لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ پەیامی هاوڕێ مام خدر، بەبۆنەی کۆتایهاتنی کۆنگرەی حزبی شیوعی عێراق

پەیامی هاوڕێ مام خدر، بەبۆنەی کۆتایهاتنی کۆنگرەی حزبی شیوعی عێراق

0 تێبینییەکان 26 بینینەکان

mam xdrبەرێزان بەشداربووانی کۆنگرەی دەیەمی حزبی شیوعی عێراق،ئەندامانی هەڵبژێردراوی کۆمیتەی ناوەندی ، بەرێز هاوڕێ رائید فەهمی سکرتێری هەڵبژێردراوی کۆمیتەی ناوەندی ،هاوڕێ حمید مجید موسی سکرتێری پێشووی کۆمیتەی ناوەندی، هاوڕێیان و لایەنگران و دۆستانی حزبی شیوعی لە عێراق ، دەستی یەکە بەیەکەتان دەکوشم و پیرۆزبایی کۆتایهاتنی کۆنگرەکەتان لێدەکەم ..

هاوڕێیان ،کۆنگرەی دەیەمی حزبی شیوعی لە کاتێکدا بەسترا کە عێراق لەهەڵومەرجێکی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی دژواردا تێپەڕ دەبێت ،دەیان کارەسات و موسیبەت رۆژانە ڕووبەڕووی خەڵکی عێراق دەبێتەوە ، تیرۆرستان لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ ئەوەی کۆمەڵگای عێراق بگەڕێنەوە دواوە و داب و نەریتی سەدە تاریکەکان لە کۆمەڵگا بچەسپێنن ،بێکاری و نەبوونی و برسیەتی رۆژ لەدوایی لەهەڵکشاندایە ،خزمەتگوزارییەکان لە ئاستێکی زۆر نزمی ژیاندان ،جیاوازی چینایەتی بۆتە دیاردەی کۆمەڵگا بۆیە ئەرکێکی گەورە دەکەوێتە سەر شیوعی و ئازادیخوازان ، کۆمەڵکا چاوی لە شیوعیەکانە خەڵک لەنێو ئەو زەڵکاوە رزگار بکات چونکە لە ماوەی ١٣ ساڵی رابردووی ئازادکردنی عێراق زۆرێک لە هێز و لایەنە سیاسیەکان هاتنە سەر دەسەڵات و سەرکەوتوو نەبوون لە دابینکردنی ئەمنەت و عەدالەت و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک .

جارێکیتر سەرکەوتنی کۆنگرەی دەیەمی حزبی شیوعی عێراق تان لێ پیرۆز دەکەم و هەموومان دەست لەناو دەست بۆ بەهێزکردنی بەرەی ئازادیخوازی و مارکسیستی لەعێراق ..

هاوڕێتان:

مام خدر

سکرتێری گشتی بزوونەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

هەولێر

٦\١٢\٢٠١٦

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە