عوفرە بینجۆ، توێژەری كارا لەسەنتەری توێژینەوەی “مۆشێ دایان” لەئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات کە عه‌ره‌ب تاكه هه‌وڵیان بۆ ئه‌وه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا وڵاتێكی دیكه‌ی غه‌یره عه‌ره‌ب سه‌رهه‌ڵنه‌دات، ئەو دەڵێت “ریفراندۆم ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی به‌دوادا نه‌هات هیچ گرنگییه‌كی نییه”.
ئاوێنە: عوفرە بینجۆ، توێژەری كارا لەسەنتەری توێژینەوەی “مۆشێ دایان” لەئیسرائیل له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بە رۆژنامەی به‌ئاوێنه‌ی راگەیاندووە ئه‌گه‌ر كورد ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نن، ئیسرائیل یه‌كه‌م وڵات ده‌بێت دان به‌و ده‌وڵه‌ته‌دا ده‌نێت‌و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستێت، ئه‌و وتى “وا پێویست ده‌كات كورد به‌یه‌كجاری‌و هه‌ردو هه‌نگاوه‌كه ریفراندۆم‌و سه‌ربه‌خۆیى له‌یه‌ك هه‌نگاودا كۆبكه‌نه‌وه، به‌جارێك سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نن”.
وتیشى “بۆچی دوای ریفراندۆم جارێكی دیكه خۆتان ده‌خه‌نه‌وه نێو ئه‌م كێشمه‌كێشه؟ ئه‌گه‌ر بۆچونێكیش هه‌یه‌و پێیوایه دوای ئه‌نجامی ریفراندۆم بتوانن قه‌ناعه‌ت به به‌غدا بكه‌ن، ئه‌مه مه‌حاڵه. بۆیه تاكه ده‌رچه راگه‌یاندنی راسته‌وخۆی سه‌ربه‌خۆییه دوای ریفراندۆم”.
بینجۆ ئاماژه‌ى به‌وه كرد تاكه مه‌ترسی له‌سه‌ر كورد كه ده‌بێت ئاماده‌كاری بۆ بكه‌ن‌و میلیشیاكانی “حه‌شدی شه‌عبی”ن، ئه‌و وتى “ده‌بێت له‌روی ده‌رونیه‌وه خۆتان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو ئاماده بكه‌ن، ته‌نانه‌ت شه‌ڕیش، هه‌رچه‌نده ئێوه له‌ئیستادا به‌كرده‌یی له‌شه‌ڕدان”.
وتیشى “ئێران‌و توركیا ته‌نها هەڵمەتێکی ترساندنیان ده‌ستپێكردوه، جگه له‌ترساندن من پێموانیه هیچی دیكه ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وان ناتوانن ده‌رگا بۆ شه‌ڕێك بكه‌نه‌وه كه له‌زیان زیاتر هیچی دیكه‌ی بۆئه‌وان به‌دوادا نایه‌ت”.