به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كێڵگه‌ی شیواشۆكه‌وه، 64 كرێكاری كورد كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ته‌قته‌قن له‌كاره‌كانیان دورده‌خرێنه‌وه‌و بێکار ده‌بن. چه‌ند رۆژێكیش بۆ فشار دروست كردن دژی دورخستنه‌وه‌یان گه‌مارۆی كێڵگه‌كه ده‌ده‌ن‌و كاركردن له‌كێڵگه‌كه په‌كیده‌كه‌وێت. په‌رله‌مانتارێكی كوردستان ده‌ڵێت “یه‌كه‌م قوربانی كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌كێڵگه‌ی شیواشۆك كرێكاره كورده‌كان بون”.
عه‌زیز شه‌ریف نوێنه‌ری كرێكاره ده‌ركراوه‌كانه‌و خۆشی یه‌كێك بوه له‌و كریكارانه‌و خاوه‌نی هه‌شت منداڵه. له‌باره‌ی دورخستنه‌وه‌ی له‌كاره‌كه‌ی له‌بیره نه‌وتی شیواشۆك بە‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “بێ ئاگاداری خۆمان‌و بێ ویستی خۆمان دوریانخستینه‌وه له‌كاره‌كانمان. هه‌رچه‌نده هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بڕیاربو دانیشتوانی گونده‌كانی نزیك ئه‌و كێڵگه‌یه سودمه‌ند بن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و كرێكارانه‌ی ده‌ركراون زۆربه‌ی هی گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بون‌و موچه‌ی هیچ كه‌سێكمان نه‌گه‌یشتوه‌ته ملیۆنێك دینار. كاره‌كه‌شمان كرێكاری‌و پاك كردنه‌وه بوه”.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد “چه‌ند رۆژێك ئێمه ته‌نكه‌ره‌كانمان راگرت‌و ئه‌و كێڵگانه‌مان گه‌مارۆدا، دژی ئه‌و زوڵمه‌ی به‌رامبه‌رمان كراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌م كۆمپانیاكه‌و هه‌م لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه. هه‌روه‌ها هیچ به‌ڵینشیان پێنه‌داوین جارێكی تر بچینه‌وه سه‌ر كاره‌كانمان، بۆیه به‌ناچاری شوێنه‌كه‌مان چۆڵ كردوه‌و ئێستاش به‌بێکاری له‌ماڵه‌وه‌ین”. ئه‌و وتی “زۆربه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی دورخراونه‌ته‌وه خێزاندارن‌و بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره بوه، به‌موچه‌یه‌كی كه‌م كارێكی زۆریان ده‌كرد”.
ئه‌و هاوڵاتیه ئه‌وه‌شی خسته‌رو كه‌وا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌وان له‌كاره‌كانیان كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر دروست كردون. له‌و باره‌یه‌وه وتی ”ئه‌وانه‌ی له‌و كاره دورخراونه‌ته‌وه، هه‌موی خه‌ڵكی هەژارن. كرێكاری تێدایه ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵه، خاوه‌نی هه‌شت كچه‌و له‌ماڵه‌وه ته‌نها خۆی كار ده‌كات. ئێستا ئه‌و بێکار بوه‌و له‌ماڵه‌وه‌یه. به‌هۆی قه‌یرانی داراییشه‌وه زۆر قورسه كاری تر بدۆزێته‌وه”.
په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، عه‌باس فه‌تاح له‌باره‌ی دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كریكارانه له‌و كێڵگه نه‌وتیه به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “به‌داخه‌وه له‌كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا ته‌نها خه‌ڵكی هەژار‌و ره‌ش‌و روت ده‌بنه قوربانی. من كاتی خۆی بە‌بریكاری وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانم وت ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌می كرد، له‌خه‌ڵكی هەژاری ئه‌و ناوچانه‌وه ده‌ست پێمه‌كه‌ن، چونكه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك هه‌یه له‌و كێڵگه‌یه موچه‌ی زۆر به‌رزه. به‌ڵام ئه‌وان بە‌بیانوی كه‌مكردنی نه‌وت ئه‌و كرێكارانه‌یان دروخستوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجی كه‌مبكرێته‌وه. جگه له‌وانه‌ش كۆمه‌ڵێك كارمه‌ندی بیانیش دورده‌خرێنه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ناچاریش ده‌بێت هه‌ردولا قه‌ناعه‌ت به‌وه بكه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كۆمپانیاییه وه‌كو قه‌ره‌بو چه‌ند موچه‌یه‌ك به‌سه‌ر یه‌كه‌وه ده‌دات بە‌كرێكاره‌كان به‌هۆی دورخستنه‌وه‌یان”.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد “كێڵگه‌ی نه‌وتی شیواشۆك له‌ئێستادا رۆژانه 14 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت. ئه‌گه‌ر بیری تازه لێنه‌درێت‌و به‌شێوه‌یه‌كی زانستیش نه‌وت ده‌رنه‌هێنرێت، ئه‌وا له‌و رێژه‌یه‌ش كه‌متر ده‌بێته‌وه. هه‌رچه‌نده دوای ئه‌وه‌ی ئێمه چه‌ند جارێك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارمان له‌و بابه‌ته ئاگادار كرده‌وه، ئه‌وان لیژنه‌یه‌كیان نارد بۆ سیانه‌كردنی بیره‌كان‌و لێدانی بیری تازه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی، به‌ڵام چه‌ند بیرێكیان سیانه كرد یه‌ك بیری ده‌رچوه. هه‌روه‌ها بیرێكی تازه‌شیان لێدا‌و سه‌ركه‌وتو نه‌بون”.
كێڵگه‌ی نه‌وتی شیواشۆك 5 كیلومه‌تر له‌شاری كۆیه‌وه دوره‌و رۆژانه زیاتر له140 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌م ده‌هێنا، به‌ڵام ماوه‌ی دو ساڵه ئه‌و رێژه‌یه كه‌میكردوه به‌جۆرێك له‌ئێستادا ده‌توانێت رۆژانه ته‌نها 14 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مبهێنێت.