٣٠ی ئەیلول، ساڵێك تێپەڕی بەسەر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا، لەو ماوەی ئەوساڵەدا ته‌نیا دوو پرۆژه هه‌موارى یاساى په‌سه‌ندكردووه‌و 11 بڕیارى ده‌ركردووه. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات به‌راورد به ساڵى یه‌كه‌مى خولى رابردوو. كه‌مترین یاسای ده‌ركردووه.
له ساڵى یه‌كه‌مى خولى رابردوو “خولى چواره‌مى په‌رله‌مان”دا هه‌شت پرۆژه یاسا په‌سه‌ند كراوه‌و 28 بڕیار ده‌ركراوه، به‌ڵام ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان دواى 10 مانگ له سوێندخواردنى ته‌نیا دوو پرۆژه هه‌موارى یاساى په‌سه‌ندكردووه‌و 11 بڕیارى ده‌ركردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه سستى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران‌و رێكخراوه‌كانى چاودێرى په‌رله‌مانه‌وه به ئاشكرا هه‌ستى پێبکرێت. وه‌ك په‌رله‌مانتاران خۆیان ده‌ڵێن له‌ماوه‌ى ساڵێكدا كارێكیان نه‌كردووه ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ژیانى خه‌ڵك هه‌بووبێ، ئه‌وه‌ى كراوه له به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌كاندا كراوه.
ئەم خولەی په‌رله‌مانى كوردستان، رۆژی ٦ی تشرینى دووه‌م سوێندى یاسایی خوارد، ئێستا ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن‌و 10 مانگ به‌سه‌ر سوێندخواردنیدا تیده‌په‌رێت، به‌ڵام هیچ یاسایه‌كى ده‌رنه‌كردووه.
رووپاك ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى كوردستان به زه‌مه‌نى وت: “ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان لاوازه به ئه‌رك‌و رۆڵى خۆى هه‌ڵنه‌ستاوه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ى له حكومه‌ت به‌شدارن. به‌زۆرینه‌ى په‌رله‌مانیی رێگه ناده‌ن پێشنیازى یاساى فراكسیۆنه‌كان بخرێته به‌رنامه‌ى كاره‌وه، له‌كاتێكدا هه‌موو فراكسیۆنه‌كان له وه‌رزى یه‌كه‌مى ئه‌م خوله‌دا 28 پرۆژه‌یاسایان پێشكه‌ش كردووە 14 یان بۆ حكومه‌ت نێردراون و 14 ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كراون، حكومه‌ت وه‌ڵامى نه‌داوه‌ته‌وه ئایا پێى جێبه‌جێ ده‌كرێ یان نا، ئه‌وانه‌ى ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كراون هێشتا نه‌نێردراون بۆ لیژنه‌ى یاسایى”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشى: “په‌رله‌مان پرۆژه‌یاسایه‌كى نه‌خستووه‌ته به‌رنامه‌ى كاره‌وه كه په‌یوه‌ندى به‌قوت‌و گوزه‌رانى خه‌ڵكه‌وه هه‌بێ، كاره‌كانى په‌رله‌مان له‌م چه‌ند مانگه‌دا ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان نه‌بووه، ته‌نیا دوو پرۆژه هه‌موار په‌سه‌ندكراوه کە ئەوانیش لە به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌كاندا بوون”.
ئەم پەرلەمانتارە گەشبین نییە بە کارەکانی ئەم خولەو دەڵێت: هه‌ژموونى حزب زاڵه بەسەریدا‌و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى بڕیار له حزبه‌وه وه‌رده‌گرێ.ئەمەش پەیوەندی بە پەرلەمانتارانەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی هەیە بە دەستەی سەرۆکایەتییەوە.
ئه‌ندامێكى خولی پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان پێیوایه، رێكه‌وتنى لایه‌نه‌كانى به‌شداربووى حكومه‌ت ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر كارى په‌رله‌مانیش هه‌بووه، یه‌كده‌نگییه‌ك هه‌یه کە ئه‌وله‌ویه‌ت بدرێت به حكومه‌ت پرۆژه یاسا ئاماده‌بكات‌و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى بكات. ئه‌مه‌ش كارى كردۆته سه‌ر كاره‌كانى په‌رله‌مان.
شوان ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان به “زه‌مه‌ن”ى وت: “حكومه‌ت زیاتر له 20 پرۆژه یاساى له‌به‌رده‌ستدایه هه‌شت پرۆژه‌ى ئاماده‌كردووه له‌وه‌دایه بینێرێ بۆ په‌رله‌مان، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى كۆده‌نگیه‌ك هه‌یه حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌كه‌ى پرۆژه‌یاسا ئاماده‌بكات‌و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى بكات. بۆیه با چاوه‌ڕوانبین تاوه‌كو پرۆژه‌كانیان پێده‌گات‌و ده‌رفه‌تى زیاتریان پێبده‌ین ئه‌وسا بڕیاربده‌ین له‌سه‌ر كاره‌كانیان”.
یاسای ژماره 1ی ساڵی 2019 ی كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و یاسای ژماره 2 سه‌باره‌ت به یاسای هه‌مواری یاسای پارێزگاكانی هه‌رێم، ئه‌و دوو پرۆژه هه‌موارى یاسایه‌بوون كه په‌رله‌مان په‌سه‌ندى كردوون. به‌پێى هه‌ڵسەنگاندنى ئینستتیۆتى په‌ى ئه‌و یاسایانه‌ی په‌رله‌مان ده‌ریكردوون له كاڵایه‌ك ده‌چن كه بۆ باڵایه‌كی تایبه‌ت ئاماده‌كرابن.
ئینستتیۆتى په‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ یەکەم ساڵى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان كردووه‌و تێیدا هاتووە: ئێستا كه ساڵێك به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌دا تێده‌په‌ڕێت، كه‌چی وه‌ك پێویست به ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه. كه‌مترین یاسای ده‌ركردووه، له‌چاودێری حكومه‌تدا سسته، كاری له‌سه‌ر ره‌شنووسی ده‌ستور نه‌كردووه. ئه‌وه‌ی له‌كاره سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌م خوله‌دا تێبینی ده‌كرێ ئه‌و یاسایانه‌ی ده‌ریكردوون له كاڵایه‌ك ده‌چن كه بۆ باڵایه‌كی تایبه‌ت ئاماده‌كرابن بۆ نموونه: یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان.
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ى ئینستتیوتی په‌ی باسی له‌وه‌شكردووه كاره‌كانى په‌رله‌مان له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه په‌رله‌مانتاران و په‌رله‌مان ورد نین له كاره‌كانیاندا، بۆیه ئه‌گه‌ر له دوێنێدا دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و حزب هه‌وڵیاندابێ بۆ ته‌سکكردنه‌وه‌ی كار و ئازادی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران، ئه‌وا ئه‌مڕۆ خودی په‌رله‌مان هه‌وڵده‌دا ئه‌و ئه‌ركه‌ی ئه‌وان جێبه‌جێ بكات بۆ سنوورداركردنی ئه‌رك و چالاكیه‌كانیان.ئه‌م بابه‌ته به‌جۆرێك هه‌ستیاره، له‌به‌ر گرنگیه‌كه‌ی له‌هه‌ندێك ولاتدا له ده‌ستوردا چاره‌سه‌ر كراوه، هه‌ربۆیه ناكرێت له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌پێی رۆژ ده‌ستكاریی بكرێت.