بوونی كێشی زیاده نه‌خۆشی نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به باشی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت و كه‌سه‌كه هه‌وڵ نه‌دات به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست خۆی له‌و كێشه زیاده‌یه رزگاربكات، ئه‌وا ئه‌گه‌ری توشبوونی به ده‌یان نه‌خۆشیی مه‌ترسیدار و درێژخایه‌ن زیاد ده‌كات.
ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی به‌هۆی قه‌ڵه‌وی و كێشی زیاده‌وه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادده‌كه‌ن زۆرن، دیارترینیان ئه‌مانه‌ن: شه‌كره، به‌رزه په‌ستانی خوێن، جه‌ڵته‌و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به گشتی، خه‌وزڕان، پاركینسۆن و كۆمه‌ڵێكی تر.
ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵی دابه‌زاندنی كێشی جهستهیانداوه ده‌زانن كه نه‌هێشتنی چه‌وری زیاده له ورگ-دا چه‌ند كارێكی ماندووكه‌ر و زه‌حمه‌ته، لێره‌دا باس له پێنج هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌كه‌ین كه رێگرن له سوتاندنی چه‌وریی ورگ.
1- كه‌می رێژه‌ی مه‌گنیسیۆم له جه‌سته‌دا
مه‌گنیسیۆم له جه‌سته‌دا بۆ زیاد له 300 كارلێكی كیمیایی به‌كاردێت، یارمه‌تیی دڵ ده‌دات به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست كاربكات و رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا رێكده‌خات، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه مه‌گنیسیۆم یارمه‌تیی دابه‌زاندنی كێش و رێكخستنی شێوه‌ی جه‌سته ده‌دات.
2- ئه‌نجامنه‌دانی راهێنانه وه‌رزشییه‌كان به‌ته‌واوی
پێویسته له‌سه‌ر خشته‌یه‌كی ته‌ندروست و پرۆگرامێكی دیاریكراو رۆژانه راهێنانه‌كان به‌ته‌واوی ئه‌نجامبده‌یت، زۆر گرنگه له‌گه‌ڵ بهرهوپێشچوونهكانتدا شێوازی جیاوازی راهێنان و جوڵه‌ی وه‌رزشی تاقیبكه‌یته‌وه، ئه‌مه‌ش رێگر ده‌بێت له‌وه‌ی كه جه‌سته‌ت خوو بگرێت به راهێنانێكی دیاریكراوه‌وه و چیدیكه وه‌ڵامی بۆ ئه‌و راهێنانه نه‌بێت.
3- خه‌وتن
نه‌بوونی پلانێكی دیاریكراو بۆ رێكخستنی خه‌وی رۆژانه، كاریگه‌رییه‌كی ئاشكرای له‌سه‌ر كێشی جه‌سته ده‌بێت، به‌جۆرێك كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له رۆژێكدا كه‌متر له پێنج كاتژمێر ده‌خه‌ون كێشیان به ڕێژه‌ی ٣٢% به‌به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه زیادتر ده‌خه‌ون زیادتره.
4- شه‌كر
خواردنی شه‌كر به رێژه‌ی زیاد له پێویست، ده‌بێته هۆی زیادبوونی كێشی جه‌سته و كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر جه‌سته ده‌بێت، هه‌روه‌ها رێگر ده‌بێت له دابه‌زاندنی كێش و سوتاندنی چهریی جه‌سته به ئاسانی.
شه‌كر له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێكدێت (گلوكۆس و فروكتۆس)، كاتێك رێژه‌ی فروكتۆس له له‌شدا زیاد ده‌بێت، جه‌سته هه‌ڵده‌ستێت به گۆرینی بۆ چه‌وری و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه ئه‌م چه‌ورییه زیادتر له ورگ-دا كۆده‌بێته‌وه.
5- خواردنه‌وه كحولییه‌كان
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئالوده‌ی خواردنه‌وه كحولییه‌كان بوون رێژه‌ی قه‌ڵه‌وی تیایاندا زیادتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا.
خوارده‌نه‌وه كحولییه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی وزه-ن، به‌ڵام جه‌سته ناتوانێت هه‌ڵیبگرێت، هه‌ربۆیه به ته‌واوی تواناوه له‌شه هه‌وڵی گۆڕین و به‌كارهێنانی وزه‌ی به‌ده‌ستهاتوو له خواردنه‌وه كحولییهكهوه ده‌دات. ئه‌مه‌ش واده‌كات كه شیكردنه‌وه‌ی خواردنه‌كانی دیكه دوابخرێت یان له شێوه‌ی چه‌وریدا هه‌ڵبگیرێت.
ئاماده‌كردن : عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د