ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات گه‌نده‌ڵی به‌ئاسانی له‌كوردستاندا بنه‌بڕ ناكرێت‌و پێویستی به‌كات‌و هه‌وڵی زیاتره، ئه‌و ده‌ڵێت “دو وه‌زیر له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا دۆسیه‌كه‌یان نه‌بونه‌ته كه‌یسێك‌و بخرێته به‌رده‌می دادوه‌ر”.
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، رایگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی كاركردنیاندا وه‌ك ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان كاریان له‌سه‌ر نزیكه‌ی 400 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی كردوه‌و نویكه‌ی 90 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌شیان ره‌وانه‌ی دادگاكان كردوه، ئه‌و وتی “ئه‌مانه سه‌ره‌تای باشن، به‌ڵام بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی كارێكی ئاسان نییه‌و كات‌و ساڵانێكی زۆری ده‌وێت”.
وتیشی “گه‌نده‌ڵی‌و پاره خواردن وه‌ك تاوانی كوشتن‌و هه‌مو تاوانێكی تر له‌هه‌مو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا هه‌یه‌و ترسناكیشه بۆ كۆمه‌ڵگه”.
ئه‌و پێیوایه نه‌ك له‌كوردستانێكدا كه ئاشكرایه چۆن چه‌ندین بواری گرنگی ژیان له‌لایه‌ن حیزب‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه كۆنترۆڵ كراوه‌و ژیانی سیاسی‌و ئابوری‌و پۆسته باڵاكان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ته‌رتیب كراوه، كه‌لێن‌و ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی ره‌خساوه، به‌ڵكو له‌كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتوه‌كانیشدا گه‌نده‌ڵی روده‌دات، ئه‌و به‌ریتانیا به‌نمونه ده‌هێنێته‌وه كه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ی چاودێریی كردن‌و ده‌زگای قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌لییه، به‌ڵام به‌رتیل وه‌رگرتن‌و پاره‌خواردن له‌یه‌كێتی تۆپێكه‌یدا روده‌دات، ئه‌و وتی “له‌گه‌ڵ هاتنه‌ئارای هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی چاودێریی كردن‌دا، شێوازی نوێش بۆ ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی داده‌هێنرێت”.
وتیشی “گه‌نده‌لی وه‌كو هه‌مو تاوانێكی تر بنه‌بڕكردنی ئاسان نییه”.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێویسته له‌كوردستان كار له‌سه‌ر هێنانه‌خواری ئاستی گه‌نده‌ڵی بكرێت‌و ساڵ به‌ساڵ رێژه‌كه‌ی كه‌متر بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م كاره پێویستی به‌كۆمه‌ڵێك فاكته‌رو میكانیزمه، ئه‌و وتی “كاركردن بۆ بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی له‌كوردستاندا پێویستی به‌میكانیزمی تۆكمه‌و شه‌فافیه‌ت، به‌سه‌روه‌ری یاسا‌و به‌كاراكردنی دامه‌زراوه‌كان، به‌كات‌و چاككردنی پرۆسه‌ی سیاسی، به‌ئیراده‌و ئیداره‌یه‌كی به‌هێز، به‌هه‌ماهه‌نگی نیشتمانی‌و په‌رله‌مانی كارا، به‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری‌و سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان‌و چاودێریی دارایی، به‌په‌رۆشیی حزبه‌كان‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی سه‌ربه‌خۆو میدیایه‌كی وریا‌و ئه‌كتیڤه”.
وتیشی “گرفتێكی به‌رده‌م كاری ئێمه له‌م چه‌ند ساڵه كه‌مه‌ی ده‌ست به‌كاربونماندا ئه‌وه بوه كه مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی نه‌بوه به‌مه‌سله‌ی پله یه‌كی جێی بایه‌خی رای گشتلی، له‌دو ساڵی رابردودا سه‌رنجی خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش بوه‌و ئێستاش سه‌رنجیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆمه”.
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌وه‌ش رونده‌كاته‌وه كه سه‌رباری هه‌مو ئه‌وانه‌ش ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به‌پێی توانای خۆی كاری له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی كردوه، هه‌رچه‌نده چه‌ندین گروپی كاریگه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییان تێهه‌ڵكێش بوه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی‌و پاره‌خواردندا، ئه‌و وتی “تا ئێستا توانیومانه چه‌ندین كاربه‌ده‌ستی پله باڵا روبه‌روی دادگا بكه‌ینه‌وه‌و ژماره‌یه‌كیشیان حوكمیان بۆ ده‌رچوه‌و له‌رۆژانی ئاینده‌دا ناوه‌كانیان به‌پیت‌و كه‌یسه‌كانیشیان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه”.
وتیشی “دو وه‌زیریش له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا دۆسیه‌كه‌یان نه‌گه‌یشتوه‌ته ئاستی رێوشوێنی داوای یاسایی‌و نه‌بونه‌ته كه‌یسێك‌و بخرێته به‌رده‌می دادوه‌ر”.
ناوبراو ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه كه لێكۆڵینه‌وه له‌وه‌زیر‌و پله باڵاكان به‌پێی میكانیزمێكی جیاوازه، كه ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه‌و به‌ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ئه‌نجامبدرێت، ئه‌و وتی “رێگریییه‌كی گه‌وره‌ی به‌رده‌م كاری ئێمه ئه‌وه‌یه كوردستان ئه‌وه‌نده پارێزبه‌ندی تیایه كه له‌ژماردن نایه‌ن‌و پێویستیان به‌ره‌زامه‌ندی مه‌رجه‌عه‌كانیانه، پۆلیس ده‌بێت ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌بێت، پێشمه‌رگه ده‌بێت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ره‌زامه‌ندی بنوێنێت، پارێزه‌ر ده‌بێت سه‌ندیكای پارێزه‌ران بێت‌و پزیشك ره‌زامه‌ندی سه‌ندیكای پزیشكان‌و تا دوایی، ئه‌مه‌ش زۆرجار ئیشوكار دواده‌خات”.
وتیشی “ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئه‌گه‌ر كاری زۆر گه‌وره‌شمان نه‌كردبێت، سه‌ره‌تایه‌كمان ده‌ستپێكردوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی”.
سەرچاوە:ئاوێنە