لانه شه‌مس، كه‌دایك‌و باوكی كوردن‌و له‌وڵاتی سوید له‌دایكبوه ماوه‌ی پێنج ساڵه گۆرانی ئینگلیزی ده‌چڕێت، ئه‌و ده‌ڵێت “بۆ ساڵی ئاینده سه‌رقاڵی چه‌ند گۆرانیه‌كی نوێم كه سه‌رجه‌میان بەزمانی ئینگلیزی تۆمار ده‌كه‌م”.
لانه شه‌مس، سه‌باره‌ت به‌باسی ژیانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌ساڵی 1990 له‌وڵاتی سوید له‌دایك بوه‌و باوك‌و دایكی كوردن‌و ئێستا له‌وڵاتی سوید ده‌ژین‌و تا ئێستا سێ جار سه‌ردانی كوردستانی كردوه، ئه‌و وتی “بۆ دواجار یانزه ساڵ پێش ئێستا هاتمه‌وه كوردستان له‌ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌رێم تا سه‌رێك له‌كوردستان بده‌مه‌وه”.
لانه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له‌ساڵی 2012 یه‌كه‌م به‌رهه‌می تۆماركردوه‌و خاوه‌نی سێ گۆرانی‌و یه‌ك كلیپه به‌زمانی ئینگلیزی‌و تا ئێستا گۆرانی به‌كوردی نه‌وتوه‌و له‌به‌رنامه‌شیدا نیه گۆرانی به‌كوردی بڵێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌وڵاتی سوید ژیاوەو كوردیه‌كی ڕه‌وان نازانێت.
ئاماژه‌شی به‌وه كرد سه‌رجه‌م گۆرانیه‌كانی له‌كاری شیعر‌و ئاوازدا ڕه‌نج شه‌مسی برای هاوكاری ده‌كات‌و یارمه‌تیده‌ریه‌تی، ئه‌و وتی “نوێترین گۆرانیم باسی “At the Crossroads ده‌كات، كه باسی رێگای ژیان ده‌كات‌و له‌وڵاتی ئیسپانیا كاری كلیپم بۆ ئه‌نجام داوه‌و هه‌وڵده‌ده‌م به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌شم كاری كلپی بۆ ئه‌نجام بده‌م‌و به‌رده‌وام ده‌بم له‌كاره هونه‌ریه‌كانم، مه‌به‌ستم كاركردنه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی هونه‌ری ژیان‌و گرنگیدان به‌لایه‌نه‌كانی ژیان له‌گۆرانیه‌كانمدا كه سه‌رجه‌میان له‌وڵاتانی ئه‌وروپی‌و له‌وڵاتی سوید ڕه‌نگدانه‌ویه‌كی باشیان هه‌بوه‌و پێشوازیان لێكراوه”.
وتیشی “بۆ ساڵی نوی سه‌رقاڵی چه‌ند كارێكی نوێم ده‌مه‌وێت وه‌ك سوبرایس له‌ساڵی ئاینده‌دا ئاماژه‌ی بێبكه‌م كه به‌هه‌مان شێوه‌و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌م گرنگی دانه به‌لایه‌نی ژیان‌و ژیان دۆستی‌و ره‌نج شه‌مسی برام هاوكارم ده‌بێت‌و كاری شیعری بۆ ئه‌نجام ده‌دات”.
نه‌شیشارده‌وه هه‌رچه‌نده تا ئێستا گۆرانی كوردی نیه به‌ڵام وه‌ك كچه كوردێك شانازی ده‌كات به‌كوردستان‌و له‌وڵاتی سوید‌و وڵاتانی دیكه‌ی ڕۆژئاوا به‌كورد خۆی ده‌ناسێنێت‌و باسی گه‌لی كورد ده‌كات، ئه‌و وتی “زۆر بیری كوردستان ده‌كه‌م ڕه‌نگه ساڵی ئاینده به‌سه‌ردان بێمه‌وه بۆ كوردستان”.
https://www.youtube.com/watch?v=9_CjfZMbxHM