رۆژی دوو شەممە ،ڕێکەوتی /٢٩/ ٨ ٢٠١٦ ،شاندێکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی لقی هەولێر،کە پێکهاتبوو لە بەرێزان زاهیر رەشید شاکر بەرپرسی لقی هەولێر ، ئیبراهیم عزت بەرپرسی پەیوەندییەکان و مەتین عبدلمناف بەرپرسی راگەیاندن و زانا تارق بەرپرسی کارگێری دارایی سەردانی ناوەندی هەولێری بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد، لەلایەن هاوڕێیان قهار محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی ناوەندی هەولێر و هاوڕێ جوهر و هاوڕێ کاروان ئەندامانی ناوەندی هەولێر بەگەرمی پیشوازییان لێکرا .
لە دانیشتنێکدا بارودۆخی سیاسی ناوخۆیی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە ووردی باسی لێوەکرا و هەردوولا دید و بۆچوونی خۆیان لەبارەی قەیرانی دارایی و پەکخستنی پەرلەمان و وەستانی هەموو پرۆژە بازرگانی و خزمەتگوزارییەکان خستەڕوو ، هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە پێوسیتە هەموومان فشار و هەوڵەکانمان زیاتر بکەینەوە بۆ ئەوەی چیتر خەڵکی کوردستان باجی ململانێکان نەدەن. تەوەرێکیتری دانیشتنە باسی کۆتایهاتنی یەکێک لە درندەترین هێزی ئیسلامی سیاسی کرا کە داعشە، لەم بارەیەوە هەردوولا رٶلی پێشمەرگە و شەرڤانیانیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هیزە تاریکە بەرزنرخاند . لەکۆتاییدا جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی نیوان هەردوولا کرایەوە و وەفدی میوان بە گەرمی بەڕێکران .