كێشه‌ی ئاره‌قكردنه‌وه‌ی بنباڵت هه‌یه؟ به‌تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا، بێزاریت له بۆنه‌كه‌ی و جلوبه‌رگه‌كه‌ت لێ ناشرین ده‌كات؟ ده‌ته‌وێت هه‌ست به فێنكی بكه‌یت و ڕزگارت بێت له ئاره‌قكردنه‌وه له بنباڵه‌كانت؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه، ته‌نیا چه‌ند هه‌نگاوێكی ئاسانت پێویسته، بیانگره به‌ر.
هه‌نگاوه‌كانی ڕزگاربوون له ئاره‌قكردنه‌وه‌ی بنباڵ:
له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی گونجاو، باشتر وایه بۆ ئه‌وه‌ی بنباڵت ئاره‌ق نه‌كاته‌وه، ئه‌و تیشێرته یان كراسه یان هه‌ر شتێكی‌تر كه له به‌ری ده‌كه‌یت، با له لۆكه یان خوری دروستكرابێت، چونكه ئه‌وانه فێنكن و زۆر ئاره‌ق ناكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها دووربكه‌وه‌ره‌وه له قوماشی برولیستیر و ئه‌و قوماشانه‌ی كه مادده‌ی نایلۆنیان زۆر تێدایه.
كه‌مێك سركه‌ی سێ‌و له پارچه لۆكه‌یه‌ك بده و له بنباڵه‌كانتی بخشێنه، ئه‌مه به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان ده‌كوژێت و ئاره‌قكردنه‌وه كه‌م ده‌كاته‌وه و بۆنه‌كه‌ی ناهێڵێت.
شێوازی خواردن، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری به‌سه‌ر بۆن و ڕێژه‌ی ئاره‌قكردنه‌وه و گه‌رمداهاتنی له‌شه‌وه هه‌یه، به جۆرێك تا زیاتر خواردنه ڕووه‌كییه‌كان بخۆیت و سه‌وزه‌وات و میوه بخۆیت، باشتره و دوور بكه‌ویته‌وه له زۆر خواردنی ماسی، بیبه‌ری تیژ، سیر، پیاز و گۆشتی سوور..هتاد.