌وه‌ی یاسا‌و دادگات بۆ ئه‌كات، یاسا منداڵه‌كانیشی پێ نه‌داوه‌و ئێستا له دووری ئه‌و جگه‌ر گۆشانه‌ی كه به هۆی توندوتیژی هاوسه‌ره‌كه‌ی جێی هێشتن و دادگاش له بینینیان بێ به‌شی كردووه به ئازاره‌وه ده‌ژی.
زۆرن ئه‌و ژنانه‌ی كه باجی ئه‌و بڕگه لاستیكییانه‌ی یاساكان ده‌ده‌ن.
من چاوم به زۆر ژن كه‌وتووه كه قوربانی ده‌ستی هاوسه‌ر و خێزانه‌كاینانن، ئه‌وانه زۆریان متمانه‌یان به یاسا نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت لێی ئه‌ترسن و وه‌ك به‌ڵایه‌ك سه‌یری ئه‌كه‌ن.
به‌شێك له‌و ئافره‌تانه‌ی ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی جۆربه‌جۆر بوونه‌ته‌وه په‌نایان بۆ دادگا بردووه، به‌ڵام له‌وێ له جیاتی پاراستنی مافه‌كانیان، نهێنییه‌كانی كه‌یسه‌كه‌شیان ئاشكرا كراوه، هه‌ندێكیان به زمانی زبر و سوكایه‌تییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه، تا دواجار له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا وه‌ك مرۆڤێكی خراپ ته‌ماشا كراون.
به‌شێكیان مافه‌كانیان پێشێلكراوه و به هۆی زاڵ بوون و ده‌ستڕۆیشتنی ده‌ستدرێژیكاره‌وه كه‌یسه‌كانیان به قازانجی ده‌ستدرێژیكار كۆتایی هاتووه!
ئه‌مه‌ش وایكردووه كه زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی ده‌ستدرێژیان ده‌كرێته سه‌ر یان توندوتیژییان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، سڵ له دادگا‌و یاسا بكه‌نه‌وه‌و زیاتر په‌نا ببه‌نه‌وه به‌ر چاره‌سه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
ئه‌وانه‌ی له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن پێیان وایه به كاتێكی كه‌متر كێشه‌كانیان یه‌كلا ئه‌بێته‌وه‌و زیاتر نهێنییه‌كانی كێشه‌كانیان ئه‌پارێزرێت.
جگه له‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیكار كه‌متر ئه‌بێت به‌و پێیه‌ی ئه‌ویش بۆ پاراستنی خۆی پێی باشتره كێشه‌كه نه‌گاته دادگا‌و تووشی سزا نه‌بێت.
به پێی ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ی ئێمه له‌م ڕووه‌وه كردوومانه بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه زۆرینه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كێشه‌یان هه‌یه چاره‌سه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییان پێ باشتره له چاره‌سه‌ری یاسایی، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان چاره‌سه‌ری یاسایی و په‌نا بردن بۆ یاسا به دواین ڕێگه‌و چاره‌سه‌ر ئه‌زانن.
ئێمه پێمان وایه كه ئه‌مه زیاد له هۆكارێكی هه‌یه، به‌شی زۆری ئه‌و ژنانه‌ی كه ڕووبه‌ڕی كێشه ئه‌بنه‌وه‌و ناچار ئه‌بن په‌نا بۆ دادگا ببه‌ن، كه‌سانێكی ساده‌ن و هیچ هۆشیارییه‌كیان له‌سه‌ر مافه‌كانی خۆیان نییه، ئه‌وانه زۆربه‌یان ته‌نها سكاڵایه‌ك تۆمار ئه‌كه‌ن و هه‌موو شتێك به دادگا ئه‌سپێرن به‌و ئاواته‌ی كه مافیان بۆ وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام به‌رامبه‌ركه‌یان پارێزه‌ر بۆ كه‌یسه‌كه ئه‌گرێت و دواجار ئه‌توانێت دۆسیه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بشكێنێته‌وه.
یاخود زۆر جار ئه‌و ژنانه له ڕووی مادییه‌وه زۆر هه‌ژارن و توانای ئه‌وه‌یان نییه پاره به پارێزه‌رێك بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگرییان لێ بكات.
یاساناسانیش دركیان به‌م كێشه‌یه كردووه‌و هه‌مان ئه‌و بۆچوونانه‌ی سه‌ره‌وه پشت ڕاست ئه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر یاسا به هۆكاری چاره‌سه‌ره‌كان ئه‌زانن نه‌ك چاره‌سه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
به‌ڕای ئه‌وان كه ئێمه له‌م باره‌وه قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردوون، ئه‌و ژنانه‌ی كه كێشه‌ی جۆربه‌جۆریان هه‌یه ئه‌توانن كێشه‌كانیان له به‌رده‌م دادوه‌ردا باس بكه‌ن به‌ڵام له دانیشتنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كه‌س گوێ به ورده‌كاری كێشه‌كانی ئه‌وان نادات، ته‌نانه‌ت شه‌رمه كه گوێیان لێ بگیرێت یان خۆیان پێیان شه‌رمه هه‌ندێ شت باس بكه‌ن، دواجار ئه‌وه‌ی له جیاتی خودی قوربانی بڕیارده‌دات پیاو ماقوڵانن كه هیچ له دۆخی ده‌روونی و جه‌سته‌یی قوربانییه‌كه نازانن.
هیچ كه‌سێكیش له پێكهاتنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا سزا نادرێت و گره‌نتی ئه‌وه‌ش نییه كه ئه‌و تاوانانه‌ی كردوویه‌تی دووباره‌ی نه‌كاته‌وه، هه‌ر وه‌ك مافی قوربانیش پارێزراو نییه.
ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌مێنێته‌وه هۆشیاری خودی ژنانه ده‌رباره‌ی ئه‌رك و مافه‌كانیان، چونكه بۆ ئه‌وه‌ی ژنان تووشی كێشه‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بن، پێویسته ده‌رباره‌ی ئه‌رك و مافه‌كانیان هۆشیار بكرێنه‌وه، بزانن ئه‌ركی ئه‌وان له چوارچێوه‌ی خێزان و كۆمه‌ڵگه‌دا چییه‌و وه‌ك تاك چ ئه‌ركێكیان له‌سه‌ره؟ هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مافه‌كانیان چین و چۆن خۆیان به‌رگری له مافی خۆیان بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن مافه‌كانیان پێ شێل بكرێت.